نەخشەڕێگەی بیرۆكەیەكی عێراقیانە بۆ دامەزراندنی حوكمڕانی باش
May 7, 2011
وتار و بیروڕا
واتا حوكمڕانی باش بە دەلالەتی(حوكمێكی دیموكراتیانەی ئەكتیڤ)پێناسە دەكرێت و كە گرێدراوە بە بانكی نێودەوڵەتی لە ڕێی كۆمەڵێك ڕێساوە لەوانە(نوێنەرایەتی، بەشداریكردن، كێبەركێ، شەفافییەت، موسائەلەو لێپێچینەوە)هەروەها گرێدراوی چەندین ڕێسای دیكەی نەتەوەیەكگرتووەكانە كەتایبەتمەندن بە بووژانەوەو ئاوەدانییەوە لەوانەش (حوكمڕانی یاسایی، وەڵامدانەوەی باش و دروست، یەكسانی، ڕێككەوتن،ڕازیكردن، لێپرسینەوە، ڕوانینی ستراتیژی).
ڕەهەندە فكرییە سیاسییەكان بۆ دامەزراندنی حوكمڕانی باش پشت بەدروستكردنی پردی پێوەندی توندوتۆڵ دەبەستێت لەنێوان سێكوچكەی(هاووڵاتیـی ـــ كۆمەڵگەی مەدەنی ـــ دەسەڵاتی دەستووری مەدەنیانە) ئەم پردەش توندوتۆڵ و تۆكمە نابێت گەر لەسەر دینگەكانی شەرعیەتی دیموكراتی دانەمەزرابێت، ئەو شەرعیەتەش گرێبەندە بە دوو ڕەگەزەوە؛ یەكەمیان ڕازیبوون و قبوڵكردنە دووەمیشیان بەرهەمهێنانە، كە لێرەدا مەبەست لە بەرهەمهێنانی دووشێوازە ڕێچكەی سەرەكییە، ڕێچكەی زامنكردن و ڕێكخستن و بە دامودەزگاییكردنی مافەكان و ئازادییەكان بەشێوازە دروستەكەی پیادەكردن، دووەمین ڕێچكەش وەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتییە بە شێوازی زاڵبوون بەسەر هەژاری و بێكاری و گەندەڵیدا، كەواتە نەخشەڕێگەی بیرۆكەی ڕاست و دروست بۆ دامەزرانی حوكمڕانی باش مەرجدارە بەبوونی ڕێسای(بە بێ شەرعیەتی دیموكراتی، حوكمڕانی باش دانامەزرێت)
سەبارەت بە یاریزانە سەرەكییەكانی تیمی دامەزرێنەرانی حوكمڕانییەكی باشی دانراو لەسەر بناغەی شەرعیەتی دیموكراتی پێكدێن لە : ــــ ئەو تاكانەی گۆڕدراون بۆ هاووڵاتی ــــ ئەو گرووپانەی گۆڕدراون بۆ دامودەزگاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ـــ ئەو دەسەڵاتەی لە دەسەڵاتی كیانێكی سیاسی گۆڕدراوە بۆدەسەڵاتی دەوڵەتی دەستووری مەدەنیانە.
چۆن لە عیراقدا تاكەكان لە ڕەعییەتەوە دەگوازرێنەوە بۆ هاووڵاتیی. چۆن گرووپە تەقلیدییە هەمە جۆرەكان بە جیاوازی ئیتنی و مەزهەبی و كۆمەڵایەتییەوە دەگوازرێنەوە بۆ دامودەزگای هەمە چەشنەی كۆمەڵگەی مەدەنی سیاسی و پیشەیی ڤ دواجاریش چۆن دەسەڵات لە عیراقدا لە دەسەڵاتێكی كیانی سیاسییەوە دەگوازرێتەوە بۆ دەسەڵاتی دەوڵەتی دەستووری مەدەنییانە؟؟؟
لێرەوە پێویستمان بە كۆمەڵێك میكانیزم و سیاسەت هەیە تا وەڵامی ئەو سێ پرسیارەی پێ بدەینەوە:
1ــ میكانیزمی سیاسی بۆ گەیشتنە قۆناغی گواستنەوەی دیموكراتی لە ڕێگەی مامەڵەتكردنی دیموكراتیانەوە(پابەندبوون بە دەستوورــــ هەڵبژاردنەكان ـــ پلۆرالیزمی سیاسی بە هەردوو لكەكانییەوە واتە لكی فرەحزبی و لكی فرەڕاوبۆچوون ـــ سەربەخۆیی دادوەری ـــ دەساودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات ـــ زامنبوونی مافەكان و ئازادییە دەستوورییەكان و ڕێكخستنیان بەچەندین یاساوە كە لە دامودەزگاكاندا پێڕەوبكرێن.
2ــ میكانیزمی ئابووری بۆ گەیشتنە ئەنجامدانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی ئەوەش لە ڕێگەی ئابووری هاوسەنگ و سەقامگیرەوە كە بتوانێت بە بەردەوامی پەرەپێدان مسۆگەر بكات بۆ لەناوبردنی هەژاری و بێكاری و گەندەڵی..
3ــ میكانیزمی كۆمەڵایەتی بۆ گەیشتن بە هاوسەنگبوونی كۆمەڵایەتی لە پێناوی نەهێشتنی ناڕەزایەتی كۆمەڵایەتی و میللی ئەوەش بە بووژانەوەو پەرەپێدانی بارو گوزەرانی چینی بەرفراوانی ناوەند مەیسەر دەكرێت..
4ـــ میكانیزمی ڕۆشنبیری بۆ گەیشتن بە سەروەریبوونێكی ڕۆشنگەری هاوبەشیكردن و دوورخستنەوەی رۆشنبیری باوی تەقلیدی ئەمەش بە پتەوكردنی بیروڕای عەقڵانی و سیكۆلاریزمی ئەنجام دەدرێت..
بەم شێوازانەوە گەر میكانیزمەكانمان دەستنیشان كرد و گەیشتینە تیم و گرووپی سێكوچكەی حوكمڕانی باش(هاووڵاتی و كۆمەڵگەی مەدەنی و دەسەڵاتی دەستووریانەی مەدەنییانە)ئەوكاتە ئەدای ناسەقامگیری لە حوكمڕانیدا كە بە میرات بۆ عیراق ماونەتەوە تێدەپەڕێنین، لەوانە تێپەڕاندنی( ئەدای حكومەتە پاشایەتییەكانی كە ناسەقامگیربوون) و (ئەدای حوكمی كۆماریی قاسمی هەڵەشەو شپرزە) و (ئەدای حوكمی لاوازی كۆمارییانەی عارفی) و( ئەدای حوكمی توندڕەوو فاشی بەكر ــ سەدامی) و (ئەدای حوكمی ئاڵۆزكاوو پێكداپژاوی دوای 2003)