ژیان ... مروڤ ... لای تو واتایان چییه؟
May 3, 2021
وتار و بیروڕا
ژیان چییه؟
تێڕوانینی هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌و دوو چه‌مكه به‌پێی نه‌خشه‌ی زه‌ننی تاك و شیوازی ژیانكردنی ده‌گۆڕێت .
ژیان ته‌واوی به‌ڕێكردنی ته‌مه‌نه له روژی له‌دایكبوون تا مردن به‌ته‌واوی خوشی و ناخوشییه‌كانیه‌وه ....به ساده‌یی و ئالوزییه‌كانیه‌وه .
له جوانبیردا ده‌ڵێن : تۆ نازانیت له پێچی دواتری ژیاندا چی چاوه‌ڕێته . له‌وانه‌یه ئاواتێكی تۆ له پێچی دواتر چاوه‌ڕێت بێت . له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌بێت به‌هێز بیت و وره‌ت به‌رز بێت.
ئه‌گه‌ر شكستت هێناوه، به دڵنیاییه‌وه دنیا به‌سه‌رتا نه‌رووخاوه، ئه‌گه‌ر كه‌وتویته سه‌ر زه‌وی، ده‌توانی هه‌ستیته‌وه و دووباره بكه‌ویته‌وه رێ، ده‌ست پێ بكه‌یته‌وه و به‌رده‌وام بیت.
مرۆڤ چییه؟
مروڤ بوونه‌وه‌رێكی ئاڵۆزه و توانای بیركردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی كلتووری هه‌یه، له كورترین پێناسه‌یدا، بونه‌وه‌رێكی زیندووه له یه‌كه‌یه‌كی ده‌روونی و عه‌قلی و جه‌سته‌یی و روحی و عاتیفی و كومه‌لایه‌تی پیكهاتووه. به دیوه ته‌نزئامیزه‌كه‌یدا له‌سه‌ر مروڤ ده‌ڵێن:
شه‌ممه: دێته دنیاوه .
یه‌ك شه‌ممه: ده‌ڕوات به‌ڕێدا .
دووشه‌ممه: عاشق ده‌بێت .
سێ شه‌ممه: شكست ده‌ھێنێت .
چوارشه‌ممه: ھاوسه‌رگیری ده‌كات .
پێنج شه‌ممه: ده‌كه‌ویته سه‌ر جێ به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه .
هه‌ینی: ده‌مرێت .
كه‌وابوو هه‌وڵ بده بۆ ده‌سته‌به‌ری ژیانێكی ساده‌ی به‌خته‌وه‌ر
پێبكه‌نن، خۆش بژین و هه‌ڵه‌كانی ژیان بقۆزنه‌وه.
هه‌وڵ بده یاسا بۆ ژیانێكی خۆشتر په‌یڕه‌و بكه‌یت له‌وانه‌ش ????
_ خۆت خۆشبوێ
_ كاره‌كه‌ت به‌باشی ئه‌نجام بده
_ هه‌میشه ببوره
_ئازاری كه‌س مه‌ده
_ به ئه‌رێنی سه‌یری ژیان بكه