بەرلە30سال (ڕاپەرین) چی پێ گوتین؟
March 5, 2021
وتار و بیروڕا
خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتی بەرەی كوردستانی بەرلە30سال دژ بە ڕژێمی خۆسەپێن ودیکتاتۆری بەعس ڕاپەری کە چەندین ساڵ بوو بە دەست زوڵم و ستەم وژێردەستەیی دەیناڵاند، بۆیەش مانگی ئاداربووە مانگی راپەرین وقوربانی دان ونوێ بوونەوەوئومێد .
راپەرین وەرچەرخانێكی گەورەی مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستانە ھێماێكەبۆخۆبەدەستەوەنەدان قبول نەكردنی داگیركاری ،سەلماندی ئیدی چیترژێر دەستەیی وچەوساندنەوەقبول ناكرێت ،كەلەسایەیدادەسكەوت وگۆرانكاری گەورەبەدەست ھاتن .
30سال بەرلەئێستا راپەرین چەند ین پەیامی پێی گوتین كەدیارترنیان بریتین لەمانەی خوارەوە...
*پێش ڕاپهڕین، سهختترین قۆناغی بهردهم بزوتنهوهی رزگاریخوازی گهلی كوردستان بوو.
* چیترگەلی كوردستان ژێردەستی وزۆرداری وداگیركاری قبوول ناكەت .بۆیەش ھەمووان بەێكەوەستەم وزۆرداریان رەتكردەوە.
*بەیەكرێزی دەتوانین بەرەوئاییندەێكی رووناك ھەنگاوبنێن.
*ماف وئازادی نابەخشرێت بەلكودەسەندرێت .
* دەركەوت گەلی كوردستان توانای خۆبەرێوەبردنی ھەیەبۆیەش زهمینه ی بۆ ههڵبژاردنی ھێنایەئارا .
بۆیەش گرنگە ساڵانە لەگەل یاد کردنەوەی ئەم بیرەوەریە مێژووییە سوود وپەندلەم ڕووداوەمێژوویە وەر بگرین بەبیرمان بێتەوەسەركەوتنی گەورەلەیەك رێزی وپێكەوەبوون دایە،لەم قۆناغەشدازیاترلەھەرشتێك پێویستیمان بەھەمان ڕۆحیەتی ڕۆژانی ڕاپەرین وبەرەی كوردستانی ھەیە بۆ ر وروبەرووی مەترسیەھەنووكەییەكان وپاراستنی دەسكەوتەكانی راپەرین ، چونكە بەداخەوە ھێشتا فەرھەنگی ئینكاری كردنی تاكی كوردھەرماوەوپەیرەوی لە ھەمان سیاسەتی شۆڤێنیانەی رژێمی رووخاودەكەن ،بەعس ئاسا مامەلەدەكەن كارلەسەر دژایەتی وپەراوێزخستنی گەلی كوردستان دەكەن ،كەئەمەش پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەیی عیراقەكەلەسەربنەمای شەراكەت وتەوافوق وھاوسەنگی داندراوە،مایەی سەرنج وتێرامانە دوای تێپەربوونی زیاترلەچارێكەسەدەێك بەسەرراپەرین كەچی ھێشتا بەمافە دەستورییەكانمان نەگەیشتوون ، تەنھابەپتەوكردنی یەكرێزی ویەكگوتاری نێومالی كوردستانی دەتواندرێت داكۆكی لەمافەیاسایی ودەستورییەكانی خەلكی كوردستان بكەین وئەودەسكەوتانەی بەخوێنی شەھیدان ھاتوونەتەدەست بپارێزین ،ڕاپەرینیش زۆربەجوانی پێی گوتین بە یەک رێزیی سەردەكەوین.
لەم یادەداكێلی نەمری شەھیدانی كوردستان گوڵباران دەكەین ...