قەیرانی ئەزموونی ئیخوان

قەیرانی ئەزموونی ئیخوان
لەسەرەتادا بە قەناعەتەوە دان بەوەدا دەنێم كە ئیسلام خەسڵەتە گیانی و ماددی و كۆمەڵایەتییەكانی مرۆڤ بەرزدەكاتەوەو تواناكەیشی لەهەمبەر بەرەنگاربوونەوەی توخمی شەرانگێزی لە نێوخودی خۆیدا یان لە دەوروبەری بەهێزدەكات، هاوكات بنەمای ئازادیی لا دەچەسپێنێت، تاكو بەندایەتییەكەی تەنیا بۆ خوای پەروەردگاری جیهان بێت، بشگونجێ لەگەڵ چاكترین پەیام و ئەركدا كە خوای گەوره لای خوڵقێنراوەكانی خۆی بە پێویستی زانیوە، پەیامی زانست و زانیاری و بەرزكردنەوەی مرۆڤ بەرەو رووناكی نەك تاریكی.
ئەمەش بریتییە لە رێكخراوی بڕواهێنان بە تاكایەتی خوا و پاككردنەوەی دەروون و پەروەردەكردنی خودی مرۆڤ، بۆیە ئیسلام لە ژیان جیا ناكەنەوە هەروەك ئایینیش بەهیچ شێوەیەك لە كۆمەڵگە جیانابێتەوە لە تێڕوانینی بۆ تاك و كۆمەڵ،هەر لەبەر ئەوەیە كە ئیسلام بریتییە لە ئایین و شارستانییەت، موسڵمانانیش نەتەوەبوونە، بۆیە جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی كە ئیسلام وەكو بڕواو نوێژو ڕۆژوو بێت لە پێوەندیی ئۆرگانی لەگەڵ ئیسلامداو لە نێوان ئەوەی كە ببێتە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی كە پێداویستییەكان داوای دەكەن نەك دیاردەیەكی ئایینی ئیسلامی، لەڕاستیدا سیاسەت، كە لە كتێبەكانی كەلەپووری فیقهی ئیسلامی ئاخاوتن لەژێر ناوی ئیمامەتكردن، لەچوارچێوەی فیقهی لقەكان پۆلێن دەكرێت، هاوكات لە بواری ئوسوڵی ئایین نەدەخوێنرا بێجگە لە شیعەكانی ئیمام، ئەم بیرۆكەیەش، واتا دانانی سیاسەت بە بەشێك لە ئوسوڵی ئایین، بریتییە لە بیدعەیەك كە لەلایەن نووسەری موسڵمانی هیندی ئەبولئەعلا ئەلمەودودی لە نیوەی سەدەی رابردوودا، بۆ كۆكردنەوەی هیممەتی موسڵمانانی هیندستان بەرەو سەربەخۆیی و بەرەنگاربوونەوەی كۆلۆنیالیستانی ئینگلیز، بۆیە زانایانی قوتابخانەی دێوبەندی كە لە هیندستان وەكو ئەزهەر حسابی بۆ دەكرێت، لە سەروویانەوە زانای ناودار یوسف ئەلبنوریی پاكستانی لە كتێبێكدا بەناوی(ئەلمودەوی ئەوەی هەیەتی و ئەوەی لەسەرییەتی)، باس لە خۆی و خەباتی دژ بە ئینگلیز دەكات بەڵام لەم بیدعەیەشدا ڕەخنەی لێدەگرێت.
قسەشمان لێرەدا لەسەر جوداكردنەوەی ئایین نییە لە كۆمەڵگە، بەڵكو لە گرفتی بەكارهێنانی ئایینە لە ئامڕازەكانی سیاسەتدا، واتا بەكارهێنانی ئەوەی كە پیرۆزە كە نە دەستی بۆ دەبرێت و نە ڕەخنەشی لێدەگیرێت، كە لە بنەڕەتدا دەستی بۆ دەبرێت و دەشگۆڕێت، بۆ قایل كردنی جەماوەر كە لە سروشتی خۆیەوە لایەنگریی ئەو كەسەیە كە بە دوای لافیتەی ئاییندا ڕێ دەكات. ئا لێرەدا تەنگژە لە دوای تەنگژەی ئەزموونی تازە سەرهەڵدەدات كە كێیڕكێ دەكات لەبەكارهێنانی ئایین وەك ئامڕازێكی سیاسەت.
بۆیە دەڵێین كە تەنیا ئەزموونی ئیخوان لە حوكمڕانیكردنی میسر لە تەنگژەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریدا نییە، بەڵكو هەموو ئەو ئەزموونانەی سیاسی كە سیاسەت بەئایین دەكات یان ئایین بە سیاسەت دەكات ئەوانە لە تەنگژەیەكی ڕاستەقینەدان,لەبەر ئەوەی كە ئیسلام بڕواو بەهای رۆحی و پرانسیپەكانی مرۆڤە بۆ رزگاركردنی مرۆڤ لە خۆویستی و لووتبەرزیی تێدەكۆشێت، بۆ هەموو كات و ساتێكیش گونجاوە، بەڵام سیاسەت بە واتای رێكخستن و ئیدارەكردنی پێوەندییەكانە لە كۆمەڵگەدا یان لە نێوان دەوڵەتاندا كە بە گۆڕانی هەلومەرج و رۆژگار ئەویش دەگۆڕێت، لە بەهاكان زیاتربایەخ بە بەرژەوەندییەكان دەدات، ئەمەش لە هەستپێكراوە بەدیهییەكانە كە پێویست بە سەلماندن ناكات، ئەزموونی ئەفغانی یان ئێرانی یان سۆماڵی یان تونسی چییان لە چاكەو خێر پێشكەشی گەلەكانیان كردووە بە هۆی بە سیاسەتكردنی ئایینەوە؟ هەمان پرسیاریش بە شێوازێكی توندتر و قووڵتر ئاڕاستەی ئەزموونی ئیخوان موسلمین دەكرێت لە حوكمی ئێستایان لە میسردا، ئەوان ئەوەندە قووڵایی هزری و ئەزموونی زۆریان هەبوو كە بە زیادەوە بەس بوو بۆ پەندوەرگرتن لە ئەزموونی كەسانی دیكە، بۆ قەناعەت بەوەی كە كێشەی دەسەڵات سەپاندن یەكەم شت،دواتر چاكسازی لە سەرەوە بە پاساوی باڵادەستی لەگەڵ پێشهاتە سەرسوڕهێنەرەكانی پڕ لە بەرەنگاریی یەكی نەدەگرتەوە، هەروەها زەوتكردنی دەسەڵات بە شێوازی رەوای دیموكراتی یان بە هەر شێوەیەكی دیكە بەواتای تەواوبوونی وێنەكەو سەركەوتنی پرۆژەكە نییە، بەڵكو پێویستی بە حوكمی دادپەروەرانەی ئیسلامی یان نا ئیسلامی هەیە، تاكو حوكمكراوان وەكو یەك بن،هەستیش بەمە بكەن، هەروەكو ئیمام عومەر فەرموویەتی:كەی خەڵكتان كردۆتە بەندە و خۆشتان بە ئازادی لەدایك بوونە، خەڵكیش ئەمڕۆ بە هەموو ئایین و فەلسەفە كۆكن كە لەسەر ئەوەی هیچ كەسێك بەهۆی رەنگ یان ئایین یان زمان یان نەتەوەكەیەوە لە كەسێكی دیكە بەرزتر نییە، ئایا ئەزموونی ئیخوان توانیویەتی جەماوەری میسر قایل بكات بە هەموو ئایین و مەیل و بەرژەوەندییەكانیانەوە كە ئەوان لەدیدی حوكمەوە یەكسانن؟
بەڕای من، ئەوان كاتێ وازیان لە پرۆژە ئیسلامیی و چاكسازی و پەروەردەییەكانیان هێنا و هەوڵێكی زۆریان بۆ داڕشتنی دا و بە لای پرۆژەی شۆڕشدا شكانەوە كە جیاوازیی ناكات لە نێوان شتی پاك و پیسدا،كەوتنە نێو تەنگژەیەكی ئەخلاقییەوە،كاتێكیش وازیان لە بەهاكانی شارستانیی و هاوچەرخ هێنا لە مافی هاووڵاتیبوون بە بێ جیاوازی،ئەوا كەوتنە نێو تەنگژەیەكی تەوافوقی نیشتمانی،لەپاڵ تەوافوقی نۆرمە جیهانییەكانی سیاسەت و مافەكانی مرۆڤ، بەڵام ئەگەر چاویان لە دانایی ئۆردوغان بكردایە لە كۆكردنەوەی نێوان مەدەنییەت و عەلمانیەت لە حوكم و سیاسەتدا و لە نێوان ئایین و بەهاكانی وەك پێویست، ئەوا خەڵك ئاسوودە دەبوون و خۆیشیان دەحەسانەوە!!!
ئێمە ئەوانمان بینی كێبڕكێیان بوو لەگەڵ لاوانی میسر لە هوتاف كێشان بۆ شۆڕش كە هیچ سەربەرزییەك یان كاریگەرییەك بۆ رابردوو ناهێڵێتەوە، پەلە دەكەن بۆ هەڵبەستنی پاساو بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە لەو كەسانەی بەشدارییان لەگەڵ رژێمی پێشوودا كردووە لە پێگەی سیاسی یان ئیداری یان ئابووری لە دەزگاكانی دەوڵەتدا،ئەمەش بە هیچ شێوەیەك لە بەهاكانی ئیسلامدا نییە، چونكە ئیسلام بە رەحمەت دەست پێ دەكات((بەناوی خوای گەورەو میهرەبان))و كۆتاییشی بە رەحمەت دێت، «وما أرسلناك الا رحمة للعالمين» واتا ئێمە تۆمان تەنیا بە رەحمەت بۆ جیهان نارد، بۆیە كاتێ پێغەمبەر بەسەر دوژمنانەكانیدا سەركەوت، ئەوانەی ئازاریان دا و شەڕیان لەگەڵداكرد تەنانەت لە تاراوگەشدا پێی وتن :بڕۆن ئێوە ئازادن، ئەمە ئایین و رەحمەت و ئاشتی بوو، سیاسەت نەبوو، كورد هەر لەكۆنەوە بەم شێوەیە بوون، كاتێ سەڵاحەددین لە شەڕی حوتتین سەركەوتنی بەدەست هێنا، بە رەحم بوو لەگەڵ دوژمنان و تا ئێستاش ناوبانگی لە گوێی رۆژئاواییاندا دەزرنگێتەوە كە بەڵگە بوو لەسەر بەزەیی سەڵاحەددینی كوردی،لەم سەردەمەشدا كاتێ راپەڕینی كورد سەركەوت و بە سوپای رژێمی گوت، كە درێغی نەكردبوو لە كاولكردنی كوردستان،: بڕۆن ئێوە ئازادن، ئایا ئەوانە كەوتنە ژێر كاریگەریی بەزەیی محەمەد(دخ) لە مامەڵەكردنیان لەگەڵ پیاوانی رژێمی پێشوو كە ئەوانیش وەك ئەوان موسڵمان بوون، مەبەستمان لە تەنگژەی تەواوی راستەقینە ئەمەیە،ئەوان نە باوەڕیان هێنا بە رەحمەتی ئیسلام و نۆرمەكانی كەرامەتیی مرۆڤ و نە لەگەڵ نۆرمەكانی شارستانییەتی نوێدا لە بەدێهێنانی دادپەروەری و یەكسانی،خۆزگە ئەو دیدگا توندڕۆیەی قوتب بەرامبەر یەكدی پەیوەست نەبێت بە تیۆری سەید قوتب رەحمەتی خوای لێ بێت،لە حوكمڕانیدا كە لەدوای ئەم تەنگژەیەوە بێت، وازیان لێبێنەو و بڵێ سەلام ئەوكاتە ئەوانیش ئەمە دەزانن.
Top