کارەساتی هەلەبجە، پەلەیەکی رەشە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

کارەساتی هەلەبجە، پەلەیەکی رەشە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، ئەو کارەسات و نەهامەتی و زولم و ناحەقیەی بەسەر گەلی کورد هاتوون و دژ بەری کراون، لە پێناوی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی، لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی تر نەکراوە.

بگرە لە کیمیا باران و ئەنفال و زیندە بە چال و گرتن و زیندانی کردن و سەرکوت کردن و هەوڵی چەوساندنەوەی ناسنامە.

بێ دەنگی جیهان لە کاتی کارەساتی هەڵەبجە، پەلەیەکی رەشی تۆمارکرد لە مێژووی مرۆڤایەتی دا.

لە هەمان کات دا ئەوەی سەلماند کە گەلی کورد بێ دوست و هاورێ یە، تەنها خۆی دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

ئەم دۆخە، دڕندەیی دوژمنانی کورد بەدەر دەخات، لە هەمان کات دا خۆڕاگری و قارەمانی کورد دەسەلمێنێت، کە بە درێژایی مێژووی خەباتی کوردایەتی بەرگەی هەموو کارەساتەکانیان گرتووە و قوربنیان داوە، بەڵام چۆکیان دانەداوە و ئیرادەی خۆیان رادەستی دوژمنان نەکردووە.

ئەگەر توخمی خیانەت لە ناو کورد نەبوایە، ئێستا پرسی کورد و دەستکەوتەکانی لە قۆناغێکی تری چارەنوسساز دەبون.

ئەمڕۆ کە یادی هەلەبجەی شەهید دەکەینەوە، ئەو راستیەش دووپات دەکەینەوە، کە گەلی کورد هیچ کات دەستی لە خەباتی نەتەوەیی هەڵنەگرتوەو هەڵناگرێت، ئیمان و باوەری بوون بە رەوایی پرسی نەتەوەیی لە سەروی هەموو پرسێکە بۆ گەلی کورد.

بۆیە قەناعەتمان وایە، بەو ئیرادە بەهێزەوه گەلی کورد دور يان نزيك دەگات بە ئامانجەکانی، ئامادەیەش هەرچی قوربانی پێویست بیت بە سەربەرزییەوە قوربانی بدات، بەڵام چۆک دانادات و خاک و چارەنوسی رادەستی دوژمن ناکات.

لەم رۆژە پیرۆزەدا ..
سەری رێز و نوازش دەنوێنین بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان.
Top