لەپەراوێزی سەردانەكەی پاپابۆھەرێمی كوردستان .
March 27, 2021
وتار و بیروڕا
با٧ـی ئازاری هەموو ساڵێک وەک “ڕۆژی پێکەوەژیان دەستنیشان بكرێت بۆ هەرێمی كوردستان...
فرەئایینی وفرەنەتەوەیی كولتووری رەسەنی گەلی كوردستانە بویتە بەشێك لەمێژووی گەلەكەمان كەھەرئەمەش ئەسڵەلەكوردستاندا شتێكی تازەنیە وتازەش فێری نەبووینە مێژووێكی دێرینی ھەیەكەلەگەل مێژووداھێناومانە،بەفشاری دەرەكی وبۆرازیكردنی ئەم وئەونیە،بەلكوبەرھەمی تێگەیشتنی كوردانەیەلەئایین وئیرادەی خوای گەورە...
ئەم كولتوورەجوانەی كوردستانیان وایكرد دیارترین كەسایەتی ئایینی (پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان )سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات وجیاواز لەشوێنەكانی تری عیراق گەورەترین رێورەسمی ئایینی لهگهڵ ده ههزار كهس له ههولێری پایتەخت سازبكات.
بێگومان ئەمەش رووداوێكی مێژووی ودەسكەوتێكی گەورەبووكاریگەرێكی گرنگی دەبێت لەسەرناووپێگەی ھەرێمی كوردستان ،وپالپشتی نێودەولەتی چونكەڤاتیكان ئەگەرچی وەك دەولەت بچوكەبەلام مەلبەندێكی گەورەی ئایینیەكەسەرپەرشتی یەك ملیاروسێسەدملیۆن مەسیحی دەكات وخاوەن ئالاونوێنەرەلەنەتەوەیەكگرتووەكان ...
ھەرچەندەلەرابردووداھەرێمی كوردستان بەردەوام پەیوەندێكی دۆستانەی لەگەل ڤاتیكان ھەبووەبەلام ھاتنەكەی پاپاخۆی لەخۆیداچەندین ماناورەھەندی جیالەخۆدەگرێت بەتایبەت دوای سەرھەلدانی كۆرۆنابەیەكەم سەردان دادەندرێت بۆدەرەوەی ڤاتیكان ،كەلەپەراوێزی سەردانەكەیدا ھەلوەستەلەھەمبەرچەندخالێك دەكەین .
*جگەلەوەی لەرابردوودابەردەوامی ھەولێرناوەندێكی دیپلۆماسی سیاسی گرنگ بووەكەزۆربەی گەورەبەرپرسانی وولاتان روویان تێكردوەبەلام میوانی ئەم جارەجیاوازتربوو،گەورەترین كەسایەتی ئایینی خۆرئاواسەردانی ھەولێری كرد ،بەمەش دەركەوت ھەرێمی كوردستان نموونەێكی بەھێزوزیندووەلەرۆژھەلاتی ناوەراست وجیھانداكەھەمیشەپەناگەێكی ئارام بووەبۆھەمووپێكھاتەئایینی ونەتەوەییەكان بەتایبەت بۆكریستیانەكان كەبەھۆی ھێرشی تیرۆرستانی داعش مال وحالی خۆیان جێھێشتووەوروویان لەھەرێمی كوردستان كردوە.
*ئەم سەردانەی پاپا فرانسیس كاریگهری خۆی ههیه و لهو رێگهیهوه ئهو پێكهوهژیانه دهبینێت، كه ههرێمی كوردستان دهستهبهری كردووه ،وەك شوێنی فرەئایینی وفرەنەتەوەیی چونكەئەمە خالێكی بەھێزی گەلی كوردستانە
لەگەل ئەوەی لەرابردوودا کوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت ودژواردا گوزەری کردوە بەلام باوەردارانی ھەمووئایینەكان بەێكەوەبەرپەرچی زولم وستەمەكانیان دایتەوەوئەمەش كاریگەری دروست كردوەتاهەمیشە كوردستان بەشوێنی پێكەوە ژیانی ھەمووئایین ونەتەوەومەزھەبێک بمێنێتەوە، ئەم واقیعەی كە لە كوردستاندابوونی بوویتەمایەی ستایش وپێزانینی كۆمەلگەی نێودەولەتی وە بەبایەخەوە لێ دەروانن .
بۆیەش ئەم سەردانەی پاپاجارێكی ترپرەنسیپی یەكتر قبوڵكردن و ڕێزگرتن لە نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوە و مەزهەبانەی كە هەن لە كوردستان بەھێزتردەكات وەدەبێتە فاكتەرێكی سەرەكی پاراستنی پێكھاتەكان لە هەر هەڕەشەیەك كە مەترسی دەخاتە سەر مانەوەیان.
*رێورەسمی پێشوازی فەرمی پاپالەھەولێرزۆرجیاوازتربوولەبەغدالەوێی بەنەریتی كولتوری عەرەبی بەبەرزكردنەوەی شمشێر پێشوازی لێكرا كەلەراگەیاندنەكاندازۆرگلەیی لەم شێوازەیەكرابەلام لێرەلەپایتەخت ،بەچەپكەگول وگۆرانی ونوێنەرانی پێكھاتەكان پێشوازی لێكراكەئەمەش پێشكەوتنی ھەرێمی كوردستانی نیشاندالەرووی پرۆتۆكۆل وتەشریفات .
*ھەلبژاردنی یاریگای فرەنسوھەریری بۆئەنجام دانی گەورەترین رێورەسمی ئایینی بەبەشداری دەھەزاركەس دەنگدانەوەێكی گەورەی ھەبوولەسەرپێگەی ھەرێمی كوردستان كەتێمێكی گەورەی راگەیاندن یاوەری پاپایان دەكرد .
*گرنگەھەرێمی كوردستان ھاتنی پاپابەدەرفەت بزانێت تارێكەوتی ھاتنەكەبكاتەرۆژێكی تایبەت 7ـی ئازاری هەموو ساڵێک وەک “ڕۆژی پێکەوەژیان دەستنیشان بكات تاوەك مێژوویەك لەبیروھزری كوردستانیان بمێنێتەوەوەک سەردانیکی مێژوویی
*پاپاپێویستی بەستایش وپێداھەلگۆتنی ھیچ كەسێك نیەبەلام خۆی زۆرچاك لەنزیكەوەئاگاداری ھەلوێستی رەسمی سەركردایەتی سیاسی كوردستان بوولەخزمەتكردنی ھەمووپێكھاتەئایینی ونەتەوەیی بۆیەش لەدیداریدالەگەل سەرۆك مسعودبارزانی سوپاسی ھەرێمی كوردستانی كرد بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینی و نهتهوهییهكان و هێنانه ئارای رهوشی پێكهوهژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
هەرئەمەش نابەلكوزۆرراشكاوانەتر گوتی كوردستانم لهبیر نهچووه، ئێوه نهك پێشوازی لهمن، پێشوازیشتان له كریستیانهكانیش كرد، كە ئاماژهی بهوهش كرد، "ئێوه لهكاتی هێرشهكانی داعش كریستیانهكانتان پاراست، ئێوه وهك برا پێشوازیشتان لە برا كریستیانهكان كرد".
كەئەمەش شانازێكی گەورەیەبۆھەرێمی كوردستان ...