كورد و دەوڵەت
July 12, 2012
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر زۆر بۆ ڕابردویه‌کی دوور نه‌گه‌ڕێینه‌وه‌و ته‌نيا له سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئه‌م سه‌ده‌یه بڕوانین، ده‌بینین هه‌رکاتێك که‌سایه‌تییه‌ك یان لایه‌نێکی کوردی خۆی ڕزگارکردبێت له‌هه‌ستی خۆ به‌که‌مزانین به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان وکارو بانگه‌شه ی بۆ قه‌واره(کیان)ێکی سه‌ربه‌خۆ کردبێت، یه‌کسه‌رله‌لایه‌ن خەڵكانێكەوه له‌ناوخۆدا هه‌زارو یه‌ك ڕێگری وبەربەست ئه‌گه‌رچی ڕاسته‌قینه‌ش نه‌بووبێت بۆی دروستکراوه، له‌و ڕێگریانه‌ی هه‌میشه وه‌ك به‌یت و بالۆره ده‌وترێنه‌وه‌و کراونه‌ته ته‌وقی ملی کورد، زیانگه‌یاندن له‌ئایینی هاوبه‌ش، نه‌گونجاویی باری ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و له هه‌مووشیان زه‌قتر، ناله‌باری هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی کوردستان بووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌وه شتێکی ئاشکرایه که‌هه‌ر یه‌ك له‌وهۆکارانه به‌پله‌ی جیاواز ڕێگرن له‌و بواره‌دا، به‌ڵام هیچ گومانی تێدا نییه، که‌زۆربه‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی ئه‌و ڕێگریانه وه‌کو شتێکی ڕه‌ها و نه‌گۆڕ سه‌یرده‌که‌ن، ویستوویانه‌و ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌بکه‌ن به‌چاره‌نووسی کورد‌و بێئومێدی بکه‌ن له‌هه‌موو هه‌وڵێك له‌و بواره‌دا.
با پێکه‌وه بزانین ئه‌و ناله‌باری هه‌ڵکه‌وته جوگرافیایه‌ی که هه‌موومان وا ده‌زانین شتێکی نه‌گۆڕه‌و ناکرێت کوردستان بگوێزینه‌وه بۆ کیشوه‌ر،یان شوێنێکی دی، ڕێگرێکی ڕه‌های وایه که‌ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دامان بنیشێنێت و هه‌تا هه‌تایه جووڵه نه‌که‌ین؟
باسکردنی نمونه‌ی وڵاتی سویسرا له‌وانه‌یه ڕونکردنه‌وه‌ی باشمان بداتێ له‌و ڕووه‌وه.
سویسرا که‌وڵاتێکی پڕ له‌چیا و دۆڵ و ده‌ریاچه‌یه، به وڵاته‌کانی ئه‌ڵمانیا له باکوور، فه‌ره‌نسا له خۆرئاوا، ئیتالیا له‌باشوور، لیشتنشتاین و نه‌مسا له‌خۆرهه‌ڵات ده‌ورەدراوه، له‌ڕۆژی 1ی ئابی ساڵی 1291دا له‌ئه‌نجامی یه‌کگرتنی هه‌رسێ کانتۆنی ئوری ، شڤیتز و ئونته‌رڤالدن پێكهات، له‌دواییداو به‌چه‌ند سه‌د ساڵێك سنووره‌که‌ی گه‌یشته‌ئه‌وه‌ی ئێستای.
له‌ڕاستیدا من نامه‌وێ لێره‌دا به‌درێژيی مێژوو و جوگرافیا و لایه‌نه‌کانی تری وڵات و خه‌ڵکی سویسرا باس بکه‌م، که‌سێك که‌مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێت له‌ماڵپه‌ڕی ویکیپیدیا وه‌ی دیکه‌دا ئه‌وه‌بزانێت، به‌ڵکو ده‌مه‌وێ خوێنه‌ری کورد سه‌رنج بداته لێکوڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی مێژوونووسی سویسری جۆرج ئاندرێ که‌له‌کتێبێکیدا ده‌رباره‌ی مێژووی سویسرا که‌له‌ساڵی2009 له‌ئه‌ڵمانیا چاپی یه‌که‌می وه‌رگێڕراوی ده‌رچووه، بزانێ ئه‌و پیاوه چۆن باسی ئه‌م وڵاته ده‌کات که توانی سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌وه‌ش گرانتر توانی له‌هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌مدا له‌نێوان ئه‌و هێزه گه‌وره شه‌ڕکه‌رانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا و هاوپه‌یمانه‌کانیاندا به‌بێلایه‌نی بمێنێته‌وه.
به‌ڕێز ئاندرێ له‌به‌شێکی کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێت:
«سویسرا ده‌روازه‌ی ده‌ریایی نییه، چوارده‌ور گیراوه به‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌جه‌نگن، ڕاگرتنی بێلایه‌نی ئابوری له‌کاتی جه‌نگدا کارێکی هێجگار سه‌خت بوو، له‌وه‌ش قورس‌تر ڕاگرتنی بێلایه‌نی مۆڕاڵی بوو. له وڵاته‌که‌دا هیچکات نه‌توانراوه ئه‌وه‌نده دانه‌وێڵه به‌رهه‌م بهێنرێت که‌به‌شی پێداویستی ژیانی خه‌ڵکی بکات . له‌و کاتی جه‌نگه‌دا هه‌موو کاروباری بازرگانی که‌وته ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، که توانی سیاسه‌تێکی سه‌رکه‌وتوو پیاده‌بکات ئه‌ویش به‌دروستکردنی دوو کۆمیته‌ی بازرگانی سه‌ربه‌خۆی جیاواز له‌یه‌ك، یه‌که‌میان به‌ناوی ئۆ ئێف ئێس بۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، هه‌نگاریا وڵاتانی تری ته‌وه‌ر، دووه‌میان به‌ناوی ئێس ئێس ئێس له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ئینگلته‌را وڵاتانی دی هاوپه‌یمان.»
به‌زانینی ئه‌وه‌ی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی سویسرا که‌ئه‌گه‌ر له‌هی کوردستان نه‌گونجاو تر نه‌بێت، باشتر نییه، ده‌بێ به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێین که له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی کلیلی ئه‌و ده‌رگا داخراوانه‌ی نهێنییه‌کانی نه‌بوونی کیانی کوردی‌یان تێدا شاردراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده لێره‌دا پرسیاره‌یلێکی زۆر په‌یدا ده‌بن،به‌ڵام به‌لای منه‌وه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
یه‌که‌م ـــ سویسرا چوار ده‌ور گیرابوو به‌به‌هێزترین ده‌وڵه‌تانێك که‌زۆربه‌ی کات له‌گه‌ڵ یه‌کدا له‌جه‌نگی گه‌وره‌دا بوون وهه‌مووشیان به‌جیا جیا چاویان بڕیبووه داگیرکردنی خاکه‌که‌ی، ئه‌مه‌بۆیان نه‌بوو به‌ڕێگرێکی ئه‌به‌دی، ئه‌دی بۆچی بۆ کورد دێوه‌زمه ئاسا بووه‌به‌و ڕێگره ئه‌به‌دییه؟؟؟
دووه‌م ـــ سویسرا له‌چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێکدێت، ئه‌ڵمانی 63.7% ، فه‌ره‌نسی 20.4% ، ئیتالیایی 6.5% ،
ڕێتۆڕۆمانی0.5% و ژماره‌یه‌ك له‌جووله‌که‌و خه‌ڵکانی دی، که‌ئه‌مانه درێژکراوه‌ی هه‌مان نه‌ته‌وه‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌رن، واته ئه‌ڵمانه‌کانی وڵاتی سویسرا سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانن و فه‌ره‌نسی و ئیتالیاییه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه، له‌کاتێکدا ئه‌مه نابێته ڕێگر له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وان، ئه‌ی بۆچی کورد که له ڕووی نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زو زمانه‌وه جیاوازه‌و سه‌ر به‌هیچکام له‌نه‌ته‌وه‌کانی ده‌وروبه‌ر نییه، بوون به‌ده‌وڵه‌تی لێ بڤڤه‌کراوه؟؟؟
سێهه‌م ـــ بوونی ئاین و ئاینزای هاوبه‌شی نێوان خه‌ڵکی سویسرا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری که‌هه‌ردولایان زۆربه‌یان مه‌سیحایین به‌کاسۆلیك و ئیڤانگلیك ــ پڕۆتستانت ــ ه‌وه نه‌بووه ڕێگر له‌ڕێگای بوون به‌کیانی سه‌ربه‌خۆ، خێره‌وا ئاینی هاوبه‌شی نێوان کورد و ده‌وروبه‌ر ده‌کرێت به‌ڕێگرێکی پیرۆز؟؟؟
چواره‌م ـــ وه‌کو به‌ڕێز ئاندرێ ده‌ڵێت، «سویسرا هیچکات ئه‌وه‌نده‌ی دانه‌وێڵه نه‌بووه که به‌شی پێویستی دانیشتووانه‌که‌ی بکات «که‌چی کوردستانی خاوه‌ن پانتاییه‌کی فراوانی کشتوکاڵی که‌ئه‌گه‌ر بێتومه‌ودای بۆ بڕه‌خسێنرێ زۆر له‌پێویستی خۆی زیاتر دانه‌وێڵه‌ی ده‌بێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ باسکرندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆی، ترسی له‌برسا مردنی بۆ ده‌هێنرێته پێشه‌وه؟؟؟
هه‌رچه‌نده پرسیار زۆره، به‌ڵام بڕوام وایه به‌و باسه‌کورته سه‌رپێییه خوێنه‌ری به‌ڕێز پێش من گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و به‌هانانه‌ی هێنراونه‌ته‌وه و ده‌هێنرێنه‌وه بۆ نه‌گونجاندن و ناواقیعی نیشاندانی هه‌وڵی دروستکردنی کیانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، له‌هه‌مووشیان زه‌قتر به‌هانه‌ی ناله‌باریی هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی، به‌هانه‌ی بێ بنه‌مای مۆڵه‌قن .
سیاسه‌تمه‌دار وبیرمه‌ندانی خاوه‌نی ئه‌م به‌هانانه‌ش یان وابه‌سته‌ن به‌هێزه ده‌ره‌کییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانه‌وه، یان ئه‌و بؤچوونه‌یان له‌هه‌ستی خۆ به‌که‌مزانینیانه‌وه لاپه‌یدا بووه، که‌هه‌ردووکیان لای من هه‌ر کاره‌ساته‌و خۆدزینه‌وه‌یه‌کی شه‌رمنانه‌یه له‌به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌و پیرۆزی مێژوویی.
Schweizer Geschichte für Dummies
von Georges Andrey
übers. von Judith Muhr und Katrin Krips-Schmidt
Germany__ 2009