دەبێ هەڕەشە مەترسیدارەكان ببنە هەوێنی داڕشتنی ستراتیجییەتی نیشتیمانی ئێمە
January 22, 2013
وتار و بیروڕا
ده بێ هه ڕه شه مه ترسییداره کان ببنه هه وێنی داڕشتنی ستراتیجییه تی نیشتمانی ئێمه
له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌روونی و سیاسییه‌دا که ململانێی سه‌رسه‌ختی رۆژانه‌ی له‌میدیاکان و هۆڵه‌داخراوه‌کاندا دروستکردووه، هه‌ندێ نووسه‌رو لایه‌نی سیاسی گرفتی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به ده‌رفه‌تێک ده‌زانن بۆ ره‌خنه‌گرتن، به‌ڵام به‌پێویستیشی ده‌زانن که‌س و لایه‌نێ بکه‌نه هۆکارو به‌رپرسیار له هه‌ڵگیرسانی گرفته‌کاندا. بۆیه ئه‌رکی ره‌خنه له قسه‌کردن له‌سه‌ر کێشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی به‌شداربووان تێیداو تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر خودی کێشه‌کەدا. بازدان له‌کێشه‌وه بۆ که‌سه‌کان، واده‌کات پرسه‌که ببێته بابه‌تێکی لاوه‌کی و بکه‌ره‌کان فاکته‌ری سه‌ره‌کی. ئه‌مه‌ش تێنه‌گه‌یشتنه له گرفته‌کان وه‌ک خۆی، چونکی بابه‌تی ره‌خنه له‌خودی کێشه‌که‌وه ده‌گوێزنه‌وه بۆ بکه‌ره‌کان. دواجار ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی گوتار‌و ره‌فتاری سیاسیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌که‌دا ده‌که‌ن.
ره‌خنه به‌و مانا ساده‌یه ده‌کرێت به‌هه‌ڵوێست نواندن له‌ڕێی هه‌ڵدانی هه‌ندێ دروشم و قسه‌ی جوانه‌وه. ئه‌مه گێژاوێکه نووسینی کوردی به‌خورتی تێیکه‌وتووه که ره‌خنه بۆته ساده‌کاری، راوه‌شاندن و فڕێدانی راوبۆچوون.
هیچ هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ک نییه به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدانه‌بێت. هه‌ڕه‌شه جگه له نیشاندانی زیندوویه‌تی هه‌رێمه‌که، به‌ڵگه‌ی گرنگی ستراتیجییه له ئه‌جێندا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا. له‌م سۆنگه‌وه هه‌رێمی کوردستان وه‌ک چۆن له‌مێژوودا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دابووه، ئێستاش له‌به‌ر بایه‌خە جۆربه‌جۆره‌کانی هێنده‌ی دیكە چاوی له‌سه‌ره. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: چۆن هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کرێنه ده‌رفه‌تی نزیکبوونه‌وه له‌ئامانجه سیاسییه‌کانی هه‌رێمه‌که؟
له کاتێکدا زۆربه‌مان له ژیانی ئاسایی‌دا پێمانوایه هه‌ڕه‌شه‌کان کۆتایی پرۆسه‌ی به‌ره‌وپشێچوونه، ده‌کرێت نزیکبوونه‌وه‌ی به‌دیهاتنی ئامانج و خواسته‌کانمان بێت. ده‌شێت هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌کان وه‌ک چۆن زه‌نگی ئاگاداریین، هه‌نگاوێك زیاتر نزیکمان بخه‌نه‌وه له‌خواست و پلانه ئامانجداره‌کان. ئه‌مه له سیاسه‌تدا ئاساییه، چونکی وه‌ک باوه ده‌زانین له‌بواری سیاسه‌تدا شتێك نییه به‌ناوی مه‌حاڵ. مه‌حاڵێتی واته مردنی سیاسه‌ت. بۆیه سیاسه‌ت تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره جیاوازه‌کانه له‌ژیاندا.
بابزانین چۆن؟ بۆنموونه کێشه‌کانی دوایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هه‌موو ئه‌گه‌ره ترسناک و ماڵوێرانکه‌رو ناڕاستییه‌که‌یانه‌وه، له‌زۆر رووه‌وه پۆزه‌تیڤه. ساڵانێکه پێمانوابوو ده‌بێ که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیكە بگه‌ڕ‌ێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌داواناکرێت به‌ڵکو به‌نده به‌پارسه‌نگی هێزه‌وه. به‌هانه‌و پاساوێکیش نه‌بوو که راسته‌وخۆ هێز بچێته ئه‌وێ و ده‌وروپشتی. هێزی دیجله رێخۆشکه‌ربوو بۆ خۆگیرکردن له‌وێ. راسته مالیکی باری ئاسایشی که‌رکوکی کرده به‌هانه بۆ درووست‌کردنی «هێزی دیجله» به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی سوننه‌کان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی کورد‌و ده‌رخستنی پاڵه‌وانێتی له پێشده‌ستی ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردن. کاردانه‌وه جیاجیاکانی کێشه‌که رێخۆشکه‌ربوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی له‌ناوچه سوننه‌نشینه‌کان و ته‌قینه‌وه‌ی جۆراوجۆری گرفته‌کان.
کوردستان: مه‌یدانی رووداوه‌کان و
گۆڕه‌پانی ململانێ سه‌خته‌کان
ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆڕێك له‌سه‌رتاپای ناوچه‌که‌و له کوردستاندا به‌ڕێوه‌یه که شه‌پۆلی کاردانه‌وه‌که به‌خێرایی له‌ناو ئێمه‌شدا په‌رچه‌کردار دروستده‌کاته‌وه. بمانه‌وێت یا نا، به‌شێکین له‌و شەپۆل و باهۆزه. جێکه‌وتی و هه‌ڵکه‌وتی کوردستان سه‌ره‌ڕێی پێشهات و گرفته‌کانه، سیاسه‌تی نێۆده‌وڵه‌تیش به‌سایه‌ی ئه‌مریکاو زلهێزه‌کانه‌وه ئێمه‌یان خستۆته ناوگێژاوه‌کەوە! گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و گرفت و گرژییانه به‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان به‌کاربێت. هه‌رکه‌سێکیش بتۆقێت، سیاسه‌تی پێناکرێت، جگه‌له جه‌نگی وێرانکه‌ر!
شایانی باسه ئه‌م گێژاوه‌ی ئه‌مڕۆ ساڵێکه له عیراقدایه، به‌تایبه‌ت پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ئاڵۆزیی و ترس خستووینه‌ته به‌رده‌م دووڕیانێک. مانه‌وه به‌ملکه‌چی جاران، یا ده‌ستڕاپسکان له‌و پێکه‌وه‌لکانه به‌عیراقه‌وه. چونکی کورد ناتوانێ له‌نێۆ عیراقدا به‌وجۆره بژی. به‌ڵام بۆ؟ ئه‌م دۆخه ده‌ستکردی خۆمان نییه. که‌واته ره‌خنه له‌چی یا له کێ بگرین؟
له‌ره‌خنه‌ی کێشه‌کانه‌وه بۆ تێپه‌ڕین به‌سه‌ریاندا
له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌روونی و سیاسییه‌دا که ململانێی سه‌رسه‌ختی رۆژانه‌ی له‌میدیاکان و هۆڵه‌داخراوه‌کاندا دروستکردووه، هه‌ندێ نووسه‌رو لایه‌نی سیاسی گرفتی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به ده‌رفه‌تێک ده‌زانن بۆ ره‌خنه‌گرتن، به‌ڵام به‌پێویستیشی ده‌زانن که‌س و لایه‌نێ بکه‌نه هۆکارو به‌رپرسیار له هه‌ڵگیرسانی گرفته‌کاندا. بۆیه ئه‌رکی ره‌خنه له قسه‌کردن له‌سه‌ر کێشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی به‌شداربووان تێیداو تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر خودی کێشه‌کەدا. بازدان له‌کێشه‌وه بۆ که‌سه‌کان، واده‌کات پرسه‌که ببێته بابه‌تێکی لاوه‌کی و بکه‌ره‌کان فاکته‌ری سه‌ره‌کی. ئه‌مه‌ش تێنه‌گه‌یشتنه له گرفته‌کان وه‌ک خۆی، چونکی بابه‌تی ره‌خنه له‌خودی کێشه‌که‌وه ده‌گوێزنه‌وه بۆ بکه‌ره‌کان. دواجار ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی گوتار‌و ره‌فتاری سیاسیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌که‌دا ده‌که‌ن.
ره‌خنه به‌و مانا ساده‌یه ده‌کرێت به‌هه‌ڵوێست نواندن له‌ڕێی هه‌ڵدانی هه‌ندێ دروشم و قسه‌ی جوانه‌وه. ئه‌مه گێژاوێکه نووسینی کوردی به‌خورتی تێیکه‌وتووه که ره‌خنه بۆته ساده‌کاری، راوه‌شاندن و فڕێدانی راوبۆچوون. هه‌ڵبه‌ت «هه‌موو» له سۆنگه‌ی دڵسۆزیی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنه‌وه، ماف به‌خۆی ده‌دات له کێشه‌کان بدوێت، به‌ڵام نه‌بوونی پاشخانی ورد‌و ناڕێکی له سه‌لماندن و به‌ڵگه‌کان، وایکردووه ره‌خنه‌کاری بۆته ئامانجی لێدان له‌وه‌ی هاوڕاو هاوهه‌ڵوێست نییه.
راسته، ئه‌م جۆره نووسینانه که له‌زاری رۆشبیرو نووسه‌ری دیاره‌وه‌یه‌و به‌شێکه له‌ئازادیی که‌سێتی و بیرکردنه‌وه‌یان، به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دایه: ئێمه که له‌به‌رده‌م پرس و کێشه‌یه‌كی «نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانیی» داین به‌هه‌موو مانایه‌ک، ره‌وایه‌تی و داهاتووی له‌ژێر مه‌ترسیی جدیدایه، هاوکات ره‌خنه به‌نده به‌تێگه‌یشتنی ورد‌و سه‌لیقه‌ی کارسازییه‌وه. به‌ده‌رله‌وه‌ی لایه‌نێك که ده‌یه‌وێت که‌یسه‌که بقۆزێته‌وه‌و سیناریۆی چیرۆکێکی مه‌زنی لێدابڕێژێت، هێشتا ناکرێ هه‌قیقه‌ت و چاره‌نووسی کێشه‌که له‌بیربکرێت. چونکی هه‌رگیز به‌رپرسیاری ره‌خنه‌گر له‌ده‌ره‌وه‌ی پرس و بابه‌تی ره‌خنه‌که‌وه نییه.
بۆیه ئه‌و جۆره ره‌خنانه رووشاندنه له‌سه‌ره‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه. قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌کته‌رو نوێنه‌ره‌کانی گرفته‌که، نه‌ک شانۆی روداوه‌کان و خودی کێشه‌کان له‌ناوه‌ڕا. کێشه بونیادی و جه‌وهه‌ریه‌کان که زه‌مینه‌ی ده‌رکه‌وتی بکه‌ری سیاسی و گوتاره، ده‌که‌ونه پشت ره‌خنه‌کانه‌وه. بۆیه نووسه‌رگه‌لێ که له گۆشه‌نیگای «ره‌خنه‌سازییه‌وه» ته‌نیا باس له‌و لایه‌نانه (حکومه‌ت، حزب و سه‌رکرده‌کان) ده‌که‌ن که تێوه‌گلاوون، کۆی قه‌یرانه‌که له‌بیرده‌که‌ن و ئینتما بۆ کێشه‌که‌و پرسه ره‌واکه کوێرده‌که‌نه‌وه.
جیاکردنه‌وه‌یه‌کی تێوریی پێویست
ده‌بێ دووشت له‌یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه، به‌لانی که‌مه‌وه له‌رووی تێوریشه‌وه‌بێت: خودی کێشه‌کان له بکه‌ره‌کانی گرفته‌کان (جابکه‌ره راسته‌قینه‌کان بێت یا دروستکراوه‌کان). ئاڕاسته‌کردنی ره‌خنه ته‌نیا به‌ره‌وڕووی «ئه‌کته‌ری» سه‌رشانۆکان به‌ده‌ر له‌سیناریۆو ده‌رهێنه‌ر و کرۆکی چیرۆکه‌کان ترسناکه. ده‌کرێت قسه له‌سه‌ر شه‌رعییه‌تی لایه‌نێ بکه‌یت که به‌هۆکاری ده‌زانیت له‌قه‌یرانه‌کاندا، به‌ڵام نابێت شه‌رعییه‌تی قه‌زیه‌که، پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌که له‌بیرکه‌یت. به‌رپرسیاریی ره‌خنه‌گر ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر بکه‌ری کێشه‌کاندا ناوه‌ستێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر کێشه‌و روداوه‌که‌ش هه‌ڵوه‌سته‌و شرۆڤه‌کاری ده‌کات. ئه‌نجامی ره‌خنه‌کانیش هاوپێچی کێشه‌کان ده‌کات و له‌وه که‌متر حسابی بۆ ناکات. قسه‌کردن له‌سه‌ر «رووخساری ده‌رکه‌وته‌کان» نیوه‌ی راستییه‌که‌ن گه‌ر ساده‌کردنه‌وه‌ی خودی راستی رووداوه‌کان نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زه‌حمه‌ت نییه بزانین چی له ده‌وروبه‌رماندا ده‌گوزه‌رێت و له‌سه‌رچییه، گرنگتر له‌وه، بزانین بۆ رووده‌دات، ئه‌وه‌ی له‌پشت رووداوه‌کانه‌وه‌یه چییه‌و ئه‌نجامه‌کانی بۆ ئێمه‌و پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و داهاتووی هه‌رێمه‌که چییه.
گرفتی ره‌خنه‌ی سیاسی له‌کوردستان
سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی جۆری ره‌خنه‌کان وترا پێموایه ئه‌مڕۆ ره‌خنه له‌هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی له کوردستاندا که‌وتۆته به‌رده‌م دوو هه‌ڕه‌شه‌وه:
1- پۆپولیزم- جه‌ماوه‌رگه‌رایی که‌خرۆشاندن و جۆشدانی خه‌ڵکی لائامانجه.
2- بیری «پیوریتانیزم» له‌ره‌خنه‌ی سیاسی و رۆشبیری ئێمه‌دا. واته ئه‌و ره‌خنانه‌ی که شێوازی بیرکردنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت ده‌بێت وه‌ک کرده‌یه‌کی «پاک، بێگه‌رد، بێخه‌وش» بێت. له‌م دیده‌وه رێبازی به‌ناوی «سیاسه‌تی راستکار» (Politic correctness) له بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی رێکوڕه‌وانی ده‌کاته پێوه‌رێك که به موو لادان لێی به‌کفرێك دابنرێت!
ره‌خنه‌یه‌ک که گۆشه‌نیگای «پیوریتانیزم»بێت، وێناکردنیشی بۆ رووداوه‌کان و شیتاڵکردنی سه‌ره‌داوه‌کانی له‌سۆنگه پاکگه‌راییه‌وه ده‌بێت. هه‌ندێ ئه‌وه‌ی رووده‌دات ته‌نیا وه‌ک ئه‌وه‌ی ململانێی هێزه‌کان له‌سه‌ر نه‌وت، له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی لێکده‌ده‌نه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت ئاخۆ چ چه‌په‌ڵکرابێت؟ ئه‌م ساده تێگه‌یشتنه له‌سیاسه‌ت پرسیارمان لا دروستده‌کات: ده‌ی ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتی ناوچه‌و پشتیوانی ئه‌ی چییه؟ پێموایه ئه‌و دیده سازگارگه‌راییه-پیوریتانیزمه- ره‌چه‌ڵه‌کێکی ئایینی هه‌یه که ده‌بێت سیاسه‌تی پاک و بێگه‌ردو بێخه‌وش و پیرۆزبێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌رجێکه تا ئێمه باوه‌ڕی پێ بکه‌ین یا بچینه ناوییه‌وه!
ئه‌گه‌رچی پیوریتانیزم رێبازێکی ئایینییه، به‌ڵام ده‌بێته شێوازێك له بیرکردنه‌وه له‌سیاسه‌ت و سیاسه‌تکاری به‌تایبه‌ت لای ئه‌و رۆشنبیر‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی پێیانوایه سیاسه‌ت له کوردستان هه‌ر شکسته. وه‌لێ ئه‌گه‌رچی ئه‌مه نه‌زانراوێک نییه، به‌ڵام روانیین له‌م شکسته لای ئه‌وان له بۆچوونێکی هه‌ڵه‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و له دابه‌شکردنێکه‌وه هاتووه: سیاسه‌تی پاک و سیاسه‌تێك چه‌په‌ڵ و پیس. لێره‌وه، له‌پاڵ ره‌خنه‌و خۆشاردنه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له‌ئه‌رکی نیشتمانی و هاوکات شاردنه‌وه‌ی کێشه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک له‌ئارادایه. به‌تایبه‌ت کاتێ ره‌خنه‌گر بابه‌تی سه‌ره‌کیی ره‌خنه له ده‌ربڕینی ریتۆریکانه‌وه به‌سیستماتیکی ده‌شارێته‌وه! ئاکامی ئه‌م جۆره نووسینانه وایکرد ته‌نیا لایه‌نێک به گوتاری خۆی بکاته خاوه‌نی پرسه‌کان.
له‌کۆتاییدا ده‌بێ بڵێین، هه‌ڕه‌شه چ له‌فۆرمی شاڵاویی سیاسیی‌دا یا ره‌خنه‌دابێت پۆزه‌تیڤه ئه‌گه‌ر بزانن چۆن سوودی لێوه‌ربگیرێت، به‌تایبه‌ت ململانێ هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌کان به‌رهه‌مهێنه‌رو سوودی سه‌یری هه‌یه بۆ ده‌رفه‌تی گونجاو. هه‌ڕه‌شه‌گونجاوه بۆ هاتنەپێش و به‌کارهێنانی میکانیزیمی دیكە له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێم به‌میتۆدێکی نه‌رم و شێنه‌یی مامه‌ڵه بکات و جارجاره‌ش داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی بکرێت، ئه‌و‌ا هه‌ڕه‌شه‌کان په‌یژه‌ی گه‌یشتنه به‌ئامانجاکانمان. هه‌ندێ زه‌بریش گه‌ر پشتشکێن نه‌بێت،په‌یامی هه‌ڵسانه‌وه‌ی تێدایه. ده‌بێ هه‌ڕه‌شه مه‌ترسییداره‌کان ببنه هه‌وێنی داڕشتنی ستراتیجییه‌تی نیشتمانی ئێمه.
* مامۆستای فەلسەفەی سیاسی و كۆمەڵایەتی-زانكۆی سەڵاحەدین-هەولێر