سیاسەت و دیپلۆماسیی سەركەوتوویی كوردستان لە ناوچەكە و دونیا ..
May 15, 2021
وتار و بیروڕا
هەڵبەت هەموو ئەو دەستكەوتە سیاسی و دیپلۆماسیانە چ لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیی لە خۆوە نەهاتوونەت ئاڕاوە بەڵكو لە ئەنجامی گرتنەبەری سیاسەتێكی دانایانە و دیپلۆماسییەتێكی كاراییی سەركردایەیی سیاسی هەرێمی كوردستانە ، كە بەردەوام گرنگی بە بنەماكانی دیموكراسی و گفتگۆ ودیپلۆماسیی ئاڕام و ئاشتیانە هەبووە لە پێناو چەسپاندنی مافەرەواكانمان و ناساندنی دۆزی رەوایی گەلەكەمان لە سەر ئاستی وڵاتانی دونیا و ناوەندە ئاكادێمی سیاسی و دیپلۆماسییەكان.
هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری هەر لە دوای 1992 وە ، لە رووی پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسییەكانی سەڕەرٍای ئەوەی تووشی كێشەی زۆر بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی دراوسَی لە رووی ئەمنی و سیاسی بووتەوە، بەڵام بەهۆی گرتنەبەری هەنگاوێكی ژیرانە و راگرتنی هاوسەنگی لە رووی دیپلۆماسی، سیاسی، ئابووری توانیوێتی مامەڵەیەكی ژیرانە بكات خۆی لە كێشە و نائارامییەكان بپارێزێت ..
لەگەڵ هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە نەیارانی كورد بۆ قەوارەی كوردستان دروستی دەكەن ، بەڵام نكۆڵیكردن لە هەرێمی كوردستان و ئەو سەنگ و پێگەی كە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدەستی هێناوە ، بۆتە مەحاڵ سەڕەرایی نارەزامەندی دوژمنان و دڵخۆشبوونی دۆستانمان . ئەوەش وایكردووە، كە رەوایەتی و ژمارەی خۆی لە رووی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی نەك لە سەر ئاستی ناوچەكە بەڵكو بۆ سنوورێكی بەرفراوانتر بسەپێنێت .
ئەو دیپلۆماسییەتە ئاڕام و ژیرانەیەی كە ئەمڕۆ سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان پەیادەی دەكات ، خزمەتكردنی ئاشتیی و سەقامگیری ناوچەكە و عێراق لەلایەك و لەلایەكی تریش خۆپاراستن لە گرژی و مڵمڵانێیەكانی ناوچەكە و پاراستنی دەستكەوتەكان و پێداگریكردنە لە سەر جێبەجێكردنی مافەرەواكانی گەلی كوردە .بۆیە، كاتێك لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەیی رێچكەی گفگۆی ئاشتیانە و میانرۆیی دەگەرینەبەر ، ئەوا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەك ئەوەی هەرێمی كوردستان بە كردەوە جێبەجێ دەكات ئەوا پێزانینی وڵاتانی زڵهێز و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت .
بەتایبەت كە ستراتیژی لە مێژینەی پارتی وبارزانیی بەدرێژایی مێژوویی خەباتی زیاتر لە حەوت دەیە، بەردەوام جەختكردنەوە بووە ، لە گفتگۆی ئاشتیانە و چارەسەری دیپلۆماسی لە جیاتی زمانی شەرٍ و دوورگرتن لە زمانی چەك و هەڕەشە و توتدوتیژی تا بە ئێستای هەرێمی كوردستان و كوردستانێكی بەهێزتر ، ئەم هەنگاو و بیركردنەوەیەش وایكردووە كە سەرنجی وڵاتان لایەك بۆ لایی خۆی رابكێشێت و لەلایەكی تریش لە سەر ئاستی ئاسایشی و نێودەوڵەتیی حسیابی بۆ بكرێ.بەتایبەت كە دەبینن كە ، جوگرافیای سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گشت روویەكەوە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە، لەبەر ئەوەی هەرێم لە ڕووی ئاسایشەوە بێ گومان جەمسەرێكی ئارامی و سەقامگیرییە لە ناوچەكەیە.
بۆیە، زمان وبیری سیاسی و دیپلۆماسی لە جیاتی هەڕەشە و چەك باوەربوونی تەواو بە ئاشتی وگفتگۆ ، باشترین رٍێگەچارە و سەركەوتنی گەورەیە بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی گەلی كورد . هەر ئەو سەركەوتنە دیپلۆماسیانەی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان بووە كە توانیوێتی بە پراكتیك سەرنجی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بەڵایی خۆیدا ڕابكێشێت بە تایبەت لە نێو عێراقێكی پركێشەدا ، بۆ چارەسەری مافەرەواكانی و هەروەها ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و هەموو ناوچەكە .