مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان مەشخەڵی ئومێد..

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان مەشخەڵی ئومێد..
دوو ساڵی رابردوو، جیهان ،ناوچەكەوعێراق رووبەرووی كۆمەڵێك گۆرانكاری و پێشهاتی خێرا بوونەوە لە نێویاندا ، سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڤید-19 و دواتر قەیرانی دارایی گشتگیر و ئینجا گوشارەكانی هەندێك هێزولایەن لە بەغدا و هاندانی هەندێك لایەن و كەسی تر لە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی قورسی میدیایی و تابووری پێنجەم دژی گشت دەستكەوت و خەبات و مێژوو دەیان ساڵەمان .
ئەو رووداو و پێشهاتانە لەكاتێكدا بوون كە كوردستان تازە لە شەڕی جیهانی تیرۆر و ئینجا پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و پێی نابووە نێو قۆناغێكی تری بەشداریكردنەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق و ئینجا هەڵبژاردنی كوردستان و دواتر بە دروشمی كوردستانێكی بەهێزتر ، كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە بەرنامە و پلانی ستراتیژ و لە گشت بوارەكاندا وبەتایبەت بواری چاكسازی و ئینجا حكومەتی هەموو كوردستانییەك بە بە بێ‌ جیاوازی دەستی بەخەبات و تێكۆشان كرد ، ئەو هەنگاوانە بە چڕتربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و گوشارەكانی بەغدا و ئینجا هەوڵی بێهودەی هەندێك هێزولایەن بۆ لاوازكردنی پیگەی حكومەت و هەرێمی كوردستان زیاتر بوون ، بەڵام بە سیاسیەتی و دیپلۆماسییەتی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لەگەڵ پیلانگێریی و كۆسپ و تەگەرەیەكدا ، پرۆژەیەك و كۆسپێك تێكدەشكێنرا .
هەر ئەوەش بوو وایكرد ، هیوا و ئومێدی گەورە بۆ خەڵكی كوردستان دروست بكاتەوە ، بە تایبەت كوردستانییان بە هەنگاوەكانی چاكسازی لە بواری ئیداری و كارگێری و هەنگاو بە هەنگاو دامەزراندنی سیستەمێكی ئابووری بەهێزتر و سەقامگیرتر لە پێناو بونیانتانی كوردستانێكی بەهێزتر و شكاندنی بازنەی ئەو هەرٍەشە ومەترسییانە كە ساڵانێكی زۆر بوو كە بەهۆی پشت بەستن بە یەك سەرچاوەی داهات كە ئەویش تەنها نەوت بوو ، كورد وكوردستان رزگار بكات .
هەنگاوەكانی چاكسازی كردەیی هەر لە كۆمپانیا و ئەو شوێنانەی كە شایانن كە پێی یاسا باج بدەن و ساڵانێكی زۆر بوو خۆیان دەشاردەەوە و ئینجا رێگریكردن لە فیرۆچوونی سەرەوەت و سامانی بێ‌ شومار و رژدبوون لە سەر گرنگی جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەم لە گشت بوارەكاندا ، هەنگاو بەهەنگاو ئاسۆیەكی روونی بۆ ئایندە دەرخست . هەموو ئەو هەنگاوانە لە پێناو رێگریكردن لە بەرهەدەردانی سامانی گشت و ئینجا زیادكردنی داهات و هەروەها رووبەرووبوونەوەی ئەو گەندەڵكارانەی كە دەیان ساڵە ئاسایشی نەتەوەیی ئابووریان خستۆتە بەرژوەندی تایبەتی خۆیان .
لەگەڵ هەموو ئەو هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییانەی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، ئەو هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسیانە بوون لەگەڵ وڵاتانی زڵهێز و ئەوروپایی و ناچەكە بۆ ئەو گفتگۆ و دانووستانە بەردەوامانە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی فیدراڵی لە پێناو بەدەسهێنانی ماف و شایستە داراییەكان و ئینجا پرسی خاك هەر لەكەركووك و تاشەنگال ، بە شێوەیەكی دەستووری و یاسایی و زۆر روون و ئاشكرا.
ئینجا كاركردن بۆ زۆركردنی دەسەڵاتی پارێزگاكان لە رێگەی سیستەمی لامەركەزی ئیداری و ئابووری ، لە پێناو زیاتر خزمەتگوزاری و رێكخستنی سیستەمی یاساییی وكاریگەری لە هەرێمی كوردستان و كۆتایی هێنان بە گەندەڵی و زیاتر بەهێزكردنی پێگە و قەوارەی هەرێمی كوردستان . هەروەها گرنگیدان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی مووچەی و بوونی بودجە لە پێناو زیاتر گرنگیكدان بە ئەرك و خزمەتگوزاری و دروستكردنی پرۆژە و بوارەكانی تری تەندروست و پەروەردە و لە پێناو ژێرخانێكی پتەوی كوردستانێكی بەهێزتر .
ئەم شانازییەی كوردستان و هاووڵاتییەكانی هەیە، بۆ سازش نەكردنی‌ مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان لەسەر مافەكانی‌ كورد و ڕێنوێنی‌ سیاسەتەكانی‌ بۆ شاندی‌ كوردی‌ دەگەڕێتەوە، ئەویش دوو هەنگاوی گرنكی لێ كەوتەوە، یەكەم پەسندكردنی‌ بودجە بە مافەكانی كوردەوە، دووەمیش بەردەوامی و دروستبوونی پێگەی كوردستان لەناو ئەو هەموو قەیرانەی بۆ عێراق و ناوچەكە دروست بووە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كارنامەی كابینەكەیدا جگە لە بوارەكانی گەشتوگوزاری، زۆر گرنگی بە پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی داوە و باسی كردووە، كارنامەی كابینەی نۆی حكوومەت كاری بۆ بووژاندنەوە و بەهێزكردنی ئابووری كوردستان كردووە.

بۆیە، هەنگاوەكانی بەرێز مەسروور بارزانی تەنها لە چوار چێوەی دابینكردنی مووچە نییە بەڵكو هەموو بوارەكانی خزمەتگوزارییە.چەسپاندنی پشكی بوودجەو مووچەی كوردستان یاسایی فرۆشتنی نەوت ئەنجامی سیاسەتی حەكیمانە و ژیرانەی رێزدار مەسرووربازرانی و سیاسەت و دیپلۆماسی بەردەوامیانە بۆ چەسپاندنی مافەدەستوورییەكان و پاراستنی كیانی كوردستان ..
Top