هاتنی پاپا و چەند پەیامێک

هاتنی پاپا و چەند پەیامێک


سەرەدانی پاپا بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان لەم ساتە وەختە ناسک و ئالۆزەدا، مەرام و پەیامی خۆی هەبووە.

ئەوەی ئاشکرایە پەیامی فاتیکان بە گشتی، پەیامی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیانە لە جیهان، قبول کردنی یەکتری یە لە رووی نەتەوەیی و ئاینی، دور کەوتنەوە لە هەر کردارێک یان توندوتیژیەک کە لێک ترازان لە ناو کومەڵگا دروست بکات و ترس و دلەڕاوکێ بخاتە ناخی مرۆڤ.

هەروەها گرنگی ئەو وڵاتەیە وەکو عیراق، لە روەی جوکرافی و فێە ئاینی و نەتەوەیی، کە هەر لە دامەزراندنی دەوڵەتی عیراق و تا ئێستا کێشە سەرەکییەکان نەتەوەیی و ئاینی بوونە.

پەیامی یەکەم :-
گەیشتنی بۆ بەغدای پایتەختی عیراق و دواتر سازکردنی قوداسێک، بیر هێنانەوەیەک بو، بۆ گرنگی ئەو شارە کە لە سەردەمێک ناوی « دار السلام » بووە.
کەچی ئێستا بوەتە زەنگاوێک بۆ مەزهەب گەرایی و تیرۆر و گەندەڵی و سەرکوت کردنی مرۆڤ، دور لە بنەماکانی ئاشتی و پێکەوە ژیان و تەبایی چ لە روەی مرۆڤایەتی یان ئاینی.
پەیامی پاپا، جارێکی تر گەراندنەوەی بەغدایە بۆ سەردەمی جارانی لە ئاشتی و پێکەوە ژیان، دور لەو دۆخەی کە ئێستا تێیکەوتووە.

پەیامی دووەم :-
سەرەدانی بۆ شاری نەجەف و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سیستانی گەورە مەرجەعی شیعی لە عیراق.
پاپا ئەم سەرەدانە حسابێکی گەورەی بۆ سیستانی کرد، ویستی ئەوە بڵێت کە سیستانی مەرجەعی راستەقینەی شیعەکانە، نەک خامنئی، دەبێ رووی شیعەکان بکرێتە نەجەف نەک قم.
هەروەها سیستانی خستە بە دەم بەرپرسیارەتێکی گەورە، ئەویش دەبێ سیستانی ڕۆڵی هەبێت لە گۆتایی هێنان بە دۆخی نالەباری عیراق لە ناوەراست و باشور، گەرانەوە بۆ دەستهەڵاتی حکومەت و سەروەری یاسا و گۆتایی هێنان بە گروپ چەکدارە شیعەکان وەکو سەرەتایەک بۆ سەر لە نوێ بونیانەوەی عیراق.

پەیامی سێیەم :-
سەرەدانی پاپا بۆ شاری ناسریە لە باشوری عیراق، بە تایبەت بۆ شێنواری « ئور »ی دێرین.
ئور، لانەی لە دایک بوونی ئیبراهیم پێغەمبەرە لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش زاینی، هەروەها لە ئینجیل دا باسی هاتووە، واتا گرنگی خۆی هەیە لە رووی مرۆڤایەتی و ئاینی یەوە.
پاپا ویستی بە عیراقیەکان بڵێت ئێوە خاوەن خاکێکی پیرۆزن، بگەرێنەوە بۆ مێژوو و گرنگی و پیرۆزی ئەو خاکە بزانن، لەسەر ئەو بنەمایانە سەر لە نوێ خۆتان بونیاد بنێنەوە و وڵاتی خۆتان ئاوەدان بکەنەوە.

پەیامی چوارەم :-
سەرەدانی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان، کە بە گرنگترین ویستگە دادەنرێت لە سەرەدانەکەی دا.
پێشتر چاوپێکەوتنەکانی جەنابی سەرۆک و رابەر مسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پاپا، رێخۆشکەر بوون، بۆ زیاتر ناساندنی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان وەکو هەرێمێکی ئارام بو ژیان و لەوخۆ گرتنی تەواوی نەتەوەو ئاینەکان.
بە تایبەت وەکو پەناگە و ئارامگەیەک بۆ برا کریستیانەکان لە کاتی شەری دژی تیرۆریستانی داعش.
بۆیە پاپا گرنگیەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دا و گەورەترین قوداسی لە هەولێر بەرێوە برد.
پاپا هەرێمی کوردستانی وەکو پێگەیەک ناساند لەسەر ئاستی ناوچەکە و بە رەمزی ئاشتی و پێکەوە ژیانی ناوزەند کرد.
بێ گومان ئەم چەندەش خالێکی گرنگە بۆ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی.

لە چاوی دووەمەوە ..
* پێشوازی فەرمی حکومەتی بەغدا لە پاپا، بە جلوبەرگ و شیمشێری عەرەبی یەوە، واتا تاک ڕەوی نەتەوەیی و هێمای خوێن رشتن.

* پێشوازی فەرمی هەرێمی کوردستان لە پاپا، بە ئەکیێتێکی بەرز و شایستە، بە ئامادە بوونی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینیەکان، داری زەیتون وەکو هێمای ئاشتی، واتا بەرز ڕاگرتنی بنەما ئاینی و نەتەوەیەکان، حەزی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان.

ئەوەیە جیاوازی نێوان دوو هزر و تێگەی مرۆڤایەتی، ل رووی مێژوو و کەلتور و ژیان، کە پێگەی کورد و هەرێمی کوردستان لە ئەوانی تر جودا دەکاتەوە و پیرۆز و بە هێزی دەکات.
Top