هه‌ولێر قورسایی مێژوویی هه‌یه.
February 25, 2021
وتار و بیروڕا
هه‌ولێر،یه‌كێكه له‌شاره هه‌ره كۆنه‌كانی جیهان كه تاكو ئێستا به‌به‌رده‌وامی ژیانی تیا بووه، به‌شێوه‌ی جیا جیا بۆ چه‌ندین جار ده‌سته‌ڵات له‌دوای ده‌سته‌ڵات باڵاده‌ستیان به‌سه‌را نواندوه، تاكو به‌هه‌وه‌سی خۆیان چاودێری ته‌واوی هه‌موو بواره‌كانی ژیان بكه‌ن، وه جۆرێك له شێوازی حكومڕانیی تیا بگێڕن.
پایته‌ختی كوردستان، به‌درێژایی مێژوو قورسایی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌میشه قاڵبووی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌رین بۆیه هێزێكی شاراوه‌ی توكمه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رگری كردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر دو‌ژمنێك هه‌میشه هێزی كاریگه‌ری خۆی نواندووه تاكو به‌جوانترین شێوه ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
دروستبوونی سه‌رده‌می زێرینیش له‌شاره‌كه‌دا، هه‌میشه بوون و هه‌ستی پێوه كراوه، چونكه مێژوو پێیمان ئه‌ڵێت: ڕۆحی شارستانیت له قه‌ڵا له‌دایك بووه، جوانی و میهره‌بانییه‌كان له‌و شاره‌دا چه‌كه‌ره‌یان كردووه به ڕووی ده‌ره‌وه‌دا په‌ڵ و پۆیان هاوێشتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی.
زێرینترین سه‌رده‌م كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگه‌رتووه‌كان، كه دانی پیاناوه له‌ساڵی( 2012)، به‌شاری بیناسازی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دیاری كراوه، وه چه‌مكی پایته‌ختی گه‌شتیاریشی به‌سه‌رداسه‌پا به‌هۆی بۆژانه‌وه‌ی لایه‌نی گشتوگوزارو تۆمار كردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌شتیار كه له‌هه‌موو وولاتانی دونیا ڕوویان تێكردووه، كه‌زۆر گرینگی وبایه‌خی له‌ڕاده به‌ده‌ری پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشووه‌چوونێكی گرینگ و ستراتیژی به‌خۆیه‌وه ببینێ و باوه‌ش بۆ گه‌شتیاری بێگانه بكاته‌وه.
گه‌شانه‌وه‌ی شاره‌كه ڕۆژ به‌ڕۆژ له پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنێكی خێرادایه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راووردو جیاكاری له گه‌ڵ وولاتانی هه‌رێمی بكه‌ین هه‌میشه هه‌ست به‌جیاوازیه‌كان ئه‌كه‌ین و رووی جوانی و گه‌شه‌كردنی شاره‌كه ناوبانگێكی جیهانی ده‌ر كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كه دوو ئاراسته‌ی جیاوازی گه‌شه كردنی وه‌رگرتووه،هه‌م ستونی و هه‌م ئاسۆیی.
سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ئاوه‌دانكردنه‌وه، له‌و شاره سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بۆیه له‌ڕوانگه‌ی دوژمنانی كوردستان ئه‌م گه‌شه‌كردنانه هه‌میشه جۆراو جۆرن وه‌كو سیاسی و ئابوری و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری و هتد. كۆی ئه‌و گه‌شه‌كردنانه له ڕوانگه‌ی وولاتانی هه‌رێمیه‌وه بۆته جێگه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئه‌وان و ته‌نانه‌ت به مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌شی ئه‌زانن بۆ سه‌ر قه‌واره‌كه‌یان.
قورسایی پێداگیری هه‌ولێر له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیارییه‌كان ده‌رباره‌ی نیشتیمان ونه‌ته‌وایه‌تی و ڕێگه‌نه‌دان به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی كه‌وانه‌ی شیعه‌گه‌ری له‌چه‌قی هه‌ولێردا، هه‌میشه هه‌ولێر بۆته مۆته‌كه‌یه‌كی سامناك به‌سه‌ر قوڕگی ئه‌و وولاتانه‌ی مه‌رامیانه به‌ئێره گوزه‌ر بكه‌ن، چه‌قبه‌ستوویی قه‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی هێڵی سورن بنیسبه‌ت كورده‌وه، هه‌میشه نه‌یارانی هه‌ولێر بۆچه‌ندین جار مووشكبارانی شاره‌كه‌یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی به‌غا كۆپی بكه‌ن به‌سه‌ر شاری هه‌ولێر.
هۆكاره‌كانی مووشكبارانكردنی هه‌ولێر چین؟
1-كردنه‌وه‌ی باوه‌شێكی گه‌رم و نه‌رم بۆ دونیای شیعه‌گه‌ری تاكو ئه‌م گرێ وشكه‌یه‌ی كه سه‌رو دلی لێ گرتوون، نه‌هێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له ئازادی ڕێگای ووشكانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕوات.
2-ئیسپاتكردنی دونیای شیعه‌گه‌ری بۆ ڕۆژ ئاوا كه له هه‌ر شوێنێ بوونتان هه‌بێ ئیمه به‌ئاسانی ده‌ستمان پێتان ڕائه‌گات.
3-شێواندنی دۆخی ئارامی پایته‌ختی كوردستان چونكه ئه‌م ئارامیه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناراسته‌خۆیه بۆ سه‌رڕه‌وشی به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئارامی كوردستان هه‌میشه له‌لایه‌ن هاوولاتی عیراقیه‌وه هه‌ستی پێكراوه، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش هه‌میشه پردی په‌رینه‌وه‌ی هه‌موو بنه‌ماكانی ئارامین له كوردستان.
4-فشارخستنه سه‌ر هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌یه، تاكو ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێ له داخوازییه‌كانی بێت چونكه ئه‌م داخوازیانه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسیشی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه ئه‌ویش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو. كه وولاتانی هه‌رێمی تووشی هه‌ستیارێكی زۆر به‌هێز كردووه، كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی وپرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌ویی وایه به‌ده‌ست كورده بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنێت له هه‌موو ئان وساتێكدا.
5-هه‌ولێر بۆته چه‌قی قورسایی دروستبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌كردنی خێرای هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی.
6-هاتنی لافاوی ئاواره‌ی پارێزگاكانی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوو، بۆ سه‌ر حكومه‌تی عیراقی چونكه بۆ دونیا ئیسپات بوو كوردستان توانای حكومداری و ده‌وله‌تداری و حه‌وانه‌وه‌ی هه‌زاران ئاواره‌ی هه‌یه.
7-هه‌موو پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌ولێر دێنه‌كایه‌وه، ئه‌م پڕۆژانه‌ش زۆر كاریگه‌ر و پڕ بایه‌خن به نیسبه‌ت كورد، هه‌میشه كێشه به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات و ڕه‌وتی دروستكردنی گۆڕانكاریه‌كان ئه‌خولقێنێ كه سوودی گشتی و تایبه‌تی بۆ كوردستان هه‌یه.
8-هه‌ولێر قورسایی كرداره‌كیی به‌سه‌ر به‌غدا سه‌پاندووه، ئه‌مه‌ش له‌كۆی هه‌موو گۆڕانكاریانه به‌دی ئه‌كرێ كه هه‌ولێر پێداگیری له‌سه‌ر كردووه‌و گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی ده‌سته‌به‌ر كردووه بۆ گه‌ڵی كوردستان.