سەردانەكەیی پاپای ڤاتیكان بۆشاری هەولێررووداوێکی مێژووییە
March 3, 2021
وتار و بیروڕا
وابریارەلەچەندرۆژی داھاتوودا بۆیەكەم جارپاپافەرەنسیس پاپای ڤاتیكان لەسەرداوای بەرێز مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی ھەولێری پایتەخت بكات كەئەمەش رووداوێكی مێژووییەوپالپشتییەبۆھەرێمی كوردستان جگەلەوەی بەردەوامی ھەولێرناوەندێكی دیپلۆماسی بووەكەزۆربەی گەورەبەرپرسانی وولاتان روویان تێكردوەبەلام میوانی ئەم جارەجیاوازترە،گەورەترین كەسایەتی ئایینی خۆرئاواسەردانی دەكات ،بەمەش دەركەوت ھەرێمی كوردستان نموونەێكی بەھێزوزیندووەلەرۆژھەلاتی ناوەراست وجیھانداكەھەمیشەپەناگەێكی ئارام بووەبۆھەمووپێكھاتەئایینی ونەتەوەییەكان بەتایبەت بۆكریستیانەكان كەبەھۆی ھێرشی تیرۆرستانی داعش مال وحالی خۆیان جێھێشتووەوروویان لەھەرێمی كوردستان كردوە.
ئەم سەردانەئەركی خەلكی كوردستان لەسەرئاستی رەسمی وملیلەوە قورستركردتاھەمیشەپارێزگاری لەكلتووری دەولەمەندی بەیەكەوەژیان بكات كوردستان ووك شوێنی فرەئایینی وفرەنەتەوەیی بمێنێتەوەچونكەئەمە خالێكی بەھێزی گەلی كوردستانە و مێژووێكی دێرینی كەلەگەل مێژووداھێناومانە، كەبەفشاری درەكی وبۆرازیكردنی ئەم وئەونیەبەلكوبەرھەمی تێگەیشتنی كوردانەیەلەئایین وئیرادەی خوای گەورەیە،
لەگەل ئەوەی لەرابردوودا کوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت ودژواردا گوزەری کردوە بەلام ھەمیشەباوەردارانی ھەمووئایینەكان بەێكەوەبەرپەرچی زولم وستەمەكانیان دایتەوەوئەمەش كاریگەری دروست كردوەتاهەمیشە كوردستان بەشوێنی پێكەوە ژیانی ھەمووئایین ونەتەوەومەزھەبێک بمێنێتەوە، ئەم واقیعەی كە لە كوردستاندابوونی بوویتەمایەی ستایش وپێزانینی كۆمەلگەی نێودەولەتی وە بەبایەخەوە لێ دەروانن .