چوَن ده‌بینه به‌شێك له‌ئابووری جیهانی؟
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌سه‌رده‌می ئه‌مرِوَداجێی بایه‌خ و گرنگیدانی حكومه‌ت و پێگه‌ی ئابووری ولاَتانه، كوَمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان روَڵی گه‌وره ده‌گێرِن له‌م رووه‌وه، ته‌نانه‌ت گرووپه‌كانی ئه‌م كوَمپانیانه له‌رِێگای ته‌كه‌تولاته ئابوورییه‌كانه‌وه كوَنتروَڵی ئابووری و دارایی زوَر ولاَت و ناوچه‌یان كردووه، ئه‌زموونی ولاَتانی پڵنگه‌كانی ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتینی و زوَر ولاَتی تری پێشكه‌وتوو تاراده‌یه‌ك بوَ ئێمه سوودمه‌نده، ئه‌وان بێ وه‌به‌رهێنانی بیانی و راكێشانی گه‌وره كوَمپانیاكانی جیهان بوَ ناو كاروچالاكی ئابوورییان نه‌یانتوانیوه گه‌شه به‌ئابوورییه‌كه‌یان بده‌ن، له‌م سیسته‌مه‌ی به‌جیهانیبووندا ناكرێت ده‌رگاكان والاَ نه‌كرێت و تێكه‌ڵ به‌ئابووری جیهانی نه‌بیت، ئه‌وه‌بوو ولاَتانی روَژهه‌لاَتی ئاسیا‌و كوَریای باشوور‌و چه‌ند ولاَتێكی تری ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتینی توانییان بوَ قوَناغێكی دیاریكراو له مێژوویه‌كی جیاوازدا ببنه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی پێشكه‌وتوو و ئابوورییه‌كه‌یان بوَ پێشه‌وه ببه‌ن له‌رِێگای هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌تی وه‌به‌رهێنانی بیانی ، مه‌رج نییه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ئه‌زموون و به‌رنامه‌ی ئه‌وان دووباره بكه‌ینه‌وه و تا راسته‌وخوَ كوَپی به‌رنامه‌و كار‌و پلانی ئابووری ئه‌و ولاَتانه بكه‌ین،چونكه بوَ هه‌ر قوَناغێكی گه‌شه‌كردن وه‌به‌رهێنان ده‌گوَرِێت و، په‌ره‌پێدانی ئابووریش پێوه‌ندی به‌زوَر بواری كولتووری و كوَمه‌لاَیه‌تی و ئاینی و بگره سیاسییه‌وه هه‌یه، بوَیه تێكه‌لاَوبوون له‌ناو ئابووری جیهان و سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ندێك ئه‌زموون و پلانی ئابووری پێویسته،چونكه پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان و چاره‌نووسی گه‌لان ده‌ستنیشان ده‌كات، ده‌سه‌لاَتی سیاسی و حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و به‌به‌رده‌وامی كاریگه‌ری شوێنه‌واریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه ، ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌سه‌رو گرفت و ناكوَكییه سیاسییه‌كانه‌وه دێت، ئه‌وه‌تا كاتێك كوَماری ئیسلامی ئێران توَبپارانمان ده‌كات كه‌چی به‌سه‌دان كوَمپانیای ئێرانی بوونیان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه به‌ملیوَنه‌ها دوَلار ئاڵووێری بازرگانی ده‌كرێت ، له رابردووش‌دا سه‌دان سه‌ربازو تانك و زرێپوَشی توركی هاتبوونه سه‌رسنووره‌كانی هه‌رێم و هه‌رِه‌شه‌ی سه‌ربازییان ده‌كرد كه‌چی كوَمپانیاكانیانی ئه‌و ولاَته تا ئه‌مرِوَ بوونیان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌مرِوَ ئابووری جیهان له قوَناغی سه‌رمایه‌ی داراییدایه و شێواز‌و ئامانجی جیهانی له گوَرِانكاری به‌رده‌وامدایه ، بوَیه گوَرِانكاری و رێكخستنی زوَر برِگه‌و یاسا‌و به‌رنامه‌ی ئابووری بوَ ئه‌مرِوَ پێویسته، ناكرێت له‌هه‌رێمێكدا كه خاوه‌نی بازارِی دارایی و بوَرسه‌و بانكی پێشكه‌وتوو نه‌بین ئیدعای ئابووری بازارِ بكه‌ین، له‌كاتێكدا نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه‌ده‌سه‌لاَتی كوردستانی هاتبووه سه‌ر ولاَتێكی وێران و ئابوورییه‌كی دارِماو، بوَیه ناتوانرێت به‌هه‌مان قوَناغی په‌ره‌پێدان كه ولاَتێكی تر پێیدا تێپه‌رِ بووه ئێمه‌ش هه‌مان قوَناغ به‌سه‌ركه‌وتوویی ببرِین. چوَن بتوانین ببینه به‌شێك له‌ئابووری جیهانی و سوود له سه‌رمایه‌گوزاری بیانی وه‌ربگرین؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه‌وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پێویستی به‌توێژینه‌وه‌و لێكوَڵینه‌وه‌ی وردی زانستی هه‌یه‌و ده‌بێت به‌رپرسانی پێوه‌ندار به وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان گوێبستی ئابووریناسان و شاره‌زایانی ئه‌م بواره بن.
كرانه‌وه‌ی هه‌رێم به‌رووی ده‌ره‌وه‌و فراوانبوونی پێوه‌ندییه بازرگانی و ئابووری و سیاسییه‌كان ده‌رگایه‌كی باشی بوَ كردینه‌وه ، تاوه‌كو سوود له‌ته‌كنه‌لوَژیاو شاره‌زایی و توانایی گه‌لانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگرین، گه‌رچی ئێمه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و یاسایه‌كی تایبه‌ت به راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانیمان هه‌یه، به‌لاَم بواری وه‌به‌رهێنان زوَر فراوان و گه‌وره‌تره كه ته‌نیا به‌دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌كو ده‌زگای وه‌به‌رهێنان بگه‌یه‌نرێته ئه‌و ئاسته‌ی بوَ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگرین، له‌قوَناغی گه‌یشتن به‌ره‌و ئابووری بازارِ كه تێیدا وه‌به‌رهێنانی بیانی ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگی داگیركردووه پێویست به‌وه ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی به‌لێشاو كوَمپانیا بیانییه‌كان رووبكه‌نه هه‌رێمی كوردستان خوَمان ئاماده‌بكه‌ین، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین كه گه‌وره كوَمپانیاو بیزنسكارو وه‌به‌رهێنانی بیانی رووده‌كه‌نه ئه‌و ولاَتانه‌ی به‌ئابووری و بازارِی كراوه ناوده‌برێت و رِێگری سه‌رمایه‌و كوَت و به‌ربه‌ستی به‌رده‌م كاركردنیان نییه، بانكه‌كانمان خوَیان بوَ هاتوچوَ پێكردنی سه‌رمایه‌ی گه‌وره ئاماده نه‌كردووه، ئه‌و ولاَت و هه‌رێمانه‌شی كه پروَسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیدا نزمه ئه‌گه‌ری هاتنی گه‌وره كوَمپانیاكانی جیهانی زوَره ، به‌لاَم له‌كاتی هاتنیان رووبه‌رووی نه‌بوونی كرێكار‌و كارمه‌ندی شاره‌زا ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی زانیاری گشتی ئای تی و ته‌كنه‌لوَژیا ،ـ كه ئه‌مرِوَ وه‌به‌رهێنان پێویستی پێیه‌تی بوَ سه‌ركه‌وتنی پروَسه‌ی وه‌به‌رهێنان، له‌م روانگه‌یه‌وه وه‌به‌رهێنانی بیانی به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر رووی نه‌كردوَته ولاَتی ئێمه، ته‌نانه‌ت وه‌كو پێویست خوَمان ئاماده‌نه‌كردووه ، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نایه‌ت كه كاری باش و سه‌ركه‌وتوو نه‌كراوه به‌لاَم هێشتا چه‌ندین بوار‌و كه‌رتی ئابووری هه‌یه كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه یاخوود له‌قوَناغی ئینتقالیدایه.
ره‌نگه بوونی داهاتوویه‌كی روون و سه‌قامگیر له‌هه‌رێمه‌كه‌و كاركردن بوَ پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌پاڵ سه‌قامگیری به‌های دراو زامنی راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانیمان بوَ بكات، یاسا‌و ته‌شریعاته ئابوورییه‌كان له‌گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ن كه وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بایه‌خی پێ ده‌دات ، مه‌رجه یاسا‌و رێنماییه‌كانی پێوه‌ندار به وه‌به‌رهێنان و كاری بیزنسكاری گوَرِانكاری تێدا بكرێت و به‌پێی قوَناغه‌كه‌و ویستی ئێمه كار ئاسانییه‌كان بوَ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بكرێت. ئێمه چوارچێوه‌ی گشتی سیاسه‌تی ئابووریمان روون نییه ، ئایا ئابوورییه‌كی هاوبه‌ش و تێكه‌لاَومان هه‌یه یان ئابوورییه‌ك كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئابووری بازارِ به‌رِێوه ده‌چێت. بوونی ژێرخانێكی ئابووریی لاواز خاڵێكی تری بێهێزی ئابوورییه‌كه‌مانه راسته گرفتی كاره‌با و ئاو‌و رێگاوبان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر تاراده‌یه‌ك رووی له‌چاره‌سه‌ركردن كردووه یاخوود هه‌نگاوی بوَ ده‌نرێت، به‌لاَم هێشتا ئه‌و گرفت و كێشانه بوونیان هه‌یه‌و به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراون ، ئه‌م هوَكارو خالاَنه‌ی باسمان كرد وایكردووه یاسای وه‌به‌رهێنان كاریگه‌ری ته‌واوی نه‌بێت له‌پروَسه‌ی راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی، چونكه یاسا‌و ته‌شریعاته ئابوورییه‌كان ئه‌و ئاسانكارییه‌یه كه وه‌به‌رهێنان بوَ هاتنه ناوه‌وه‌ی كوردستان پێویستێتی دواتر بواره‌كانی به‌رِێوه‌بردن و سیاسی و كوَمه‌لاَیه‌تی دێته پێشه‌وه كه‌پێویستی به ریفوَرمێكی فراوان هه‌یه له‌بواری كارگێرِی و ئابووریدا ، ئه‌وه‌ی ئه‌م پروَسه‌یه‌ی فراوانتر‌و گه‌وره‌تر كردووه هاتنه پێشه‌وه‌ی ئابوورییه پێش سیاسه‌ت، پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن ولاَتانی ده‌وروبه‌ره‌وه سوودمه‌ندی یه‌كه‌من به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی به‌رهه‌مهێن نییه‌و به‌به‌رده‌وام كالاَو به‌رهه‌می ولاَتانی تری جیهان روویان تێده‌كات واته ئه‌وان فروَشیارن و ئێمه كرِیارین، ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگییه‌كه له ته‌رازووی بازرگانی كه پێویستی به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه.