مێینه بوونم شانازیمه...
March 31, 2021
وتار و بیروڕا
به‌كار ھێنانی وشه‌ی( مێ) وه‌ك خالێكی لاواز و كه‌م ببینێرێت و جا ئه‌گه‌ربه‌كار ھێنانێ به بیانووی مه‌جازیش بیت ھه‌ر كه‌می و ناساغی نا په‌روه‌رده‌كراوی كه‌سی به‌كارھێنراو پیشان ئه‌دا و له گه‌وره‌یی مێینه كه‌م ئه‌كاته‌وه، له كاتێكدا له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا جێگه‌ی داخه له فه‌زایه‌كی قه‌یرانی بێحورمه‌ت كردن و بێ رێزی كردن به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و به‌تایبه‌تیش ئافره‌ت ھه‌یه و هه‌میشه ئافره‌ت ئه‌كرێته ئامانج ، له‌سه‌ر ھه‌موو بابه‌تێك له پێگه و گه‌وره‌یی ئه‌درێت، ئه‌وه‌تا له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی وڵات‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه، جه‌نابی نوێنه‌ر سوكایه‌تی به پێگه‌ی مێینه ئه‌كات، له كاتێكدا وه‌ك نوێنه‌ر ره‌نگه ھه‌زاران مێینه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌و په‌ڕی بڕوا پێیان په‌نجه‌یان له مره‌كه‌ب ھه‌لكێشابیت و به‌شێك بووبن له سه‌ركه‌وتنی تا ببێته نوێنه‌ریان، با ھه‌ر باسی ئه‌وه نه‌كرێت كه بڕوام به‌و تێروانین و بیركردنه‌وه ھه‌ڵانه‌ی ھه‌یبووه نییه كه رۆژێك پشتیوانی پرسی ئافره‌ت بووبێ، بۆیه پێویسته ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه ھۆشیار بن له ھه‌لبژاردنی كه‌سانێك بۆ نوێنه‌رایه‌تیان نه‌ك ته‌نھا په‌رله‌مان به‌ڵكو له ھه‌موو سێكته‌رو رێكخراو و ئه‌نجوومه‌ن و سه‌ندیكاكاندا، كه‌سانێك بن ئه‌گه‌ر پشتیوانیان نه‌بێت له مافه‌كانیان به كه‌میشیان سه‌یر نه‌كات و وه‌ك ھێمایه‌ك بۆ كه‌مووكورتی نه‌یان شوبھێنێت.
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه كه سووكایه‌تی به مێینه كردووه، به فه‌رمی داوای لێبوردن له گشت مێینه‌كانی كوردستان بكات له به‌رامبه‌ر به‌كار ھێنانێ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه.