دانپێدانانی تۆڕی سیخوڕی بادینان گومانه‌كانی ره‌وانده‌وه‌

دانپێدانانی تۆڕی سیخوڕی بادینان گومانه‌كانی  ره‌وانده‌وه‌

بلاوكردنەوەی بەلگەودیكۆمێنتەكانی تۆری سیخوری بادینان لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی كودستان ،كارێكی گرنگ وپێویست بووتاراستیەكان بۆرای گشتی وخەلكی كوردستان بەدیاربكەوێت وگومانەكانی رەواندەوە،ھەرچەندە پرۆسەی دادگاییكردنەكە بەشێوەیەكی زۆربێ لایەنانە بەرێوەچوو بەلام بینیمان چۆن خەلكانێك بومەرامی سیاسی خۆیان پەلاماری دەزگادادوەییەكانیان دەداودەیانەویست گومان لەسەرسیستەمی دادوەری دروست بكەن وەك دەركەوت ئەمانە بەھیچ جۆرێك رۆژنامەنووس وچالاكوانی مەدەنی نین بەلكو سوودیان لەم پیشەیەوەرگرتوەوكاری سیخوری وكۆكردنەوەی زانیاری وراھێنانیان لەسەرچەكی بێدەنگ كردووەووێنەی كاروانەسەربازییەكان بارەگائەمنییەكانی كوردستانیان گرتوەووپیلانی تێكدانی ئاسایش وئارامی كوردستانیان ھەبوو ،لەھەرشوێنێكی دونیاشدا ھەركەسێك بیەوێت كاری لەم شێوەیەدا بكات بەدلنیایەوەسزای قورستریان بەسەردادەدا

كاتی ھاتووەئەم پرسیارەلەوانەبكەین كەلەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا هێرشێکی ناڕەوا یان كردە سەر سیستەمی دادوەری و دادگاکانی کوردستان .
ئەرێ لەھەرێمی كوردستان دادگاكان بێ لایەنانەكاردەكەن وسەربەخۆن ؟چونكەبەنیشاندانی بەلگەودیكۆمێنتەكان سەلمێندرادادگاكان لەھەرێمی كوردستان سەربەخۆیان پارێزراوە وەئەم هەمو پەلاماردان و قسەکردنە لە سەر بڕیارەکانی دادگا، خۆی دەستوەردانە لە یاسا، لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکەن پێویستە دادگا بێ لایەن بێت و دوور بێت لە دەست تێوەردان.بێگومان لە کوردستان بەپێی یاسا دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئەگەر تێبینیش لە سەر بڕیاری دادگایەک هەبێت، پێویستە لە ڕێگەی تانەدان و ڕێکاری یاسایی بێت نەک لە ڕێگەی پەلاماردانی دادگاکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە.


لەبەرئه‌و ی دانپێدانانەكان گومانەكانی رەواندەوە‌ سه‌لماندنی ‌ دادگا له‌خۆیه‌وه‌ هیچ كه‌سێك سزا نادات بۆیەش دەبێت ئەوجۆرەكەس ولایەنانەی بەرگریان لەم جۆرەكەسانەیان دەركردوفرمێسكی تیمساحیان دەرێشت ومندالیان بەكاردەھێنا بۆراكێشانی سۆزی خەلك كارێكی نابەجێ وچەواشەكارانەیان كرد بەخۆیان دابچنەوەوداوای لێ بوردن لەدادگاكان ودەزگائەمنییەكان بكەن...
Top