هۆشیاریی لە سۆشیال میدیا

هۆشیاریی لە سۆشیال میدیا

سۆشیال میدیا دنیایه‌كی فراوانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌،دەرگایەکی کراوایە هەرکات ویستت دەتوانیت بچیتە ناویەوە ،جیا لەوەش سۆشیال میدیا خه‌ریكه‌ جێی میدیای باو ده‌گرێته‌وه‌ و دەبێتە میدیای یەکەم.
تۆ ببینە،ئێستا هەرچی دەستە و تاقم و گروپی خراپ هەیە لە سۆشیال میدیادا هەیە.
بەگشتی ئەوەی تا ئێستا ڕوونە،جنێوێک یان قسەیەک لەشوێنێک پێی دەبیتە تاوانبار و لە شوێنێکی تر دەتکاتە شۆڕشگێر.
سۆشیال میدیا ئەمڕۆ دوو بەشە بەشێکی باش کە وەک ئەوەی یاسایەک هەبێت و بە پێی ئەو یاسایە بەکاری بهێنن،بەشەکەی دیکەش ئەوانەن وەک ئەوەی بۆ شکاندنی ئەو یاسایە فڕێدرابنە ناو ئەم دۆخەوە،چونکە دواجار با باش و خراپی ناو ئەم تۆڕەدا دێنەخوارەوە و هیچ شتێکیان بەلاوە گرنگ نیە.
پێوویستە ئەوە بڵێم ئەم بەرەی میلەتەی ئێوە چین و کێن؟چونکە هەموو ئەوانەی ڕۆژ تا ئێوارە لە فیس بووک و تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا،بۆ پارەو معاش،دەگرین و خۆیان نمایش دەکەن،دواجار خۆیان مووچەخۆرێکی بن دیوارن لە ژێر ناونیشانی شۆڕشگێرانی سۆشیال میدیا.
شۆڕشگێڕەکانی سۆشیال میدیاش ئەو تاقم و گرووپە جنێو فرۆشانەی ناوی دەگرێتەوە،چونکە شارێک بەشی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هونەر و شیعر هونەرمەندی تێدابوبێت...!دەتوانم ئێستا بڵێم بەشی هەموو دنیا جێو فرۆش و پەیجی ساختەو تێکدەر و خۆپیشاندەری تێدایە.
ئەرێ هەر بەڕاست مردووتان مرێ!ئەم خۆ نمایش و شاتەشاتەی سۆشیال میدیا چیە؟ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە ڕای گشتی سۆشیال میدیا ئێوەن،مەسەلەن ئەمڕۆ تاوانێک لەوبەر بکرێت قیامەت دێننە بەرچاومان،بەڵام لەم بەر تاوانێک بکرێت ڕۆشنبیرەکانی سۆشیال میدیا و شۆڕشگێڕەکان فزەیان لێوە نایەت.
جا من قەت حەزم نەکردووە لەسەر تاک قسە بکەم،حەزیش بەوە ناکەم کەسێک وەک جۆرێک بناسێنم تاوانبارە،بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات لە سۆشیال میدیا جێگای قبوڵ نیە.
ببینە بەکوێ گەیشتووین؟ئەگەر کەسێک نوێنەرایەتی تاقمێک بکات و ڕاست ببێتەوە و قسە بە حکومەت و دەسەڵات بڵێت ،دەبێتە نوێنەری ڕاستەقینەی گەل و وڵات،واتە تەنها بۆ ئەوەی بەکەسێکی ڕاست دەربکەویت لەناو خەڵک و کۆمەڵگە دەبێت لە سۆشیال میدیا لانیکەم خاوەنی چەند کورتە ڤیدیۆیەک و چەند نووسینێکی زبر بیت بەرامبەر دەسەڵات،دواجار تۆش لەو ڕێگەیەوە داغڵی دەسەڵات و حکومەت دەبیت.
سۆشیال میدیا ،ئەمڕۆ زیاتر لەنیوەی بووەتە جێگای سیاسەت،سیاسەتێک کە تەنها یەکترشکاندن و یەکترقبوڵنەکردن بەرهەمەکەی بێت....!
گونجاوە لەم قۆناغەدا بڵێم ئەمڕۆ هێندە نەبوونی سۆشیال میدیا گرنگە،نیو هێندە هەبوونی گرنگ نەبێت،یاخود لانیکەم سانسۆرێک و چەند پێوەرێک هەبێت تاکو ئەو هەموو تێکەڵیەی ئەمڕۆی سۆشیال میدیا ڕێک بخاتەوە.
ئاخر ناگونجێت!هەموو ئەوانەی لە سۆشیال میدیا نوێنەرایەتی هەژاران دەکەن، هیچیان هەژار نین،پارەو مووچەی باشیان هەیە،سفرەیان چەورە و شەوان ڕادەبوێرن،هەموو ئەوانە بەجنێودان بەگەندەڵ و دەوڵەمەندەکان ،دەوڵەمەندبوون و ئێستا خۆیان بەشێکن لە گەندەڵی.
ئەمڕۆ لە جیهانی سۆشیال میدیادا دوو کەس کە یەکەمیان دکتۆرای هەیە و ئەوی دیکەیان دەمێکی دڕاو،بینەری دوەمیان و لایەنگری دووەمیان زیاترە،بەجۆرێک ئەمڕۆ لە سۆشیال میدیا وای لێهاتووە پێویستمان بە جنێوفرۆشێک بێت نەک کەسێک دکتۆرای هەبێت.
جێگای داخە،ئەم وڵاتە دوو بەشە،بەشێکیان تەنها جنێو دەدات و بەشێکی کەشیان لە سۆشیال میدیادا جنێوی پێدەدرێت.
بۆ ئەو چەکە کوشندە ،شایەنی باسە بڵێین هەرکەسێک نادان نەبێت، خۆی تالبی مەعنا دەکات.
Top