بارزانی نەمر ناوێك تاھەتاھەتایەدرەوشاوەیە...
March 14, 2021
وتار و بیروڕا
١٤-٣ھەرسالێ پرشنگدارترین
رۆژەلەمێژووی گەلی كوردستان چونكە لەم بەروارەیەدا لە ساڵی 1903رێبەری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان (مەلامستەفابارزانی ) هاتۆتە دونیا بۆیەش ئەم بەروارەیە بەرۆژی ناسینی ناسنامەی گەلی كوردستان ناسراوە،
بارزانی نەمر سمبولی بەرخودانی نەتەوەیی ونیشتیمانی یە كەلەناسكترین وئالۆزترین قۆناغدارابەرایەتی گەورەترین ودرێژترین شۆرشی كرد لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان لەپێناوداكۆكی كردن لەمافەرەواكانی خەلكی كوردستان كەسەرەنجام حكومەتی ئەوكاتی عیراقی ناچاركرد دان بەمافەرەواكانی گەلی كوردستان بنێت ،بەمەش سەلماندی مەحالە ئیدی كورد لە ناوبچێ و هەموو تەمەنی خۆشی بۆئازادی كوردستان بەخت كرد ،ھیچ كات سڵی نەكرد لەبەدیھێنانی خواستەنەتەوەییەكان ،سەرەنجام بووەھیواومێژووی نەتەوێك كە كورد وبزوتنەوەرزگاریخوازەكەی بەناوی بارزانی نەمرەوە ناسرا،بێ باسكردنی خەبات ورێبەرایەتی بارزانی نەمرلەبزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد مێژووكامل نابێت ،
لێرەشەوەدەمەوێت رووداوێكی واقیعی بخەمەبەردیدی خوێنەران كەنوسەری ناسراومامۆستاسەلام عەبدوللا لەیەكێ لەبیرەوەرییەكانی داباسی لێ دەكات چۆن لەسالی١٩٧٩دەیەوێت لەرێگای نھێنیەوە لەتوركیابچێتەسوریالەشاری گەڤەری نزیك وان لەباكوری كوردستان لەلایەن ھێزەكانی توركیادەستگیردەكرێت كاتێك دەیانەوێت رادەستی ھێزەكانی عیراقی بكەنەوەلەدەرفەتێكدالەشاری جەزیرەرادەكات تالەناوەراستێ شارەكەدەستگیردەكرێتەوەلەئەنجامدا دووچاری شەرێكی سەخت وچارەنووسازدەبێتەوەویستوویانەكەلەبچەی بكەنەوەلەم سەرووبەندەدا خەلكێكی زۆرلەدەوروبەریانداكۆبووینەتەوەبۆراكێشانی ھەستی خەلكەكەمامۆستاسەلام پربەدەمی ھاواردەكات تابەھانایەوەبچن ورزگاری بكەن لەدەست جەندرمەكان چونكەپێشمەرگەیەودەیانەوێت رادەستی حكوومەتی عیراقی بكەن بەلام ھیچ كەسێك بەلایەوەناچن لەناچاری دابۆجاری دووەم داوای بەھاناوەچوون لەخەلكەكەدەكات ودەلێ فریام كەون پێشمەرگەی بارزانیم ھەركەخەلكەكەگوێبستی ناوی بارزانی دەبن ھەستیان دەجولێت ولەبن دەستی جەندرمەكان رزگاری دەكەن كەئەمەش گەورەیی وكاریگەری ناوی مەزنی بارزانی نەمر بەدەردەخات بەسەردۆست ودۆژمن دا.
بارزانی نەمربۆھەتاھەتایەوەك هێمایەك بۆ خەباتی نەتەوەیی بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە ، چونكەباوەری پتەوونەگۆری ھەبووگەلی كوردستان بەئامانجەنیشتیمانییەكانی دەگات بۆیەش بووەسیمبول وناسنامەومولكی هەموو خەلكی كوردستان ،ئەگەرچی بەجەستە لە ناومان دانەماوەومالئاوای یەكجارەكی لێ كردوین بەلام رێبازێكی پرلەرێبواری بۆداكۆكی كردن لەمافەنەتەوەیی ونیشتیمانییەكانی خەلكی كوردستان بۆجێھێشتووین، وەکو چەترێک گشت پێکهاتەکانی کۆكردۆتەوە كەلەساییەی دا ماف و ژیان و کەرامەتیان پارێزراون...
شاعیری گەورەی کۆچکردووی عێراقی محمد مەھدی جەواھیری جوانی فەرمووە:
(بارزانی ھەموو کورد بوو،
بۆیە دەبێت ھەموو کورد بارزانی بێت)
پیرۆزبێت ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر كە تا دواساتەكانی ژیانی دابۆ كوردوكوردستان ژیا