١١ی ئاداری١٩٧٠بنا غەی بەدیھاتنی دەسكەوتەكان ...
March 11, 2021
وتار و بیروڕا
ھەلگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بەرێبەرایەتی بارزانی نەمر ،ئـومێدی خستەنێودلی نەتەوەێك بووەشورشێكی سەرتاسەری بۆئازادیخوازانی گەلەگەمان ،كەئیرادەوبروای لای تاكی كورددروست كرد ،دوای (٩)سالی خەباتی شاخ وچەكداری ئامانجەکەی كەبریتی بوولە رزگاری نیشتیمانی وسەربەخۆیی کوردستان وبەرپێچ دانەوەی پیلانی دوژمنان وبەرگری لەبوون ومافەرەواکانی گەلەکەمان لە١١ی ئادارھێنایەدی ورژێمی ئەوكاتی عیراق ناچاركرا دان بەمافەكانی گەلی كوردستان بنێت ،بەمەش شۆرشی ئەیلوول بووەیەكەمین شۆرشی كوردستانی كەتوانی بەئامانج بگات بۆیەكەم جارناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی دانپێندراو دروست بوو، زمانی کوردی شان بەشانی زمانی عەرەبی وەك زمانی فەرمی ناسێندرا،كوردیش وەك ھاوبەش لەعیراقدامامەلەبكات ، کەئەم رێککەوتنامەیە ش بووەخالێكی وەرچەرخانی گرنگی مێژووی کەسەنگ وکاریگەری خۆی ھەبوو ،
بەمەش گەورەیی شۆرشی ئەیلوول وكارێزمایی بارزانی نەمربەدەركەوت ومێژووی پرلەسەروەری گەلەكەمانیشی رەنگین تركردكەلەسایەی ئەم رێكەوتنامەیە زۆرترین دەسكەوت ومافی گرنگ بۆ خەلكی كوردستان بەدەست ھات ،مافی ھاونیشتیمانیانی كوردستان بەھەمووئایین ونەتەوەێكەوەچەسپێندرا،
گەلی كوردستان لەسایەی داچوارسال كەوتنەخۆشی وبووژاندنەوە وێرای ئەوەی دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەھەمووجیھان ناسێندرا.
ھەرچەندەوەك پیشەیی ھەمیشیان زۆری نەبردبەداخەوەرژێم لەپەیمان وبەلێنەكانی پاشگەزبووەوەكەسەرەنجام ھەولی لەناوبردنی شۆرشیان داو رێكەوتنامەخیانەتكارانەكەی جەزائیریان مۆركرد بۆماوەێكی كاتی شورش تووشی نسكۆبووبەلام سوپاس بۆخودای گەورە نەیان توانی ئیرادەی کوردستانیان بشکێنێت بەوپێیەی شۆرشی ئەیلوول ھەلقولاوی ناخی جەماوەربووبۆیەش نسكۆوپیلانەكان ناتوانن بیشكێنن كە دوای ماوەیەكی كەم جارێکی تر بەھەمان ئیرادەوروحیەتی پۆلایینی شۆرشی ئەیلوول لە(26)گولاندا شۆرش ھەلگیرسا رێبوارانی رێبازی پارتی وبارزانی سەلماندیان كەئیدی ناتواندرێت لەرێی زولم وستەم وزۆرداری گەلی كوردستان لەناوببردێت یان دەستبەرداری مافەكانیان بن،بۆیەش گوڵان بووەدرێژەپێدەری ئەیلوول كەھەردەسكەوت وسەروەرێكیش لەكوردستان بەدەست ھاتبێ ئەوابناغەكەی بۆشۆرشی ئەیلوول وجەنابی بارزانی نەمردەگەرێتەوەكەرێكەوتنامەی11ی ئادارسەرەتای چەسپاندنی ماف ودەسكەوتەكانی كوردستانیان بووولەوێی بناغەكەی بۆداندرا.