لەنێوان كچۆڵەكانی باڵندەكانی بەهەشت و ئەوانی ئێمە!
November 8, 2012
وتار و بیروڕا
تا ئێرە مەسەلەكە ئاساییە، بەڵام ئەوەی نائاساییە ئەوەیە كە كەناڵە ئیسلامییەكانی لای خۆمان ناتوانن یان ناوێرن گرووپێكی هاوشێوەیان هەبێت، چونكە لایان وایە گۆرانی وتن بۆ كچانی هاوتەمەنی (دیمە بەشار) جائیز نییەو، نابێت وەك ئەو بەسەری بێ سەرپۆشەوە گۆرانی یان سروود بڵێن، بەڵام بۆ ئەوان هیچ كەسێكی لای ئێمە باس لەجائیزبوون یان نەبوون ناكات.
من لەساڵی (2007)ەوە نووسیومەو گوتوومە كە لە كەم و كورتییەكانی دنیای كاری سیاسی كوردی بەگشتی و، ئیسلامیی بەتایبەتی، دیاردەی خۆ بەكەمزانینە لە بەرامبەر دەرەوە و ئەزموونەكانی خەڵكانی هاوشێوەی خۆماندا.
لە سیاسەتدا ئیسلامییەكانی خۆمان هێشتا لە باسی زیرەكی و مەدح و سەنای پارتی (داد و گەشەپێدانی) توركیا بەردەوامن و بە حیزبێكی سەركەوتووی بواری سیاسەتی دادەنێن، بەڵام ئامادەنین یان جورئەتی ئەو هەنگاونانە ناكەن كە ئەو حیزبە ناویەتی.
ئێمەو مانان جاروبار شتێكی نوێی وەك ئەوەی ئەوانمان گوتووە پێش چەندین ساڵ، بەڵام خەڵكی خۆمان بە لادەرت دەزانن، كەچی پاش چەند ساڵێك كە خەڵكی دی هەمان ئەو قسانە دەكەن، لای خەڵكی خۆمان بە چاوی فەیلەسوف تەماشای ئەوان دەكەن.
لە بواری دراما و شانۆ و هونەردا لای خۆمان باس باسی حەرام و حەڵاڵە لەسەر رۆڵی ئافرەت و كچان، كەچی گشت كەناڵە ئیسلامییەكان پێشبڕكێی یەكتر دەكەن لەسەر پیشاندانی دراماكانی كەناڵی (سەحەر)ی ئێران و (ئێس تی ڤی) توركیا، بێ ئەوەی لەوێدا باس لە حەرام و حەڵاڵی ئافرەت بەگشتی و ئافرەتی بێ سەرپۆش بەتایبەتی بكەن، وەك بڵێی ئەوەی بۆ ئێران و توركیا حەڵاڵە بۆ كورد حەرام بێت، یان وەك بڵێی ئێمەی كورد لە ئێران و توركیا زیاتر حەڵاڵ و حەرام دەزانین!
لە بواری مۆسیقا و گۆرانیدا، هەرچی سروود و گۆرانی ئوردونی و مالیزیی هەیە كە كچ دەیڵێت دەخرێنە سەر شاشە و یان لە رادیۆ پەخش دەكرێن، بەڵام كە كچانی خۆمان دەگەنە ئەو تەمەنە، سەدان قسە و قسەڵۆك بۆ باوك و خێزانی دروست دەكەن و، كچ ناچاری وازهێنان دەكەن! وەك بڵێی گۆرانی بۆ كچی مالیزی و ئوردونی حەڵاڵە و، بۆ كیژۆڵەی كوردی بەستەزمان حەرامە.
لە بواری رۆژنامە و گۆڤاردا، دنیا وێران دەبێت ئەگەر لە رێكلامێكدا وێنەی كچێكی قژ دەركەوتووی تێدابێت، كەچی بە شەو و رۆژ هەموومان سەدان وێنەی لەو جۆرە دەبینین لە گشت هۆكارەكانی راگەیاندندا.
لای خۆمان لە رادەبەدەر دەست دەخرێتە وردەكاریی ژیانی تاكەكانەوە، كوڕ بن یان كچ، بەجۆرێك قسە لەسەر جلوبەرگی و قژبڕین و قژداهێنان و ریش و سمێڵی كوڕان و، گشت شتێكی كچان دەكرێت، كەچی ئیسلامییەكانی وڵاتانی دەوروبەر و دنیا هەرچییەك بكەن و، هەرچی لەبەر بكەن و بیپۆشن ئەوە لای خۆمان ئیسلامییەكان وەك ئەزموون و مۆدیلی سەركەوتوو تەماشای دەكەن.
ئێمەی كورد پێویستە لە سۆنگەی باوەڕ بەخۆبوون و، رەهەندی نیشتمانیی و، ئەزموونی لۆكاڵی خۆمانەوە، خاوەنی ئەزموونی كراوە و مۆدێرن و لۆكاڵی خۆمان بین و، پێشەنگ بین نەك پاشكۆ، كراوە بین نەك داخراو.
لای خۆمان لە رادەبەدەر دەست دەخرێتە وردەكاریی ژیانی تاكەكانەوە، كوڕ بن یان كچ، بەجۆرێك قسە لەسەر جلوبەرگی و قژبڕین و قژداهێنان و ریش و سمێڵی كوڕان و، گشت شتێكی كچان دەكرێت، كەچی ئیسلامییەكانی وڵاتانی دەوروبەر و دنیا هەرچییەك بكەن و، هەرچی لەبەر بكەن و بیپۆشن ئەوە لای خۆمان ئیسلامییەكان وەك ئەزموون و مۆدیلی سەركەوتوو تەماشای دەكەن