هێرِشى سوپاى ئیسرِائیل بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانى ئاشتى بۆلابردنى گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌رغه‌زه، ده‌ره‌نجام وئاسه‌واره‌كان
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
سوپاس وستاشى بێ پایان بۆ خوداى بێ وێنه و هاوتا، دروود و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(محمد المێگفى) و له‌سه‌ر نه‌وه‌وخێزانى وئه‌ێحاب و یارانى.
پاشان:
له به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه(31\5\2010) سوپاى ئیسرِائیل هێرشى بۆسه‌ر ئه‌وكه‌شتیانه‌ى ئاشتى كرد ورِاپێچیكردن بۆبه‌نده‌رى ئوشدودى ئیسرِائیلى، به‌وهۆیه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خێرخوازانى سه‌رنشینانى ئه‌وكه‌شتیانه شه‌هیدبوون، به‌تایبه‌تى له‌كه‌شتى مه‌رِمه‌رِه، زۆربه‌شیان تورك بوون، ئه‌وكاره‌ساته كاردانه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى زۆرى لێكه‌وته‌وه ، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كى كه‌مترله‌باره‌ى ره‌سمیش وه‌كو وتاره تونده‌كه‌ى به‌رِێزئه‌ردۆغان وسه‌رۆكى فه‌نزویلا وچه‌ند ولاَتى ئاوروپایى و ئێران و میسریش به‌نده‌رى ره‌فه‌حى بۆكه‌لوپه‌لى مرۆیى كرده‌وه..
لێره ئه‌وه‌ى سرنجرِاكێشه ئه‌وه‌یه: كه ئه‌وكه‌شتیانه له‌توركیا ده‌رچوون وبه پاڵپشتى حكومه‌ت وجه‌ماوه‌ى توركى وچاوه‌رِوانده‌كرا حكومه‌تى ئیسرِائیل حیسابێكى تایبه‌تیان بۆبكات، چونكه توركیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بوو ئیعتیرافى به‌ده‌وڵه‌تى ئیسرِائیل كرد، هه‌ردووكیان له‌حیلفى ناتۆئه‌ندامن وهه‌بوونى چه‌نده‌ها پێوه‌ندى تایبه‌تى عه‌سكه‌رى وئه‌منى وئیستیخباراتى وئابوورى له‌نێوانیان، جگه له‌هه‌بوونى چه‌نده‌هاپێوه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، كه‌چى حكومه‌تی ئیسرِئیل هیچ حیسابى بۆ ئه‌وپێوه‌ندیانه نه‌كرد، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ توركه‌كان دوژمنكارانه‌تربوو، به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌شێخ رائید سه‌لاَح ومه‌ترِان كاپوچى نه‌كوشت، كه‌چى توركه‌كانى كوشت، ئه‌وه‌ش وایكرد حكومه‌تی توركیا بكه‌وێته‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گران، بوَیه سه‌رۆك وه‌زیران(ئه‌ردۆغان) له كاردانه‌وه‌یه‌كى مه‌ردانه برِیاریدا خۆى بچێت بۆ (غه‌زه) وچه‌ند كه‌شتى جه‌نگى له‌گه‌ڵ خۆى ببات وبه‌زه‌برى هێز گه‌مارۆ له‌سه‌ر(غه‌زه) لاببات،
به‌رِاستى ئه‌وكرده‌وه‌و كاردانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تی توركیا بووه جێى ده‌ستخۆشى لێ‌كردن وپاڵپشتى كردن له‌لایه‌ن جیهانى ئیسلامى به‌تایبه‌تى جه‌ماوه‌ر ورِێكخراوه ئیسلامیه‌كان،
لێره حه‌زده‌كه‌م به‌گێره‌ى توانا له‌سه‌ر ئه‌و پرسیار وئه‌گه‌رانه‌ى خواره‌وه رِاوسرنجى خۆم ده‌ربرِم:
یه‌ك- چوونى به‌رێز(ئه‌ردۆغان) بۆشكاندنى گه‌مارۆى ئابوورى سه‌ر(غه‌زه) هۆیه‌كه‌ى ئاینیه یاسیاسیه؟
دوو- پێوسته كورد تاچه‌ند پێشوازى و پشتیوانى لێبكات؟
سێى- زیانه‌كانى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى به‌رێزئه‌ردۆغان له‌وهه‌نگاوه پیرۆزه؟
به‌نیسبه‌تى پرسیارى یه‌كه‌م: هۆیه‌كه‌ى ئایینى وسیاسیه به‌یه‌كه‌وه، له‌باره‌ى هۆیى ئایینى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر) ده‌فه‌رمووىَ:{تقاتلون الیهود حتى یختبئ ڕحدهم ورا‌ء الحجر فیقول یاعبدالله هژا یهودی ورائى فاقتله} له رِیوایه‌تێكى تر{لاتقوم الساعه حتى تقاتلوا الیهود حتى یقول الحجروراءه الیهودی یامسلم هژا یهودی ورائى فاقتله} له رِیوایه‌تێكى تر {تقاتلكم الیهود فتسلگون علیهم حتى یقول الحجر یامسلم هژا یهودی ورائى فاقتله}له‌ریوایه‌تێكى تر {لاحجر ولاشجر ولاحائگ ولادابه الا(الغرقده) الاقال یاعبد الله المسلم، هژا یهودی فتعال اقتله} هه‌روا ئه‌وحه‌دیسه به‌زۆر رِیوایه‌تى ترهاتووه، له‌وانه‌یه گه‌یشتبێته پله‌ى مه‌شهوور، كه‌واته: شه‌رِێك ده‌قه‌ومىَ له‌نێوان موسلمانان وجووله‌كه، موسلمان سه‌رده‌كه‌ون، جوو ده‌شكێ و پاش ئه‌وه‌ى زۆریان لێ ده‌كوژرىَ، ئه‌وانه‌ى ده‌مێنن خۆیان ده‌شارنه‌وه له‌په‌ناى دار و دیوار و به‌رد، جا دار وبه‌رده‌كان هاوار ده‌كه‌ن وده‌ڵێن: ئه‌ى موسڵمان ئه‌وه‌جووه خۆى له‌پشتم شاردیته‌وه وه‌ره‌بیكوژه، ئه‌وحه‌دیسه له‌سه‌رچاوه‌كانى حه‌دیسى سوننه وشیعه هه‌یه، وزانایانى شه‌ریعه متمانه‌یان پێى هه‌یه، زۆربه‌ى رێكخراوه سیاسیه ئیسلامیه‌كان كارى له‌سه‌رده‌كه‌ن بۆهاندان وخۆئاماده‌كردنى جه‌ماوه‌رى موسڵمان بۆ ئه‌ورِۆژه‌ى ئه‌وشه‌رِه ده‌قه‌ومىَ. هه‌مووشمان ده‌زانین حزبى دادوگه‌شه‌پێدان ژێرخانێكى ئایینى هه‌یه، بۆیه مافى خۆیه‌تى سوود له‌وحه‌دیسانه وه‌رگرىَ له‌كاتى پێویست، به‌لاَم ناكرىَ بیكات به‌به‌رنامه له‌وكێشه‌یه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ ئیسرِائیل دروستبووه، له‌به‌ردووهۆ: یه‌كه‌م- چونكه حه‌دیسه‌كان هه‌ڵواسراون به‌پێش هاتنى قیامه‌ت (لاتقوم الساعه حتى ...) كاتى هاتنى قیامه‌تیش نادیاره هه‌رخوا خۆى ده‌یزانىَ، كه‌واته كاتى ئه‌وشه‌رِه‌ش نادیاره. دووه‌م- كردنى به‌به‌رنامه وبانگه‌وازبۆكردنى به‌ئاشكرا ده‌چێته‌خانه‌ى جارِدانى جیهادى ئایینى، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هه‌لێك بۆ رِاگه‌یاندنه‌كانى ئیسرِائیل و ده‌یقۆزنه‌وه بۆترساندنى گه‌لانى ئاوروپایی له‌جیهانى ئیسلامى وهاندانیان له دژى موسلمانان، كه‌واته هۆكاره ئایینیه‌كه هه‌ربۆ ناوخۆیه، جارجاره هه‌ندىَ له‌سه‌ركرده رِێكخراوه ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن: ئیسرِائیل به‌ره‌ومه‌رگى خۆى ده‌چێ یابه‌ره‌ونه‌مان ده‌رِوا، مه‌به‌ستیان ئه‌و حه‌دیسانه‌یه به‌كینایه‌ت.
له‌باره‌ى سیاسى ده‌كرىَ به‌دووبه‌ش:
یه‌كه‌م- هۆی سیاسى ناوخۆیى: سه‌ركه‌وتنى به‌رێز ئه‌ردوغان له‌وكێشه‌یه ده‌بێته هۆى كۆكردنه‌وه‌ى هێزى جه‌ماوه‌ری توركیا له‌ده‌وره‌ى خۆى، بۆلابردنى خه‌ته‌ره‌كانى سوپا ودادگا وئه‌حزابه نه‌یاره‌كانى خۆى وحیزبه‌كه‌ى، جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كانى خۆى، ئه‌وه‌ش زۆرگرنگه بۆهه‌موو حیزبێكى سیاسى.
دووه‌م- له‌باره‌ى هۆى سیاسى ده‌ره‌كى: ئه‌وسه‌ركه‌وتنه توركیا وحزبى دادوگه‌شه‌پێدان وبه‌رێز ئه‌ردووغان ده‌كاته پاڵه‌وانى جیهانى ئیسلامى، چونكه توانییان ئیشێ بكه‌ن خه‌ڵكى تروحكومه‌ته‌كانى تر نه‌یان توانى بیكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌نیسبه‌ت ئاوروپا وئه‌مه‌ریكا كه توركیا گه‌وره‌ترین هێزه، پێویسته له‌رِێگا وده‌روازه‌ى ئه‌وانه‌وه پێوه‌ندى به‌جیهانى ئیسلامى بكه‌ن، ئه‌وه‌ش سوودێكى زۆرگه‌وره‌یان پێده‌به‌خشىَ.
به‌نیسبه‌تى پرسیارى دووه‌م- سه‌ركرده‌كانى كورد پێویسته پێشوازى له‌وهه‌نگاوه‌ى به‌رِێزئه‌ردۆغان بكه‌ن، پشتیوانى لێبكه‌ن، له‌به‌ردووهۆ: یه‌كه‌م- بۆئه‌وه‌ى حكومه‌تی توركیا له‌ژێر كاریگه‌رى ئیسرِائیل ده‌ربچىَ، چونكه پچرِانى پێوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرِائیل وده‌رچوونى له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانى، ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى حكومه‌تی ئیستاى توركیا، به‌هێزبوونیشى، ده‌بێته هۆى هه‌مواركردنى ده‌ستوور، ئه‌وه‌ش له‌قازانجى مافى میلله‌تى كورده له‌كوردستانى توركیا، چونكه ئیسرِائیل هیچى بۆكوردنه‌كرد له‌كاتى ته‌نگانه، به‌تایبه‌تى له ساڵى 1975، به‌ڵكو زیانى به‌كورد گه‌یاندووه، چونكه به‌شدارى سیخورِى چالاكى هه‌بوو له‌گرتنى به‌رێز ئۆجه‌لان . دووه‌م- ته‌وژمه‌كى گشتى وبه‌هێزى جیهانى ئیسلامى پاڵپشتى ده‌كات، دواكه‌وتنى میله‌تى كورد له‌و ته‌وژمه‌به‌هێزه، وه‌كو مه‌له‌كردنه دژى رِێرِه‌وى ئاو، ئه‌وه‌ش كارێكى زیانبه‌خشه به به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌ت، لێره حه‌زده‌كه‌م ئاماژه بۆئه‌وه‌بكه‌م كه‌گه‌شته‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌رِێز كاك مه‌سعود بۆئه‌نقه‌ره له‌وكاته، هه‌نگاوێكى زۆر چاك وحه‌كیمانه بوو.
به‌نیسبه‌ت پرسیارى سێیه‌م- پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى به‌رِێز ئه‌ردۆغان له‌لابردنى گه‌مارۆ له‌سه‌ر (غه‌زه) خوانه‌خواسته، به‌هیچ جۆر قه‌بووڵ نییه، چونكه به‌شكستێكى گه‌وره داده‌نرىَ بۆ شه‌خسى به‌رێز ئه‌ردۆغان، بۆحكومه‌تی توركیا، بۆجیهانى ئیسلامى به‌گشتى، ئه‌وه‌ش كارێكى نه‌گونجاوه.
له‌كۆتایى له‌خواده‌پارِێمه‌وه سه‌ركرده‌كانى كورد رِێنمایى بكات بۆبه‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تى كوردستان، وسه‌ركه‌وتویان بكات به‌سه‌رهه‌مووكۆسپ وته‌گه‌ره‌كان.