موشەک وداعش وحەشدەکانی ئەوان ھەمیشە ئاراستەیان بۆ ھەولێرە!

موشەک وداعش وحەشدەکانی ئەوان ھەمیشە ئاراستەیان بۆ ھەولێرە!

عێراقیەکان لەناو دەوڵەتی خۆیان بون بەکۆیلەی دەوڵەتی بێگانە!
عێراق وڵاتی میلیشیایە، قەد نایەوێت ببێت بەخۆی و وڵاتی دەستوری، ھەردەیەوێ ئەم و ئەوی تر بێت، ئەجێندای ئەوان جێبەجێ بکات، قەد شەڕ بۆ سەروەری خۆی ناکات، ھەر حەزدەکات شەڕی پێبکرێت بەکرێگیراو بێت، جا ئەوەی زیاتر دەسەڵاتی ھەبێت لەعێراق زیاتر ڕقی لەھەرێمی کوردستانە، نایانەوێت کورد خاوەنی پێگەبن وەکو ئەوان نەبن، وەکو ئەوان شەڕ بۆ بێگانە بکەن نەک شەڕ بۆ سەروەری سەربەخۆیی خۆی بکات، ھەمیشە دەیانەوێت لەو خاڵە بدەن کە کورد تێیدا بەھێزە، موشەک و داعش و حەشدەکانی ئەوان ھەمیشە ئاراستەیان بۆھەولێرە چونکە ھەولێر نەک ھەربناغەی ھەرێمی کوردستانە بەڵکو پەناگەو ناوەندێکی پارێزراوە بۆ کورد لەھەر چوار پارچەی کوردستان،

ھەرچی نەیارو دوژمنی کوردە بیانەوێت لەکورد بدەن لەھەولێر دەدەن، ئەوان دەزانن کەھەولێر بەھێزبێت شوناسی کورد ھەر زیندو دەمێنێتەوە، ئومێدی سەربەخۆیی
کوردستان قەد نامرێت، جا ھەمیشە چاویان لەسەر ھەولێرە چەندین جاریشە دەیانەوێت ھەولێر وێران بکەن، داگیری بکەن، تەسلیم ببێت بەڵام ھەولێر تەسلیم نابێت، و بووە بە بەربەستێکی گەورە بەرامبەر ھەرچی شۆڤێنی عێراق و نەیاری کوردە، بەو ھەوڵە ترسنۆکانەیانەوە کە گولە بە تاریکیەوە دەنێن، دەیانەوێت مەترسی بخانە سەر سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیان لەھەولێر و ھەموو ھەرێمی کوردستان، کە ھەولێر بووە بەڕەمزی پێکەوە ژیان لەھەمو ناوچەکە، وەکو مانگی چواردە لەتاریکی عێراق دەردەکەوێت.

حاکمەکانی بەغدا ئەوە چەندین جارە پیلان دژی ھەولێر بەکارئەھێنن ھەرجارەو بەشێوازێک بۆ ئەوەی ھەولێر تەسلیمی ئەوان بێت، سەرەتا مالکی بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕی، ئەنفالەکانی حیزبی بەعسی زیندوکردەوە بەشێوازێکی نوێ، کە سکی ھەموو تاکی کوردی ئانفالکرد، بەوەش نەوەستان ئاراستەی داعشیان لەبەغداوە گۆڕی بۆ ھەولێر، بۆ وێرانکردنی ھەولێر و قڕکردنی کورد، بەڵام ھەولێر بەچەکی پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند کۆتایی بەخەونە نەزۆکە تاریک پەرستەکان ھێنا، ھەروەھا ئاسایشی جیھانی لەھەڕەشەیەکی جدی پاراست.

عێراق ھەر ئەو وڵاتەی کە باوەڕی تەنها بە دیکتاتۆریەت و خۆ سەپاندن ھەیە، ھەرچەندە صدام و ئەمسالەکانی نەمان و ئەوان ئێستا وەکو صدام بەھێز نین بەڵام ھەمان عەقلیەتی صدامیان ھەیە بەرامبەر بەکورد، ھەر لەسەر ئەوەی کورد ڕیفراندۆمی کرد کەمافی سەرەتای ھەموو نەتەوەیەکە کە ئازادو سەربەخۆ بژیت، ئەوان پێیان هەزم نەکرا، لەگەڵ ھەرچوار دەور و ھەر چی نەیاری کوردە یەکیان گرت و ھێرشیان کردە سەر ھەولێر بەھەموو چەکی پێشکەوتوی جیھان، وایان زانی وەکو کەرکوک بە کەمتر لە24 کاتژمێر دێنە سەر سفرەی حازر، بەڵام نەیان زانی پێشمەرگە بەکەمتر لە 24 کاتژمێر کوردستان بۆ ئەوان دەکاتە گۆڕستان، داستانێکی وایان تۆمارکرد کە قەد جورئەت نەکەنەوە بە ڕۆژ و بە ئاشکرا ھێرشبکەنە سەر ھەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەش ئابلوقەیان لەسەر ھەرێمی کوردستان دانا بۆ کۆتایی ھێنان بەھەرێم بەڵام تەنھا بەجولەیەکی پڕ لە دیبلۆماسیەت ئابلوقەی ئەوانی شکاند، کە دەرخەی بەھێزی ھەولێر بوو.

کە ھیچیان پێ نەماوە نەیان توانی ھەرێمی کوردستان تێکەڵی شەڕی خۆیان بکەن بۆ لایەنگری وڵاتێکی ئیقلیمی وەکو خۆیان بشکێنەوە، و جورئەتیش ناکەن بە ئاشکرا ھێرش بکەنە سەر ھەرێمی کوردستان ئێستا گولە تاریکەوە دەنێن، لە ڕێگای خوڵامی خولامەکان کەمیلیشیای میلیشیایەکانن موشەک ئاراستەی ھەولێر دەکەن، دەیانەوێ پێگەی بەھێزی ھەولێر و سەقامگیری و پێکەوەژیان کە ئەوان نیانە لەھەولێریش تێکبدەن ونەھێڵن، ھەر جارەو جەوڵیەکی سیاسی بەھێزی ھەرێم لەوناچەکە بەڕێوە بێت کاری ترسنۆکانەی لەو شێوەیە دەکەن بەڵام وەکو ھەموو جار ئەو خەونە نەزۆکەیان لەگۆڕدەنێن، ھەولێرو ھەرێمی کوردستان بەھێزتر لەجاران لەھاوکێشەی سیاسەت دا دەمێنەوە ئەوانیش ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بەرەو نەمانی خۆیان ئەچن.
Top