حكومةت و رۆشنبیری
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
بەپێی توێژینەوەیەكی مەیدانی كە لەم دوایییەدا لەسلێمانی ئەنجام دراوە، بەراوردكردنی قەوارەی بەرهەمی رۆشنبیری لەچوار مانگی بەراییی ئەمسالأ و قەوارەی بەرهەمی رۆشنبیری لەچوار مانگی بەراییی ساڵی 2009 دەریدەخا كەقەوارەی بەرهەمەكە بەڕێژەی 11% پاشەكشە كردووە. بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان كەژمارەی سپاردن بەكتێبەكان دەبەخشێ، لەچوار مانگی بەراییی ساڵی 2009دا بەڕێوەبەرایەتییەكە ژمارەی سپاردنی بە 404 كتێب بەخشیوە، لەكاتێكدا لەچوار مانگی ئەمسالأ تەنها بە 361 كتێب ژمارەی سپاردنی بەخشیوە.
بڕینی بودجەی دەزگا رۆشنبیرییەكان كاریگەریی لەسەر چالاكیی چاپخانەكانیش بەجێ هێشتووە كە بەڕێژەی 65% داویەتی لەكزی. ئەمە بەو مانایە دێ كەرۆشنبیری دورایییەكی بازرگانیشی هەیەو رۆڵی دیاری لەكاراكردنی بزاڤی دەستاودەست كردنی دراو هەیە. بەڵام لەو مەسەلەیەی كە وا لێرە لێی دەكۆڵینەوە، بڕینی بودجەی دەزگا رۆشنبیرییەكان خراپ لەسەر بازاڕ شكاوەتەوەو لانی كەم بێبازاڕیی لەسێ بواردا دروست كردوە، یەكێكیان لەفرۆشتنی كتێب كەداهاتێكی گونجاو بۆ كتێب فرۆشییەكان دابین دەكاو ئەوی تر لەكەم كردنەوەی قازانجی چاپخانەكان كەداهاتی سەرەكییان پشت بەكرێی چاپكردنی كتێب دەبەستێ و سێیەمیش لەبازاڕی كاغەز.
لەدوو بواری دوایییان یاساكانی بازاڕ بەپێی خواست و خستنەڕو رەنگدانەوەیان هەیە. لەسۆنگەی كەمتر چاپكردنی كتێبەوە، ئێستا چاپخانەكان كرێیەكی كەمتر وەردەگرن كەهەندێ جار دەگاتە نیوەی كرێی جاران. تیۆرییەكەش ئەوەیە كەڕازیبون بەداهاتێكی كەم، لەهیچ باشترە.
بازاڕی كاغەزیش بەهۆی سستیی بزاڤی چاپەوە داویەتی لەكزی و لەم سۆنگەیەوە كاغەزی پێویست بۆ چاپكردنی كتێب كەمتر دەفرۆشرێ. ئەمەش بەو ئاكامە گەیشتوە كەنرخی كاغەزی كەڵەكەبوی ناو كۆگاكان هەرزانتر بفرۆشرێ و هەندێ جار بەزەرەرەوە. پێش بڕینی بودجەی دەزگا رۆشنبیرییەكان بەندی كاغەزی 80 گرامی ئیندۆنیسی كەبۆ كتێب بەكار دێ، بە 40 دۆلار دەفرۆشرا. ئێستا لەبەر بێبازاڕی بە 36 دۆلار دەفرۆشرێ.
لێرەدا مەسەلەكە لەوە دەردەچێ كەئامانجی بڕیارەكە گێڕانەوەی داهاتە بۆ بودجەی حكومەت و جگە لەوەی كەكاریگەریی خراپی لەسەر رەوشی رۆشنبیری بەجێ هێشتوە، كاریگەریی خراپی لەسەر هەڵسوڕانی بازاڕو بزاڤی دەستاودەست كردنی دراویش بەجێ هێشتوە. بەشێكی زۆر لەو بودجەیەی كەحكومەت لەهەندێ دەزگای بڕیوە، لەبنەڕەتدا هەموو پێداویستیی ئەو دەزگایانەی دەستەبەر نەكردوە. تەنانەت گۆڤارەكانی منداڵانیش كەهیچ كامێكیان بودجەكەیان لە 500 هەزار دینار تێناپەڕێ. بەبی بودجە هێڵدراونەتەوە.
هیچ یەكێ لەو دەزگا رۆشنبیرییانەی كەحكومەت بودجەكەی بڕیون، دەزگای بازرگانی نین و بۆ قازانجی ماددی هەولأ نادەن. ئەو دەزگایانە بەرامبەر بەوەی كەخزمەتێك پێشكەش بەكۆمەلأ دەكەن، حكومەت بودجەیەكی بۆ بڕی بونەوە. ئەم بڕینی بودجەیە بەو ئاكامە دەگات كەئەو دەزگایانە نەتوانن خزمەت پێشكەش بەكۆمەلأ بكەن. لەكاتێكدا حكومەت خۆی ناتوانێ ئەم خزمەتە پێشكەش بكات، باشتر وایە زیاتر پشتگیریی ئەو دەزگایانە بكا كەلێیان رادەبینرێ بتوانن پێشكەشی بكەن.
بەشێوەیەك لەشێوەكان، بڕینی بودجە لەدەزگا رۆشنبیرییەكان لەگەوهەردا بڕینی سەرچاوەیەكی گرنگی رۆشنبیرییە لەهاووڵاتییان كەمافیان هەیە كەڵك لەهەمو سەرچاوەیەكی رۆشنبیری وەرگرن.