سالیادی ئازادكردنی كەركووك وھەلوەستەێك لەسەرووداوەكانی چەندرۆژی رابردوودا
March 20, 2021
وتار و بیروڕا
چۆن لە دەست پێکی ڕابەڕایەتی کردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستاندابارزانی نەمر داکۆکی لەسەر کوردستان بوونی (کەرکووک ) کردووە بەجۆرێک کە ھیچ کات ئامادە نەبووە سازشی لەسەر بکات بۆیەش کەرکووکی کردە ڕەمزێک ھەموودەم لە یادەوەری تاکی کوردا دا وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی سەیر دەکرێت تەنانەت خاڵی بەیەک نەگەیشتنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول و ڕژێمی ئەو سای عێراق بە ڕێکەوتن مەسەلەی کوردستانی بوونی کەرکووک بووە کە بارزانی نەمر ڕێگای نەدا بەھیچ شێوەیەک گفت و گۆی لەسەر بکرێت تەنانەت سەرۆک مسعودبارزانی لەپەرتووکە مێژووییەکی دا(بارزانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد)لەبەرگی سێ یەم بەشی دووەم لە لاپەرە39دا باس لەرووداوێک دەکات لەسەرووبەندی مۆرکردنی ڕێکەوتن نامە مێژووییەکەی 11ئادار کە وەفدی حکومەتی عیراق لە کاتی گفت وگۆکانیاندا پرسیاریان له مەر پرسی شاری کەرکوک کرد کە ئایە سەربەچ لایەکە چونکە کەرکوک کوردستان نیە لەم دانیشتنەدا بارزانی نەمر زۆر بەتوندیەوە بەرپەرچی وەفدکەی دایەوە پێ گوتن من دەلێم (کەرکوک کوردستانە خۆ لەوە بپارێزن بلێن کوردستان نی یە بەڵکو بڵێن ئێمە کەرکوکمان داگیرکردوە تاکە کوردێکش لە کەرکوک بمێنت کەرکوک کوردستانە وە زۆرباش بزانە کە هیچ کات دەستبەرداری نابین)تەنانەت سەرۆک بارزانی باس لەوە دەکات کە زۆر نەمابوو بە هۆی ئەم هەڵوێستەیە توندەییەی بارزانی نەمر دانیشتنەکە بەیەکجاری تێک بچێت کە لە دوایشدا ڕژێم لەسەرهەڵویستی خۆی بەردەوام بوو تەنانەت ویستی لە رێگای دەستکەوتی جۆراوجۆر بارزانی نەمر رازی بکات تادەستبەرداری کوردستانیەتی کەرکوک ببێت بەلام نەک تەنها ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت بەڵکو سەرئەنجام شۆرشی ئەیلوولی لەم پێناوەیە دانا چونکە چۆن مرۆڤ ناتوانێت بەبێ دڵ بژیت ئەواش گەلی کورد ناتوانێ بەبێ کەرکوک بژین ،وێرای ئەوەی ئاماژەی داوەكاتێك دەمرێت نایەوێت ھیچ كوردێك بچێتەسەرگۆری گلەیی لێ بكات چۆن سازشی لەسەربەشێكی خاكی كوردستان كردوە ،تا بەئەمرۆش دەگات ئەم کاریگەرییە لەسەرهەستی تاکی کورد هەر ماوە ،
ناحەزانیش چاك دەزانن بەگەرانەوەی پارتی بۆكەركووك ناسنامەی شارەكەدەپارێزێت چونكە ئەمەپرسی خاك ونیشتیمانە ،بۆیەش بەھەرجۆرێك بێت گرفت ولەمپەردروست دەكەن ،،گرنگەھەموولایەك چاك ئەوراستیەبزانێت ئەگەربەھۆی خیانەتەوەشارەكەداگیركراوەبەلام
گەر یەک کوردیش تێدا بێ هەربه کوردستان دەمێنێتەوە و هیچ هێزو لایەنێک ناتوانن بەزەبری چەک وتعریب کردن بیکات بەهی خۆی و سازشی لەسەر ناکرێت.
دەبێت دلنیاش بن پارتى به هەيبەت و سەربەرزى دەگەريتەوه كەركوك و ئاڵاى كوردستانيش دەشەكێنێتەوه.چونكەبەگەرانەوەی پارتی بۆشارەكەواتەگەرانەوەی كوردبۆكەركووك .
سڵاو و دروود لە گیانی پاکی بارزانی نەمر کە ناسنامەی گەلی کوردستانە
سڵاو لە کەرکووکی دڵی کوردستان