سەرکەوتنی پارتی لیکود و رێکەوتنی ئیبراهیم
March 27, 2021
وتار و بیروڕا
رێکەوتنی ئیبراهیم لە ئەنجامی ململانێیکی گشتگیر هاتە کایەوە، وەکو بەرپەرچدانەوە بۆ ئەجندای هاودژ.
ئەم رێکەوتنە رەهەندی مێژوویی و سیاسی و ئابوری و جوگرافی لە پشتەوە بوو، دووبارە رێکخستنەوەی خاڵەکان و بەستنەوەیان بە یەکتری.
بە رێکەوتنی ئیبراهیم بەرەیەکی نوێی هاتە کایەوە، هاوپەیمانی نوێ لە نێوان عەرەب و ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و رۆژئاوا، کە ئەمەش رەهەندی خۆی لە پشتەوە یە، بەرەنگاربونەوەی بەرەی سەفەوی و عوسمانی لە ناوچەکە، کە لە قۆناغێک دا هەردووکیان لە میحوەری مقاومە یەکتری دەگرنەوە، بە پێی ئایدیا و ئەجنداکانیان.
لە لایەکی تریش داعش و پ ک ک و تا دەگاتە هەندێک لە لایەنە کوردیەکان کەوتنە ناو هەمان بازنە و بە میحوەری مقاوەمە بەسترانەوە.
واتا بەرەی دیموکراسی بەرەو شارستانیەت و ئازادی، لە دژی بەرەی خۆ سەپێن و بەرو رەش کردنەوەو سڕینەوەی کەلتور و مێژوو و شارستانیەت.
بەشێک لە هۆکارە ئەرینیەکانی سەرکەوتنی پارتی لیکودی ئیسرائیلی لە هەلبژاردنەکان دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتنی ئیبراهیم و ئەو کارتێکردنە ئەرینیەی کردە سەر رای گشتی ئیسرائیلی
لەسەر ئاستی ناوچەکەش بە گشتی چەند رەهەندێک هەن بو ئەم رێکەوتنە و لەوانەش:
- گەرانەوەی وڵاتی قەتەر بۆ باوەشی وڵاتانی کەنداو.
- لغاو کرۆنی ئیخوان واتا لغاو کردنی تورکیا.
- کوتایی هێنان بە محوەری مقاومە و پچرانی هیلالی شیعی.
جگە لە سەرەدانەکەی پاپا بو عیراق و هەرێمی کوردستان، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا پەیامی ئاینی و مێژوویی لە خۆ گرتبو، کە بەشێک یان بە رێکەوتنی ئیبراهیم بەسترابونەوە.
لەم ناوەندەدا هەرێمی کوردستان و بەپێی رەهەندە مێژووییەکان دەبێتە بناغەی هەنگاو نان بەرەو شارستانیەت و ئازادی لە ناوچەکە.
کە واتە هەرێمی کوردستان جگە لەوەی بەشێکی گرنگە لە پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی، ئەوە دەبیتە بەشێکیش لە رێکەوتنی ئیبراهیم.
ئەم خاڵانەش گرنگی هەرێمی کوردستان دەسەلمێنن بۆ قۆناغی داهاتوو لە ناوچەکە، کە سەنتەرێکی گرنگ دەبێت لە رووی لە خۆگرتنی تەواوی رەهەندەکان، لە ئاشتەوایی ئاینی و کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان و شارستانیەت و ئازادی.