پرۆگرامی په‌ڕینه‌وه له‌نه‌وه‌ی ئاگره‌وه بۆ نه‌وه‌ی ئاشتی
November 1, 2012
وتار و بیروڕا
نه‌وه‌ی ئاگر، مناڵانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ن که به جه‌نگی ناوخۆ و شێوازه جۆراوجۆره‌کانی زه‌بروزه‌نگدا تێده‌په‌ڕن. بیناکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌ر بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیان و هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی که ده‌یانکاته‌وه به مرۆڤی «ئاسایی» پێویستی به پرۆژه‌یه‌کی گشتگیری فره لایه‌ن هه‌یه. پرۆژه‌یه‌ك له «خواری خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه» ده‌ستپێده‌کات و خانه به خانه‌ی بونیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی زه‌بروزه‌نگی نه‌وه‌ی ئاگر بیناده‌کاته‌وه. که‌م نین ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که «له سه‌ری سه‌ره‌وه» سه‌رکرده یه‌کتر کوژه‌کانی دوێنێی له ئه‌مڕۆدا پێکه‌وه کۆده‌کاته‌وه‌و ڕێکه‌وتنی گه‌وره و فراوانیان پێ واژوده‌کات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێك له‌م ڕێکه‌وتنانه کاراییان له‌سه‌ر «ئاساییکردنه‌وه» و «بهمۆرڤکردنهوهی» نه‌وه‌ی ئاگر دانابێت. ده‌کرێت لێره‌دا ئاماژه بکه‌ین به سودان، کۆنگۆ، جه‌زائیر، فه‌له‌ستین، مالی و کوردستانی عێراقیش. کۆی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژی و بایه‌خدارانه‌ی که سه‌رکرده‌کان واژویانکردون، نه‌یانتوانیوه کۆمه‌ڵگه‌کان له بونیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی جه‌نگ و زه‌بروزه‌نگ به‌رنه ده‌ره‌وه، چونکه ئه‌و ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که له ژیانی هه‌مو ڕۆژێکدا ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێده‌که‌ن، هه‌مو ئه‌و مرۆڤه سادانه‌ن که نه‌خراونه‌ته نێو ڕه‌وتی ئه‌و پرۆژه کۆمهڵگهییانهوه که بڕیاره «خواری خواره‌وه‌دا» کاربکه‌ن. هه‌موو دیپلۆماته‌کانی دنیا، هه‌مو تایبه‌تمه‌نده جیهانیه‌کانی زه‌بروزه‌نگ و هه‌موو سه‌رکرده‌کانیش پێکه‌وه ناتوانن کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له ستراکتۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی جه‌نگی ناوخۆ به‌رنه ده‌ره‌وه، به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و پرۆژه سۆسیۆلۆژیه فراوانه‌ی که له «خواری خواره‌وه» که‌سایه‌تیی نه‌وه‌ی ئاگر بیناده‌کاته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ژووره ته‌سکانه‌ی که چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ك تیایاندا کۆده‌بنه‌وه‌و ڕێکه‌وتن واژوده‌که‌ن، ئه‌م پرۆژه سۆسیۆلۆژیه دێت و ته‌واوی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌خاته نێو کرده‌ی دانوستاندن، گفتوگۆکردن، له‌یه‌کتر تێگه‌یشتن، پێکهوهدانیشان، په‌یوه‌ندیی دروستکردن، لهیهکبووردن و کۆبوونه‌وه له ڕووبه‌ره هاوبه‌شه‌کاندا و فێری ئه‌وه‌یان ده‌کات که چۆن له‌گه‌ڵ جیاوازیهکانیاندا پێکه‌وه بژین و چۆن جیاوازیه‌کانیان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌کتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردن ته‌ماشابکه‌ن، نه‌ك وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر یه‌کتری.
ئه‌و ناوچه ڕۆحیانه‌ی که جه‌نگی برا گه‌وره‌کان برینداری کردوون، ئه‌و ڕووبه‌ره شووناسییانهی که زه‌بروزه‌نگی سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دڕاندوونی، به بڕیاری ستراتیژی سه‌ری سه‌ره‌وه ساڕێژناکرێن و نادورێنهوه، به‌ڵکو به‌کارکردنی ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه بچووکه‌کانی خواری خواره‌وه، له‌سه‌ر پرۆگرامێکی زانستیی ورد، ساڕێژدهکرێن و ده‌دورێنه‌وه. پرۆگرامێك که وه‌ك چۆن ده‌ستکاری خودی نه‌وه‌ی ئاگر ده‌کات، ئاواش ده‌ستکاری ڕێکخستنه ئابووری و سیاسییه‌کان ده‌کات و سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندیه‌کانیان داده‌مه‌زرێنێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك که گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تیه دژبه‌یه‌که‌کانی دوێنێ بتوانن ڕووبه‌ری هاوبه‌شی پێکه‌وه ژیان له ئه‌مڕۆدا بدۆزنه‌وه و ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت : په‌ڕینه‌وه له کولتوری جه‌نگه‌وه بۆ کولتوری ئاشتی، له کولتوری زه‌بروزه‌نگه‌وه بۆ کولتوری لێبورده‌یی.
سنووره‌کانی پرۆگرامی په‌ڕینه‌وه له کولتوری یه‌که‌مه‌وه بۆ کولتوری دووه‌م ده‌بێت ده‌ستنیشانبکرێت، چونکه پێوانه‌کردنی ده‌ره‌نجامه‌کان ته‌نیا له‌هه‌لومه‌رجێکدا به‌دی دێت که بتوانین، له‌سه‌ر ئاستی سۆسیۆلۆژیا، خودی ئه‌و پرۆگرامه و سنووره‌کانی کارکردنی بخه‌ینه نێو کرده‌ی «چه‌ندایه‌تی»ه‌وه. گه‌ر لۆژیکی ئه‌م پرۆگرامه نه‌خه‌ینه ژێر کارایی لۆژیکی «ستاتیستیکهوه» ناکرێت بتوانین ئاسته‌کانی سه‌رکه‌وتنی ده‌ستنیشانبکه‌ین. واته ته‌نیا به‌س نییه بۆئه‌وه‌ی که ئێمه بڵێین له‌سه‌ر خواری خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه کارده‌که‌ین، به‌ڵکو ده‌بێت خودی گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بنکه جه‌ماوه‌ریه‌کانیان، ته‌مه‌نیان، سێکسیان، بڕوانامه‌کانیان، پراکتیکی ئاینییان، ئینتیمای سیاسی‌یان، ڕیشه‌ی جوگرافییان ده‌سنیشان بکه‌ین و هه‌ر یه‌که‌و له ئاستی خۆیدا بخه‌ینه نێو کوچه‌یه‌کی پرۆگرامه فراوانه‌که‌وه. له گریمانه‌ی ڕانههێنانیدا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شانسی سه‌رنه‌که‌وتنی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه.
یه‌کێك له بایه‌خه‌کانی پرۆگرامی په‌ڕینه‌وه بریتیه له دروستکردنی پانتایی هاوبه‌ش بۆ ئه‌کته‌ره ئەو ناکۆکانەی نه‌وه‌ی ئاگر. بۆنمونه کۆکردنه‌وه‌ی په‌نجا که‌سی جیاواز له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌کانی بڕوانامه (دکتۆرا، ماسته‌ر، لیسانس، دیپلۆم، شه‌شی ئاماده‌یی، سێی ناوه‌ندی، بێ بڕوانامه)، ئینتیمای حزبی (پارتی، یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، بزووتنه‌وه، شیوعی، سۆسیالیست، کۆمۆنیست)، ئینتیمای جوگرافی (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، که‌رکوك)، پراکتیکی ئاینی (ئیمانداری پابه‌ند، ئیمانداری ناپابه‌ند، ئیمانداری توند، ئیمانداری ناوه‌ندگیر، بێ ئیمان)، سێکس (ژن، پیاو)، هتد. بۆ ماوه‌ی مانگێک له لادێیه‌کی دووره ده‌ستدا. ئه‌م په‌نجا که‌سه، له ماوه‌ی مانگێکدا فێری ئه‌وه ده‌کرێن که چۆن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا قسه‌بکه‌ن، چۆن گوێ له یه‌کتری بگرن، چۆن یه‌کتری قبوڵ بکه‌ن و چۆن جیاوازیه‌کان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ته‌ماشا بکه‌ن نه‌ك وه‌ك مه‌ترسی. گه‌وره‌یی ئه‌م پرۆگرامه ته‌نیا له چۆنیهتییهکهیدا نییه، به‌ڵکو له چهندایهتیهکهشیدایه. واته له‌یه‌ك کاتدا بتوانێت چه‌ندین گرووپی په‌نجا که‌سی، له چه‌ندین جێگای جیاوازدا پێکه‌وه کۆبکاته‌وه و کاریان له‌سه‌ر بکات، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له ئێستادا حکومه‌تی فه‌ره‌نسی بۆ ئه‌و شاره فه‌ره‌نسیانه‌ی ڕێکدهخاته که زۆرترین زه‌بروزه‌نگیان تیادا به‌رهه‌م دێت.
هه‌ر کارکردنێك له‌سه‌ر دیموكراسی، له‌سه‌ر دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه، له‌سه‌ر دروستکردنی سیسته‌مێکی سیاسی دیموکراتیك له کۆمه‌ڵگه‌کانی پاش جه‌نگی ناوخۆدا، به‌بێ ئاماده‌یی به‌هێزی پرۆگرامی په‌ڕینه‌وه له کولتوری یه‌که‌مه‌وه بۆ کولتوری دووه‌م، شانسی گه‌وره‌ی هه‌یه که دواتر ببێت به کارکردن بۆ دروستکردنی گۆڕستان بۆ خودی دیموكراسی و قوربانیه‌کانی. له‌هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا دیموكراسی سیاسی توانای پارێزگاریکردنی له ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، له پێکه‌وه ژیان، له کولتوری سارد، له یه‌کتر قبوڵکردن نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه، دیموكراسی سیاسی به‌بێ پرۆگرامی په‌ڕینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یی، ده‌کرێت ببێت به هۆکاری له‌تکردنی وڵات، جه‌نگی ناوخۆ، گه‌نده‌ڵی، کۆچی نه‌وه‌کان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی «ئینسیجامی کۆمه‌ڵایه‌تی»، دروستکردنی چینێکی دابه‌سته‌ی دابڕاوی کۆمه‌ڵایه‌تی، لاوازبوونی ئینتیما بۆ نیشتمان، تاد. ته‌نیا گه‌ره‌نتیه‌ك بۆ پاراستنی کۆمه‌ڵگه له‌م قه‌یرانانه ڕووکردنه ئه‌و جیهانبینیه‌یه که دیموكراسی له سیسته‌می سیاسی‌دا کورت ناکاته‌وه، به‌ڵکو سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك وه‌ك پرۆگرامی بیناکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ته‌ماشای ده‌کات.
بایه‌خێکی دیکه‌ی ئه‌م پرۆگرامه له‌وه‌دایه که به‌ته‌نیا کار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆ وه‌ك یه‌کێك له چوارچێوه‌کانی زه‌بروزه‌نگ ناکات، به‌ڵکو کار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو چوارچێوه‌کانی زه‌بروزه‌نگ ده‌کات: زه‌بروزه‌نگی پیاو به‌رامبه‌ر به ژن، زه‌بروزه‌نگی برا گه‌وره به‌رامبه‌ر به برا بچوکه‌کان،زه‌بروزه‌نگی باوک به‌رامبه‌ر به مناڵه‌کانی، زه‌بروزه‌نگی مامۆستا به‌رامبه‌ر به خوێندکاره‌کان، زه‌بروزه‌نگی پۆلیس به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که، به‌پێناسه دۆرکایمیەکهی، زه‌بروزه‌نگ بوبێت به «فاکتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی» (هه‌موو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فاکتی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه)، واته بوبێت به شتێکی ئاسایی (نۆرماڵ)، واته ئه‌نجام(نه)دانی وه‌ك دۆخێکی نائاسایی وێناده‌کرێت، له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا، جێبه‌جێکردنی پرۆگرامی په‌ڕینه‌وه له نه‌وه‌ی ئاگره‌وه بۆ نه‌وه‌ی ئاشتی، بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك که خه‌ون به دیموكراسیه‌وه ببینێت، ده‌بێت به فه‌رمانی یه‌که‌می هه‌موو یه‌که‌مه‌کان، بۆ حکومه‌تێك که خه‌ون به دیموكراسیه‌وه ببینێت، ده‌بێت به ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌موو ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان.
له ئێستا و ئێره‌ی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، نه‌ك به‌ته‌نیا ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که حکومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵکو ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که حزبه‌کان، که فه‌رمانگه‌کان، که ده‌زگاکان، که زانکۆکان، که مزگه‌وته‌کان، که بازاڕه‌کان، که یاریگاکان، که کتێبخانه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌مان ئه‌و شته‌یه که ئێمه ناومان لێنا «نه‌وه‌ی ئاگر»، نه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆ، نه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگه جیاوازه‌کان. له ئاماده‌نه‌بوونی پرۆگرامی په‌ڕینه‌وه‌دا، سپاردنی کۆمه‌ڵگه به‌م نه‌وه‌یه، یه‌کسانه به کاراکردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئاماده‌باشی کۆمه‌ڵگه‌ییمان بۆ پێشوازیکردن له ئهزمونکردنهوهی فۆڕمه جیاوازه‌کانی ئه‌و زه‌بروزه‌نگانه‌ی که له داهاتوویه‌کی نزیک یان دووردا دێنه‌وه بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌مان. ئێمه که ده‌ست بۆ مادده‌ی خاوی «نه‌وه‌ی ئاگر» نه‌به‌ین و سه‌رله‌نوێ نه‌یکه‌ینه‌وه به «نه‌وه‌ی ئاشتی»، ئیتر چۆن له‌هه‌ر چرکه ساتێکدا چاوه‌ڕوانی کاره‌ساتی گه‌وره نه‌بین !
* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس