دەستێوەردانی شیعە لە پرۆژە یاساکانی عیراقی فیدڕال لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دایە

دەستێوەردانی شیعە لە پرۆژە یاساکانی عیراقی فیدڕال لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دایە

گروپە شیعەکانی عیراقی سەر بە ویلایەتی فەقیە، ماوەیەکە لە رووی دەستێوەردان لە پرۆژە یاساکانی عیراقی فیدرال، هەوڵ ددەن دژایەتی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەم بابەتەش بەشێکە لە پرۆژە گەورەکەی ئێران بە مەبەستی چۆک دادان بە هەرێمی کوردستان.

گومان لەوەدا نیە کە دوای تێپەڕاندتی پرۆژە یاسای دادگای فیدڕالی، دەست بۆ دستور دەبەن و هەوڵێ هەموارکردنەوەی دەدەن، بە پێی بوچونەکانیان کە کاتی تەوافقی سیاسی نەماوە و زۆرینە بریار دەدات!.

دوای دستوریش بە بریارێکی پێش وەختە پیلان بۆ دانراو هەوڵ دەدەن کۆتایی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بێنن و لە شاری سلێمانیەوە دەست پێ دەکەن.

بەڵام چۆن پێشتر هەوڵەکانیان لە رووی لەشکری و ئابوری شکستیان هێناوە، ئەم هەوڵەشیان هەمان ئەنجامی دەبێت.

پێکەی هەرێمی کوردستان لە رووی جیوسیاسی و پەیوەندی و ئابوری یەوە، جێگای بایەخێکی گەورەیە و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی حساباتی خۆی هەیە لە دارشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە و لە زۆر لایەوە ئەم پرۆژەیە بە هەرێمی کوردستان بەستراوو.

بۆیە هەر دەستێوەردانێک لە هەیکەلیەتی یاسایی عیراقی فیدڕال کە مەبەست لێی بچوک کردنەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان بیت و دور خستنەوەی لە سەنتەری بریار، لە بەرژەوەندی داهاتووی عیراق دا نابیت.

ئەم هەوڵانەی کوتلە شیعیەکان بە فەرمان و سەرپەرشتی راستەوخۆی ئێرانە، زیاد بوونی فشارەکانیش دەگەرێتەوە بۆ دۆخی خراپی ئێران لەسەر ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە گشتی، ئێران لە قەیرانێکی سەخت دایە و هەوڵ دەدات فشارەکان لەسەر خۆی کەم بکاتەوە.

باوەریمان وایە لە کۆتایی دا دۆخەکە بە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، ئەگەر چەند لایەنێکی کوردستانیش لە بازنەی نەتەوەیی دەرچونە و کەوتونەتە ژێر فشاری دەرەکی و خزمەتی ئەجندای ئەوان دەکەن، کە ئەگەر وا نەبوایە هێزی کورد لە پەرلەمانی عیراق بەشی ئەوەی دەکرد رێگری لە هەوڵەکانی شیعە بکات.

بەڵام ئێستاش هەرێمی کوردستان دەتوانێت سوود لە پێگە نێودەوڵەتیەکەی وەربگریت و ئەم پێشبڕکێ سیاسی و یاسایی یە بە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییان پێ بێنیت.

نەک لەسەر ئاستی ناوخۆی عیراق هەوڵی بۆ بدرێت، بەڵکو بە بڕیارێکی سیاسی لە لایەن سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە کە پرسەکان بە بەیەکجاری یەکلا بکاتەوە.

لە کۆتایی دا و بە پێی ئەو پێشهات و واقعەی لە ناوچەدا هەیە، هەرێمی کوردستان پێگەی بەهێز تر دەبێت و عیراقی عەرەبیش بەرەو دۆخێکی خرابتر دەروات.
Top