ده‌وڵه‌ت وه‌ک پێداویستیه‌کی ئابووریی
October 4, 2012
وتار و بیروڕا
له‌وانه‌یه لامان سه‌یربێت ئه‌گه‌ر بڵێین: ده‌وڵه‌تسازی پێداویستییه‌کی ئابوورییه. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئابوورییه‌کی سه‌رکه‌وتوو به‌پێوستیيه‌کی بونیادی ده‌وڵه‌ت دابنێین، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت وه‌ک به‌رژه‌وه‌نديی ئابووری نه‌بینین. ئه‌مه به‌تایبه‌ت کاتێک ده‌رده‌که‌وێت که تێده‌گه‌ین به‌رژه‌وه‌نديی ئابووری له گه‌شه‌کردن و جووڵه‌د‌ا بۆخۆی ده‌بێته «ده‌وڵه‌ت» وه‌ک له‌زمانی کوردی‌دا؛ ده‌وترێ که‌سێک، ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده! راستی ئه‌م گوزاره‌یه لێره‌دایه که سامان و توانای ئابووری یه‌کسانه به‌توانای ده‌ستڕۆیشتن و فه‌رمانداری.
جگه له‌وه‌ی که ئابووری له ده‌وڵه‌تدا ده‌چێته فۆڕمێکی ده‌ستووریيه‌وه‌و به‌پێی مافێكی یاسایی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی حسابی خۆی بۆده‌کرێت. ئیدی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌میشه پشت به‌ئابووری ده‌به‌ستێت له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و داکۆکیكردن له قه‌ڵه‌مڕه‌ویی خۆی، هاوکات ئابووریش وابه‌سته‌یه به‌هێزو کارایی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌پاراستن و هه‌ڵسووڕانی کارای خۆیدا. چونکی ئه‌گه‌ر هێمنی و ئاسایش نه‌بێت، ئابووری نه‌ک هه‌رگه‌شه ناکات، به‌ڵکو داده‌ته‌پێت. لێره‌وه ده‌مه‌و‌ێت باس له‌کاریگه‌ريی ئابووری له ده‌وڵە‌تسازیدا بکه‌م، هاوکات باس له کاریگه‌ریی ده‌وڵه‌ت بکه‌م له‌سه‌ر بواری ئابوری وه‌ک هۆکاری چێکردن و دامه‌زراندنی.
ئابووری گوڕوتینی ئینتمای نیشتمانییه
ئاشکرایه ده‌وڵه‌تسازی وه‌ک چۆن پلانی بیرکردنه‌وه‌یه‌که که هه‌رسێ ره‌هه‌ندی رابوردوو ئێستا‌و داهاتوو له‌خۆده‌گرێت، ئاوه‌هاش زاده‌ی ئیراده‌یه‌کی سیاسییه. هاوکات ده‌بێت ئه‌و ئیراده‌یه هه‌ڵقوڵاو‌ی ئیراده‌یه‌کی گشتی بێت. بۆیه ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌رچی بۆخۆی سه‌ربه‌خۆیه له هاووڵاتیان، به‌ڵام پێویستی به‌پشتگیرییان هه‌یه. بۆئه‌وه‌ی پشتگیریش ده‌ستکه‌و‌ێت، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی و گوزه‌ران و بژێویی هاووڵاتیانی تێداڕه‌نگبداته‌وه. واته ده‌بێت سیاسه‌تی «ئابووری هاووڵاتی» له نه‌خشه‌ڕێگاکانی بێت که مه‌بەستیش لێی مافه مادییه‌کانیانه. بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه زاتییه‌ی هاونیشتمانیان بگاته ئاستی پشتیوانی و باوه‌ڕبوون به‌ئینتمایه‌ک که پێش ده‌وڵه‌ت و پاش به‌رقه‌راربوونی ده‌بێته خۆراکده‌ری سه‌ره‌کی خۆی. واته له‌پاڵ بیروباوه‌ڕی «كوردایه‌تی و کوردستانی» دا هاونیشتمانیان پێداگیری له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌ت بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پله‌ی یه‌که‌م ژیانی به‌نده به‌ده‌وڵه‌ته‌که‌وه. بۆیه هه‌ركه‌سێ هه‌ستێکی هاو‌به‌ش و باوه‌ڕی نه‌بێت که‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیی، خێزانی و نیشتمانیی هه‌ر له ده‌و‌ڵه‌ته‌دا ده‌پارێزرێت، کۆڵه‌گه‌یه‌کی گرنگی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رپێ راناوه‌ستێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شوناسی نیشتمانی له‌ناوه‌وه‌ڕا كلۆر ده‌بێت، بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه‌ش شکستده‌هێنێت.
ئیدی راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که له باسکردنی «ئینتمای نیشتمانی»دا، ده‌بێت ئابووریی ده‌وڵه‌ت له‌ئابووری هاووڵاتیان جیانه‌که‌ینه‌وه. چونکی ته‌نیا به ئه‌فسانه‌ی «ئێمه لێقه‌وماوترین» گه‌لین له‌ناوچه‌که‌دا، هه‌موو ره‌گه‌ز‌و پایه‌کانی ئینتمای گشتی چه‌که‌ره ناکات، به‌ڵکو خۆراکی ئه‌و ئینتمایه چه‌نده هزرو بیری هاوبه‌شه، ئه‌وه‌نده‌ش بێبه‌ش نه‌بوون له خێروبێری نیشتمان و پێکهاته ماددییه‌کانی هێزو تواناکه‌یه‌تی. زه‌حمه‌ته ئێمه باس له ئینتماو شانازیی تاکێک بکه‌ین له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، که هیچ مافێکی ماددی له‌م نیشتمانه‌دا نه‌بێت که ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی خۆیی تێیدا سازبکرێت. ئه‌مه راستییه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، با باوه‌ڕیشمان نه‌بێت به «به‌ڵگه‌نه‌ویست» له بواری سیاسه‌تدا!
ئابووری فاکته‌ری چێ‌کردنی ده‌وڵه‌ته
وه‌ک چۆن ده‌وترێت نه‌بوونی ئابوورییه‌کی به‌هێزو جێگیر‌و دینامیکی، رێگره له‌به‌رده‌م دروستبوونی ده‌وڵه‌تدا، ئاوه‌هاش رێخۆشکه‌رێکه له‌سازکردنیدا. بۆیه، ده‌کرێت بڵێین: ئابوریی رایه‌خی ده‌وڵه‌ته. له‌به‌رئه‌وه، ئێمه نا‌توانیین له‌پرسی ده‌وڵه‌تسازی و هۆکاره‌کانی دروستنه‌بوونیدا فاکته‌ری ئابووریی له‌بیرکه‌ین. بێگومان ئابوورییه‌کی سه‌ربه‌خۆ، یه‌کگرتوو، سه‌روه‌ری ده‌سه‌پێنی، سه‌روه‌ریش به‌رهه‌می هێزه به‌هه‌موو ماناکانیه‌وه. لێره‌وه گرنگی فاکته‌ری ئابووریی شتێک نییه که تازه په‌ی پێبرابێت، به‌ڵکو له مێژه‌وه رۆشنبیر‌و نووسه‌رانی کو‌رد باسیان له گرنگيی ئابووری کردووه، به‌تایبه‌ت وه‌ک فاکته‌رێکی رێگر له‌دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا.
یه‌کێک له‌و تێزانه‌ی که‌باس له هۆکاری دروستنەبوونی قه‌واره‌یه‌ک، ده‌وڵه‌ت ده‌کات تێزی»به له‌به‌رڕۆیشتنی(نه‌زیفی) ئابووریی» مه‌سعود محه‌مه‌د»ه که ده‌ڵێت: «کوردستان به‌درێژايی مێژوو که‌وتۆته نێو سێ زلهێزه‌وه: «فارس و بابل و ئاشوورو دواتریش ده‌سه‌ڵاتی رۆمه‌کان. هه‌ریه‌که‌یان به‌روبووم و داهاتی کوردستانیان به‌تاڵانبردووه، بۆیه به‌رهه‌م و داهات له‌ناوخۆدا نه‌ماوه‌ته‌وه تا ببێته ماکی بنیاتنانی ده‌سه‌ڵات وحوکمڕانی خۆیی. جگه‌له‌وه‌ی ئاوڕێژی رووبار‌و چه‌مه‌کانیش به‌رده‌وام بۆ دەره‌وه‌ی خاکی کوردستان له‌به‌ریان ده‌ڕوات. بۆیه هیچ سه‌رمایه له‌کوردستان پێکنه‌هات تا ئابووریيه‌کی خۆژێنه‌رو پشتبه‌خۆبه‌ستوو پێبگات. ئاکامیش حوکمڕان له قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تدا نه‌هاته‌دی» (حاجی قادری کۆیی؛ ب. یه‌که‌م387-395: 1973).
هه‌ڵبه‌ت لێکدانه‌وه‌که‌ی مه‌سعود محه‌مه‌د وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی هزری مێژووگه‌راییه مارکسیسته‌کانه بۆ لێکدانه‌وه‌ی روونه‌دانی ده‌وڵه‌ت له کوردستان به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ راڤه‌ی چینایه‌تی. ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌م بابه‌ته‌وه نییه، به‌ڵام درکپێکردن و دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کيی زیره‌کی مه‌سعود محه‌مه‌د ده‌رده‌خات. له‌و سۆنگه‌وه گلدانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و وه‌گه‌ڕخستنی له ناوخۆدا، ده‌بێته یه‌کگرتنی ئابووریی و به‌هێزبوونی و دواجار سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و ده‌وڵه‌ت. لێره‌شه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئابووريی به‌مانای ده‌وڵه‌تداریش دێت، وه‌ک چۆن ده‌وڵه‌تسازی به‌مانای ئابوورییه‌کی سه‌ربه‌خۆو پشتبه‌خۆبه‌ستوو دێت. که‌واته داگیرکردنی کوردستان، واته به‌تاڵانبردنی ئابووری بووه.
ئه‌نجام
هه‌ڵبه‌ت ره‌هه‌ندی سیاسی له به‌رژه‌وه‌نديی ئابووریدا ده‌بێته پێوه‌ندییه‌کی یه‌کترته‌واوکه‌ر. ئه‌م په‌یوه‌ستیه‌ش له دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تدا باشتر ده‌رده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه به‌رژه‌وه‌نديی ئابووری له سیاسی جیاناکرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسی وه‌ک ده‌وڵه‌تدا ته‌واو ئاوێته‌یه. هه‌ڵبه‌ت سه‌ربه‌خۆیی، سه‌روەری به‌واتایه‌ک سه‌ربه‌خۆیی و پشتبه‌ستنه به‌ئابووريی خۆیی. له‌به‌رئه‌وه رزگاربوونی ئابووریش، ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی له فۆرمی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی‌دا بگه‌یه‌نێت. دیاره ئه‌مه دیالێکتیکی ئابووريی سیاسه‌ته که ناکرێت له‌بیریکه‌ین. که‌واته وه‌ک چۆن به‌رژوه‌ندیی زیندوومان هه‌یه له‌دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تدا، ئاوه‌هاش ده‌وڵه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ئابووریی گه‌وره‌یه بۆ هاونیشتمانیان. له‌به‌رئه‌وه‌ش ئابووری رێخۆشکه‌ر‌یيه‌کی بنه‌ڕه‌تیی ژیانییه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر به‌دروشم و بانگه‌شه نییه، به‌ڵکو ده‌بێ به‌رژه‌وه‌نديی ئابووری به‌ندبێت به‌ژیانی هه‌موو یه‌کێکه‌وه تا یه‌کخستن و یه‌کگرتنی ئابووریی و سیاسیی- ده‌وڵه‌ت له هاونیشتمانیاندا بێته‌ئاراوه. دواجار ئه‌و یه‌کبوونه ئینتما به‌رجه‌سته بکات.
* مامۆستای فەلسەفەی سیاسی و كۆمەڵایەتی-زانكۆی سەڵاحەدین-هەولێر