ھەلەبجە:ھێمای مەزلوومیەتی گەلی كوردستان

ھەلەبجە:ھێمای مەزلوومیەتی گەلی كوردستان

١٦-٣-١٩٨٨یەكێكی ترە لە رۆژە خەمناكەكانی گەلی كوردستان ،بەرلەسی وسێ سال لەلایەن رژێمی بەعسەوەشاری ھەلەبجەكیمیاباران كرا،
تاوانی كیمیابارانكردنی ھەلەبجە گەورەترین وسامناكترین تاوانەبەرامبەربەگەلی كوردستان كرا بۆسرینەوەی مۆركی نەتەوەیمان بۆیەش بوویتە پێناسەی مەزلوومیەت وقوربانیدانی گەلەكەمان ،تاھەتاھەتایەش برینێكی قوولەبەجەستەمان ،
كارەساتی ھەلەبجەگەورەترین تاوان بوودەرحەق بەمرۆڤایەتی وسروشت وژینگەئەنجام درا بە جۆرێك بوو ویژدانی ئەوانی جولاند كە خاوەن ویژدان بوون كە لە چەند چركەساتێكدا پێنج هەزار مرۆڤی بێ تاوان گیانی سپاردوو بە هەزارانیش بریندارو ئاوارەبوون كە تاكو ئێستاش هندێكیان كاریگەری برینەكانیان هەرماوە كە ئەمەش لوتكەی درەندەیی رژێمی بەعس بەدەردەخات دەرھەق بەگەلێك كەھەردەم بەرمال وئایینی لەسەرووپیرۆزەكانی ژیانیدابوو،كە تەنها مەبەست لەئەنجام دانی ئەم تاوانە و سەرجەم تاوانەكانی تر سرینەوە و قركردنی گەلی كوردستان بوو ،بەلام سوپاس بۆ خوای گەورە نەیانتوانی ئیرادەی گەلی كوردستان لە ناوبەرن ھەلەبجەش وەك سیمبولی مانەوەوخۆراگری گەلی كوردستان مایەوە.
راستە كارەساتەكەبێ وێنەبوودەرحەق بەگەلی كوردستان كرا، بەلام كاریگەرێكی گەورەشی هەبوو لەسەر ناسینی كێشەی رەوای گەلەكەمان ،هێماێكیشە بۆ دڕندەیی و دیكتاتۆریەتی رژێمی بەعس كە هەرگیز لە بیرناچێتەوە.
ھەمیشە ھەلەبجەوھەلەبجیەكان جێگای رێزوبایەخی كوردستانیان بووینەھەولی خزمەتكردنیان دراوەلەم چوارچێوەیەدالەسالی ١٩٩٩فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان پرۆژەوداواكاری بەپارێزگاربوونی ئەم شارەی ھەبووكەسەرەنجام بریاری پەرلە مانی كوردستانی دەربارەی وەرگیرابۆیەش لە١٣-٣-٢٠١٤بەھەول وكۆششی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی حكوومەتی فیدرال بەدەست ھات سەبارەت بەپارێزگابوونی ھەلەبجەكەسەرەنجام لەلایەن سەرۆك مسعودبارزانی وەك سەرۆكی ئەوكاتی ھەرێم مەرسومی بەپارێزگابوون بۆشاری ھەلەبجەدەركرابەمەش ھەلەبجەبووەیەكەم پارێزگایەلەسەردەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان .
ئەگەرچی لەچەندسالی رابردودالەزۆربوارداھەولی ئاوەدانكردنەوەی دراوەبەلام ھێشتاش پێویستی بەخزمەتی زیاترھەیەلەگەل چارەسەركردنی بەركەوتووانی چەكی كیمیاویی تابەخزمەتكردنیان وئاوەدانكردنەوەی زیاتری شارەكەسەرجەم برینەكانیان سارێژبكرێن.لەگەل ئەوەی دەمێكەكاتی ھاتووەحكوومەتی فیدرال ئەركی ئەخلاقی ویاسایی خۆی بەرامبەربەھەلەبجەجێبەجێ بكات ...

سلاو ودرودبۆگیانی پاكی پێنج ھەزارمرۆڤی بێ تاوانی هەڵەبجە وسەرجەم شەھیدانی رێگایی رزگاری كوردستان .
ھیوای تەندرۆستێكی باش بۆبرینداربووانی چەكی كیمیاوی دەخوازین.
Top