ژمارە جیاوازەكانی كۆمەلگا (بزنز مان وبەستەزمان)
July 2, 2012
وتار و بیروڕا
دەیان وت (ناتوانی پاشایەتی بكەی ئەگەر لەشكرت نەبێ ناتوانی لەشكرت هەبێ ماڵ وسامانت نەبێ ماڵیش دەست ناكەوێ بەباڵەخانەو كۆشك نەبێ باڵەخانەش نابێ بە دادپەروەری نەبێ واتە هەمو ئەوانی تر بە بێ دادپەروەری ناپارێزرێ ئێمەش بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانە پێویستە كار بۆ عەدالەت بكەین چونكە ئەگەر ناعەدالەتی بەردەوام بێ ئەوا عەشق و ئینتیما نامێنێ و دواجار دەبێتە نائارامی كۆمەڵایەتی .كۆمەڵگای كوردی توشی ململانێی توندی كۆمەڵایەتی دەكات چونكە ناعەدالەتی لەماڵیشدا نامۆیەو عەدالەت لەدەرەوەی ماڵ ماڵە بۆ مرۆڤ ناعەدالەتی لەنیشتماندا نامۆییەو عەدالەت لە نامۆیدا دەبێتە نیشتیمان بۆیە دەبێ بزنزمانەكان وبەستەزمانەكان بزانن ئێمە ئێستا بەقۆناغێكی سەختی قەیراناویدا گوزەر دەكەین باشتر وایە هەڵوێستەیەك لەسەر ئەم دوو ژمارە جیاوازە بكەین پێویستە بزنزمانەكان كەمێك واز لە سەرمایە ئابوریەكانیان بێنن و گرنگی بدەن بەسەرمایەی رەمزی بۆ خۆیان چونكە ئەگەر سەرمایەی ئابوری سەرمایەی رەمزی لەپشت نەبێ مرۆڤ لەدارمان و رسوابون ناپارێزێ لەمێژوی كۆن و نوێدا نمونەمان زۆرن ئەوانەی ئێستا بەهۆی ئەو ئازادی و هەلومەرجەی كوردوستان بونەتە بزنزمانی گەورەو مام ناوەند بۆ پاراستنی سەروەتی خۆیان وە پەیداكردنی ناوبانگێكی باش پێویستە بیربكەنەوە و هەندێك خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بكەن، چی دەبێ ئەگەر بزنزمانێ بێت و سەد قوتابی بوارە جیاجیاكان لەسەر بودجەی خۆی بینێرێتە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی جیا جیا و پێویست، چی دەبێ هەر بزنزمانێ لەشارەكەی خۆی بگەرێ و خانو بۆ كۆمەڵێك ماڵی كرێ چی بكرێ، چی دەبێ ئەگەر بزنزمانێك كۆمەڵێك مناڵی نەدار بگرێتە خۆی تا خوێندن تەواو دەكەن،چی دەبێ بزنزمانێك بكەرێ چەند نەخۆشێكی داماو لەسەر حسابی خۆی لە دەرەوەی وڵات چارەسەر بكات، ئەگەر ئەمە بكرێ ئەوە دەبێ پێیان بڵێین بزنزمانی نیشتمان پەروەر . بەڵام هەركەس بۆخۆی لەناو بازنەی چاوبرسیەتی و چڵێسیدا بوخلێتەوە ئەوا رۆژێك لەو فەلەكە دەترازێ و بزنزەكەی سەری دەخوا . ئەی بزنزمانەكانی ناو حیزبەكان چی بكەن ئەوانەی بەهۆی حیزبەكانەوە سەرمایەیگەورەیان كەڵەكەكردوە ئەوەیان دەبێ بڵین حیزب دەزانێ.....