راستی و دروستی چه‌مكی جێنده‌ری
May 3, 2021
وتار و بیروڕا
1 ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه(٢٣٣) جار هاتووه له به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆنگره‌ی په‌كینی تایبه‌ت به‌ژنان له‌ساڵی(١٩٩٥).
٢- ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جیاوازی كردووه له نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌گه‌ز و جێنده‌ر، یه‌كه‌میان ئاماژه‌یه بۆ خه‌سڵه‌ته بایهلۆجییهكان كه دیاری ده‌كات كێ پیاوه و كێ ژنه(نێر و مێ)، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی دووه‌م ئاماژه‌یه بۆ ڕۆڵ و چالاكی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێی وایه گونجاوه بۆ هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو، له‌لایه‌كی تره‌وه ،نێر و مێ دابه‌شكارییه به‌پێی ڕه‌گه‌ز، هه‌روه‌ها نێریه‌تی و مێیه‌تی هه‌یه كه دابه‌شكارییه‌كی تایبه‌ته به‌جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی، لهڕووكهشهكانی ڕه‌گه‌ز له‌نێوان كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان جیاوازی نییه، به‌ڵكو جیاوازی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئه‌م كۆمه‌ڵگانه لهردیارده و ڕووكه‌شه‌كانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی.
٣- جێنده‌ر (Gender)وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاتینی(Genus) كه گوزارشت له جیاوازی و جیاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌گه‌زی ده‌كات و، ئه‌و ڕۆڵانه شێوا ده‌كات كه ده‌خرێته پاڵ ژنان و پیاوان له كۆمه‌ڵگه و دیاری ناكرێن له ڕێگه‌ی فاكته‌ره بایهلۆجییهكانهوه، به‌ڵكو له ڕێگه‌ی ده‌رئه‌نجامه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێسا كلتوورییه‌كان و پێوه‌ره‌كانی نه‌بێت، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه كراوه‌كانی ڕۆڵه جێنده‌رییه‌كان به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه جیاوازه له نێوان كلتوور یان شارستانیه‌تێك و یه‌كێكی تر، بۆیه به‌رده‌وام شیاوی گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه.
٤- ته‌ندروستی جیهانی پێناسه‌ی ده‌كات به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه واتای به‌كارهێنانی له شێواكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌گرێته‌وه كه ژن و پیاو هه‌یانه وه‌ك خه‌سڵه‌ت گه‌لێكی تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌جیاوازییه ئۆرگانیهكانهوه نییه.
٥- فه‌رهه‌نگی به‌ریتانی پێناسه‌ی ناسنامه‌ی جێنده‌ری ده‌كات(Gender Identity ) به‌وه‌ی هه‌ستكردنی مرۆڤه به‌خودی خۆی وه‌ك نێر یان مێ، ده‌ڵێ: ناسنامه‌ی جێنده‌ری جێگیر نییه به له‌دایك بوون(وه‌ك نێر یان مێ)،به‌ڵكو فاكته‌ره ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاری تێ ده‌كه‌ن بۆ دروست بوونی توخمی ناسنامه‌ی جێنده‌ری، بۆیه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی منداڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به‌رفراوان ده‌بێت به كاریگه‌ری فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
٦- مه‌ترسی پێناسه‌كانی جێنده‌ر بۆ تێڕوانین له نێریه‌تی و مێیه‌تی به‌واتای ئۆرگانی، دوور له‌بونیادی ده‌روونی و ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تاك، له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئه‌م ڕۆڵانه بریتین له چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌ست هێنراو كه هیچ په‌یوه‌ندی به سروشتی ئۆرگانی وفسیۆلۆجی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه نییه، چونكه په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن، دواتریش كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده پێكه‌وه دوو فاكته‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن له دروستكردنی مێینه‌تی یان نێرینهتی، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی سروشتی ئۆرگانی، چونكه ناسنامه‌ی جێنده‌ری به له‌دایك بوون نییه، وه‌ك له پێناسه‌كه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه.