مێژوویه‌ک لهدردۆنگی و پێکه‌وه‌ژیانێکی نابه‌دڵ کورد و ناوه‌ند
December 6, 2012
وتار و بیروڕا
دیاره ئه‌و ترس و دوودڵێ و که‌م متمانه‌ییه له‌جێی خۆیدایه، جگه‌له‌وه‌ی پاساوی لۆجیکی و ئه‌قڵانی و زانستیشی هه‌یه. نه‌ک هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مێژوودا وابووه که به‌ره‌ی کورد له‌به‌رده‌م ناوه‌ندا، ده‌ستبه‌تاڵ ده‌رچووه. ئه‌مه راستییه‌که که ئه‌گه‌رچی مێژوو کاسێتێك نییه هه‌روا به‌ئاسانی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بسڕدرێته‌وه‌و هه‌موو خه‌ڵک پاش ئه‌زموونێکی تاڵ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندییدا، رۆژی پاشتر بێ خه‌م و وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچی به‌سه‌رنه‌هاتبێت! له‌به‌ر‌ئه‌وه، ئه‌م ره‌فتارو بیرکردنه‌وه ساویلکانه‌یه، دووریشه له‌ئه‌قڵانیه‌تیی سیاسییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌زموون و ئه‌قڵ و دانایی یاوه‌رمان نه‌بن.
له‌کاتێکدا ئاماژه‌کانی ئێستا‌و ره‌فتاره سیاسییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی ناوه‌ند له‌پاش داڕمانی رژێمی به‌عس، ژێده‌رن له‌سه‌ر راستییه‌ک که ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یخوازین و چاوەڕێ ده‌که‌ین، ئه‌وه نییه که دێته‌پێشمان. ده‌بێ زۆر به‌وریایی و زرنگی و ئاگاییه‌وه هه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنێك که ئه‌نجام ده‌د‌رێت، دڵنیایی بدات که تاچه‌ند گره‌نتی و مه‌رجی خۆمانی تێدا به‌کاره. چونکی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو و سه‌رده‌می تاریک و سته‌م نه‌ک هه‌ر ره‌وا نییه، قبوڵ نییه له‌رووی ئه‌قڵانییه‌وه. مێژوو و وانه‌کانی مامۆستایه‌کن له‌م ڕووه‌وه.
کورد‌و به‌غدا له‌مێژوویەکی مۆڵه‌قدا
ره‌نگه زۆر له‌چاودێره ده‌ره‌کی و بیانییه‌کان پێیان سه‌یربێت، ئه‌و هۆکاره چییه واده‌کات کورد هه‌میشه له‌ناخدا هه‌وڵی ماڵجیایی بدات و خۆی به‌به‌شێک له ده‌وڵه‌تێکی ته‌مه‌ن هه‌شتاساڵ نه‌زانێت. هاوکات ره‌نگه گله‌ییش بکات، کورد هیچ له ئه‌زموونی جه‌نگ و ماڵوێرانی فێرنه‌بووه‌و هه‌ر له‌رۆحدا جوداخوازه‌و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ئه‌و بۆچوونه بۆنی ره‌خنه‌و گله‌ییه، وه‌لێ ده‌ستنیشانکردنی هزرو ئه‌قڵییه‌ت و سروشتی مرۆڤ کورد خۆیه‌تی. راستییه‌ک ده‌رده‌خات که کورد به‌هزرو سروشتی ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، ئیتر ئه‌مه شتێک نییه ده‌ستکردی ئه‌مڕۆ بێت، یا هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی کاتی و تێپه‌ڕبێت له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌واو رژێمێك له‌مێژووی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا.
به‌ڵگه‌ش ئه‌م پێشهاته نه‌خوازراوه‌ی ئێستایه‌و، هه‌ندێ فاکتی مێژووییشه که ده‌ریده‌خات ترس و سڵه‌مینه‌وه‌کانمان له‌خۆڕاو بێهوده‌نیین. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بکه‌ین، ده‌بینین ئیراده‌یه‌کی کوردانه هه‌بووه که هه‌میشه دنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و گیان مانه‌وه‌ی داوه که ئه‌ویش شووناسی کورده. شووناسێك که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شووناسه‌ی که ده‌وڵه‌ت له‌رێی هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رتاپاخوازه‌وه بۆی ده‌ستنیشان ده‌کات. بۆیه شووناسی جوداخوازی، هێزیکی مه‌عنه‌و‌ییه که ناکرێت خۆمان بێ مانای بکه‌ین.
هه‌میشه لام سه‌یربوو بۆچی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر پایته‌ختدا، متمانه‌مان نییه؟ له کاتێکدا له هه‌ناوی مێژوودا زۆر وه‌ڵام هه‌ن که ده‌بنه شایه‌تحاڵی راستییه‌کان. هه‌ر بۆ به‌ڵگه به‌یتێکی شاعیر «عه‌لی به‌رده‌شانی» که له‌کتێبی «توحفه‌ی موزه‌فه‌رییە»دا که نووسه‌ری بیانی «ئۆسکارمان» کۆیکردۆته‌وه و مامۆستا هێمن خستوویه‌تیه سه‌ر رێنووسی کوردی. باسی له چیرۆکی دڕدۆنگی به‌غدا به‌رامبه‌ر کورد ده‌کات. به‌یته‌که باس له عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان ده‌کات. بۆیه به‌یته‌که له‌ژێرناوی «عه‌بدولره‌حمان پاشای به‌به» دا هاتووه. هه‌ڵبه‌ت به‌یته‌که درێژه، من هه‌ر ئه‌و کۆپله‌یه وه‌رده‌گرم:
ناکه‌م خزمه‌تی وه‌زیری
نانی ده‌ستێنم به‌شیری
به‌شیری نه‌بێ قه‌ت پێکنایه
ده‌وڵه‌ت نایه‌ته ره‌دایه
ناچمه سه‌فه‌ری له‌حسایه
یاغی ده‌بم له به‌غدایه
یاغی ده‌بم ئینشائه‌ڵڵا
خزمه‌تی ناکه وه‌ڵڵا.
لێره‌دا باس له‌نایه‌کسانی و ژێرده‌سته‌یی ده‌کرێت که کورد مادام خاوه‌ن فه‌رمانڕه‌وا بێت بۆ له‌به‌ر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتدا به‌چۆکدا بێت؟ بۆ خۆی بکاته قوربانی که‌سێك له‌سه‌ر ته‌ختی دانیشتووه و هیچ په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه؟ بۆ ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌و بێ به‌ده‌ست سنگه‌یی و چاوه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بژیی؟ ئه‌م ده‌نگێکه له‌رابردووەوە دێ و هاوارێک به‌گوێمان دا له‌ئێستادا!
عیراق و ناده‌وڵه‌ته‌که‌ی «رۆڵس»
له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی‌دا پرسی ده‌وڵه‌ت بنه‌ماو پێشمه‌رجه‌کانی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه مێژووییه‌ی که هه‌یه له‌واقیعدا، زۆر جیاوازه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئێمه بڵێین با هه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌بێت، هاوکات ناشکرێت چاو له‌گرفت و کێشه‌کانی بپۆشین. بۆیه له‌م ڕووه‌وه گه‌ر سه‌یری ده‌وڵه‌تی عیراق بکه‌ین و باس له‌و حکومه‌ته بکه‌ین که‌ئێستا فه‌رمانڕه‌وایه، ده‌بێ پێناسه‌و پۆلێنکارییه‌کی بۆ بکرێت. به‌ڕای من فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی «جۆن رۆلس» که به‌شدارییه‌کی گرنگی له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا هه‌یه، هه‌میشه دادوه‌ریی کردۆته بنه‌مایه‌کی جێگر‌و مه‌رجی ره‌وایه‌تیی ده‌وڵه‌ت، رێنماییه‌کمان ده‌کات له‌م ڕووه‌وه.
دیاره ئه‌و له کتێبه نایابه‌که‌یدا به‌ناوی «رێسای خه‌ڵک»، باس له پێنج جۆری رژێم و شێوازی حوکمڕانیی کۆمه‌ڵگه‌کان ده‌کات: 1- لیبراڵ، 2- نالیبرال که به‌ده‌وڵه‌تی به‌ڕێزو لێوه‌شاوه‌کان(decent) ناوده‌بات. 3- هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌قانون (outlaw states). 4- کۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ته‌باره‌کان (burden societies). 5- کۆمه‌ڵگه شێلگیر‌و نارێکخراوه‌کان که‌مافی مرۆڤ رێزلێگیراوه، به‌ڵام له‌بڕیاری سیاسی‌دا رێپێنه‌دراوه(رۆلس 4). هه‌ریه‌ک له‌م ده‌وڵه‌تانە ره‌وش و شێوازێکی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵکدا.
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا مه‌به‌ستمان له ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌قانونه. چونکی ئه‌م جۆره‌یان به‌سته‌م به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فه‌رمانڕه‌وا دژه‌قانون ره‌فتار ده‌کات. واته ده‌وڵه‌ت مافی هاووڵاتی و خه‌ڵک له‌به‌رچاوناگرێت، جگه‌له‌وه‌ی رێزیان نییه بۆ مرۆڤ هێزو سته‌م به‌کاردێت. بۆیه له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا یاسای مرۆڤ و مافی خه‌ڵک ناپارێزدرێن به‌هۆی فه‌رمانڕەو‌اکانییه‌وه. کاتێکیش له‌ده‌رەوە ره‌خنه‌و هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیردرێته به‌ر، پاساوی حکومه‌ت ئه‌وه کاروباری ناوخۆیی وڵاته‌و پێویسته رێز له‌سه‌روه‌ری بگیردرێت. له‌کاتێکدا رۆلس پێێ وایه مادام ئه‌م ده‌وڵه‌ته رێز له‌هاوڵاتیانی ناگرێت، ده‌کرێت فشار‌و ئابڵووقه‌ی ئابووریی بخرێته‌سه‌ر (The Law of People: John Rawls:81- 2003)
ده‌شێ له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌دیوێکدا «قانون» هه‌بێت، بەڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکیدا له‌کارکه‌وتبێت و حکومه‌ت هیچ پێوه‌ی به‌ندنه‌بێت. یا ده‌شێ خودی قانونه‌که ره‌چاوی ماف و خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگه نه‌بێت، بۆیه ئه‌وه قانونێکی ره‌وشتی نییه. چونکی له‌سه‌ر بنه‌مای دادوه‌ریی و یه‌کسانی نییه. ده‌وڵه‌تی عیراقیش، که له‌مێژه‌وه ده‌وڵه‌ت قه‌راڵه‌کان بووه، به‌دوو دیودا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ره‌فتارده‌کات، له‌و شوێنه‌دا که قانون به‌رژه‌وه‌ندی و دژ به‌خواسته‌کانی نییه، جێبه‌جێده‌کات. به‌ڵام وه‌کی دی نا. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێم داکۆکی له مافه ده‌ستورییه‌کان بکات، ئه‌وا له‌وێدا قانون په‌کده‌خرێت. بۆیه ده‌کرێ بڵێین باشترین پێناسه بۆ ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌ته، پێناسه‌که‌ی رۆلس بۆ جۆری سێیه‌م زۆر له‌گه‌ڵ هه‌نووکه‌ی عیراقدا بگونجێت که ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌قانونه.
بۆیه زۆر دوورنییه ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستای عیراق که به‌جۆرێ له‌مپه‌رێکی یاسایی بۆ حکومه‌ت دروستکردووه، له‌ریگه‌ی فێڵی قانونییه‌وه‌و به‌ده‌رکردنی ماده‌ی یاسایی، به‌نده‌کانی بخه‌سێنرێت و له‌کاربخرێت. چونکی به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ده‌ستووره له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ئێستادا کۆک نییه. بۆیه هه‌ڵمه‌ته‌کانی مالیکی له‌فشار بۆ سه‌ر هه‌رێم، هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وەی ده‌ریچه‌یه‌ک له‌هه‌ژموونی ده‌ستور و لاوازکردنی پێگه‌ی هه‌رێم. حکومه‌تی ناوه‌ند به‌ره‌ی جه‌نگ و تاکتیکه‌کانی فراوان ده‌کات، هه‌رچی کارته به‌کاریان ده‌هێنێت، نه‌ک هه‌ر له‌رووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵکو به‌کارهێنانی هه‌ندێ مادده‌ی قانونی وه‌ک کارتی فشار‌و کۆتوبه‌ند، بوودجه، نه‌وت و په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌کیش. دواجار خۆپته‌وکردنی سه‌ربازی له‌ولاوه بۆ ده‌رفه‌تێکی دیكە.
* مامۆستای فەلسەفەی سیاسی و كۆمەڵایەتی-زانكۆی سەڵاحەدین-هەولێر