ئیرادە یان ڕێککەوتن؟

ئیرادە یان ڕێککەوتن؟

لە سیاسەتدا،چەند دانوستاندن و گفتوگۆ لەسەر بابەتە لۆژیکیە یاساییەکان گرنگە،ھێندەش تەسلیم نەبوون و ئیرادە بەھێزی.
ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ بەغداد کرا لە زۆر ڕووەوە گرنگی ھەیە،گەر بێ کێشە جێبەجێبکرێت،چونکە ھەم زەمانێکی گرنگی بۆ قەوارەی ھەرێمی کوردستان گەڕاندەوە،ھەم لە ڕووی چەسپاندنی یاساوە،کورد سەرکەوت،ئەگەر پێشتر بە قسەی کاتی و گفتوگۆی سەرپێی بەڕێکرابێ،ئەوجارە بە داتا و ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن کراوە.

شاندی دانوستکاری حکومەتی ھەرێم و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەندێک لەلایەنە کوردستانیەکان بە یەکگرتووانە و دڵسۆزانە و بە پاڵپشتی ئیرادەی بەھێزی سەرۆکی حکومەت توانیان پشکی کورد لە بوودجەدا جێگیر بکەن،ئەمە تا ئێرە ئەرکی خۆیانە و گرنگیشە.
بەڵام لێرە کۆتایی ھات بە ھەموو پیلان و بەرنامانەی کە بۆ لاوازکردن و سڕینەوەی قەوارە و حکومەت داڕێژران،لەو ڕێککەوتنەی کرا،ووڵاتێک و دەستەیەک و تاقمێک شکستی گەورەیان ھێنا و ئارمانجەکانیان فەشەلی ھێنا.

سوودەکانی ڕێککەوتن بریتین لە:

١- مانەوەی نەوت لە ژێر دەسەڵات کورد خۆی،بەمەش ئازادە لە مامەڵە بازرگانییەکانی.
٢- مانەوەی داھاتی ناوخۆ لە ژێر دەستی خۆی،لێرەدا ھەر جووڵەیەکی ئابووری و بازرگانی و بەرزبوونەوەی داھات لە بەرژەوەندی ھەرێمە.
٣-ملزم کردنی ئەو یەکە ئیدارییانەی کە بە ھۆکاری جودا،مافی گشتی دەبەن و داھاتی ناوخۆ بە نا یاسایی دەبەن.
٤-ئەو سکاڵایە دەبەنەوە کە لە دادگاکانی فەرەنسا، عێراق دژی تورکیا تۆماریکردوە، سەبارەت بە نەوتی ھەرێمی کوردستان، .
٥- کۆمپانیای دەرەکیەکان تایبەت ئەوانەی لە کێڵگە نەوتییەکان کاردەکەن، فەرمیانەتر مامەڵە لەگەڵ نەوتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.


دواجار پێویستی پێداچوونەوەیە،چاکسازیی بەردەوامە،دادپەروەرییە،پابەند بوونە،لەپێناو خەڵکی مافخوراو و ماندوی کوردستان ھەموو ئەمانە پێویستە و دەبێت بکرێن.
Top