لەپەراوێزی پەسندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق دا
April 3, 2021
وتار و بیروڕا
ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق تهواوی بڕگه و ماددهكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 پهسهند كرد،كە پشكی ههرێمی كوردستانیشی تێداجێگیركرد،
كەئەمەش ھەنگاوێكی گرنگ وستراتیجیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، كەلەدەستپێكی دەستبەكاربوونیدا یەكەمین كاری دیپلۆماسی بریتی بوولە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) لەسەر بنەمای دەستوور،
بۆیەش سەرباری ھەمووفشارەكان سەرەنجام خودی مەسروربارزانی وەك سەرۆكی حكومەت بەرگەیی ھەمووبەربەستەكانی گرت ورێگەی نەدائیرادەی گەلی كوردستان بشكێت،تاھەولێر-بەغداگەیتشتن بە رێککەوتنێکن، لەسەربنەمای دەستوور وسازش نەكردن لە مافە دەستوورییەکان.
راستەپەسندكردنی بوودجە دەبێتەدەستپێکی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان ،وئاوەدانی وئاییندەێكی باشتر،
بەلام لەگەل ئەمەشدالەسەروبەندی پەسەندكردنی بودجەداگرنگەھەلوەستەلەھەمبەرچەندخالێكدابكەین ...
یەكەم:لەگەل ئەوەی ماوەی چەندسالێكەخەلكی كوردستان دۆخێکی سەختی ئابووریان بەڕێ كرد . بەتایبەت دوای برینی شایستەداراییەكانی ھەرێم وھاتنی ڤایرۆسی كۆروناودابەزینی نرخی نەوت كەئەمەش لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو . چونكەحكوومەت ھەرزووهەموو هەوڵێكی خستەگەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانانە، سنورداربێت لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان، بەڵام بەداخەوە زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێم گەورەتربوو، بەلام لەگەل ئەمەشداحكومەت دەستەوستان نەوەستابەلكوبەھەرجۆرێك بوبێت بەبێ قەرزكردن مانگانە موچەی داوەبەپێی داھاتی بەردەست ،بۆیەش پشتیوان بەخوای گەورەبەجێگیركردنی پشكی ھەرێم ، ڕۆژە سەختەكان تێپەڕێنین و ه،كوردستان بەرەو دۆخێکی لە بارتری ئابووری ھەنگاودەنێن،
دووەم :دەبێت ھەمیشەبەگرنگیەوەلەرۆلی دیبلۆماسیانەی بەرێزمەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بروانین كەلەئەنجامی پێداگیری بەرێزیان رێككەوتنی ھەولێربەغدامۆركرا ،چونكەزۆرھەول لەئارادابوون دەیانەویست ھەمووشتێك رادەستی بەغدابكرێت تەنیالەپێناودابینكردنی مووچەیەكی رەزیل وسەرشۆرانە،بەلام لەگەل ھەمووفشارەكانیش بە ھیچ جۆرێك رێگەی نەداسازش لەسەرماف وشایستەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان بكرێت .وئیرادەی گەلەكەمان بشكێنن ،بەلام لەھەمووی سەیرتر
ئەوانەی پێشتر داوای رادەستكردنی ھەموو شتێكییان بەبەغدا دەكرد، ئێستا خۆیان دەكەنە خاوەنی دەسكەوتەكان .بۆیەش گرنگە تاكی كوردزۆرھوشیاربێت لە
١-مەسروربارزانی سەروەری خاكی ھەرێمی كوردستانی وەك خۆی ھێشتەوە.چونكەكاردەكرابۆ نەھێشتنی شتێك بەناوی ھەرێمی كوردستان.
٢-پشوودرێژی مەسروربارزانی رێككەوتنی ھەولێربەغدای لێكەوتەوە.
٣-مەسروربارزانی رێگەی نەدائیرادەی گەلەكەمان بشكێت .وپێداگیری لەسەرمافەدەستورییەكانی كرد
سێ یەم :پەسەندكردنی بودجەھەنگاوێكی گرنگ بووبەئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان (ھەولێر-بەغدا)ھەرچەندەھەمووداخوازییەكانی كوردی تێداجێگیرنەكراوە بەلام دەكرێت ببێتە دەستپێكێك بۆچارەسەركردنی تەواوی کێشەکانی ھەلدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بەغدا ، بەجۆرێك دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت و ماف و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو بێت، چونكەجیا لەوە دلنیاین حكومەتی ھەرێم ئامادەنابێت سازش لە مافە دەستوورییەکانیان بکەن.
ھەرچەندەلەرابردوودئێستاشداھەرێمی كوردستان ھەلوێستێكی روونی لەھەمبەردۆخی عیراق ھەیبووەوكێشەكانی ئەوانی بەكێشەی خۆی زانیوە وئارامترین شوێن بووەبۆھەمووگەلانی عیراق وھێزی پێشمەرگەش بەشێك بووەلەسسیتەمی بەرگری عیراق بۆیەش لەم قۆناغەیەدابەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) دەبێتەمایەی سەقامگیری سیاسی باشتربۆ عیراق وئاییندەێكی گەشتربۆھەردوولا