مانەوەی نێچیرڤان بارزانی لە پۆ
February 23, 2010
وتار و بیروڕا
بە جیاوازی قۆناخی ئەوسای یۆنان و ئەو چەند ساڵەی ئەزموونی نێچیرڤان بارزانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا, دەكرێ بە پڕشنگدارترین ماوەی زێڕینی زیاتر لە 16 ساڵی حوكمڕانیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دابنێین.
گرنگی مانەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە, بەم دووساڵەی سەرۆكایەتیكردنی توانی پڕۆسەی لەیەكگەیشتن و ساڕێژكردنی برینەكان بە جۆرێك هەتوان بكات كە جیاوازییەك نەهێڵێ, لە نێوان تێكڕای لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بە گشتی و , هەردوو لایەنی سەرەكی لە حكومەتی هەرێم بە تایبەتی, بەم مانایە نێچیرڤان بارزانی زەروورەتێكە بۆ ئەم قۆناخە كە ئەو درزانەی دروست بووبوون ئەو ئێستا بۆیەكی هێناونەتەوە كە ئەو پێكوەنووسانە پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە, دەنا وەكوو پشكۆی ژێر خۆڵەمێش چۆن بە كزەبایەك پشكۆكان دەگەشێنەوە, ئاوا بە گوتارێك یا بە رەفتارێكی توندڕەوانە درزەكان لێكدەبنەوە, ئەم هاوسەنگی راگرتنە زەروورەتێكە بۆ ئێستاو ئایندەمان, كە ئێستا نێچیرڤان بارزانی ئەو مۆركە حزبییەی لەناو كاروبارەكانی حكومەت بەتەواوی كاڵ كردۆتەوە, تەنها بەم رێگایەش دەگەین بە سبەینێی رووناك.
سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە نەك تەنها زۆر گرنگە, بەڵكو زەروورەتێكە كە گفتوگۆ هەڵناگرێت, ئەمە لە كاتێكدا هەرچوار دەورمان لەگەڵ بەرژەوەندییەكانمان ناكۆكن و هەمیشە گرفتی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و..هتدمان بۆ دروستدەكەن. لەمەشیاندا نێچیرڤان بارزانی هەمیشە ویستوویەتی و هەوڵی داوە نەك تەنها لەناوخۆی كوردستان بەڵكو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەریش گرفتەكان خاو بكاتەوەو بوارێك بۆ لەیەكگەیشتن و دیالۆگ بڕەخسێنێ.
نێچیرڤان بارزانی لە كاركردنیشیدا كاسێكی پراگماتیكەو بڕوای بە كەسی بەرهەمهێنەر هەیە, ئەمە لە كاتێكدا وڵاتەكەمان وێرانەیەو سەرلەنوێ بونیاد دەنرێتەوە, دڵنیام لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوویدا قۆناخێكی تر دەبێت لە ئەزموونی حوكمڕانی حكومەتدا, كە دروستبوونی عەقڵیەتی دامەزراوەیی و بەرەو بە دەوڵەتبوون چوون, لە مێشكی هەر تاكێكی كوردا دەچێنرێ, كە چار نییە, هەركەسێكی تر دوای نێچیرڤان بارزانی ببێ بە سەرۆكی حكومەت, دەبێتە تەواوكەری بەرنامە دوور مەوداكەی, كە خۆی لە یەكبوونی كوردو عەقڵی موئەسەساتی و دەوڵەتی فرە بۆچوون و دیموكرات و شەفاف وئاوەدان دەبینێتەوە.