لە هەر کوێ بووی، خۆت بە

لە هەر کوێ بووی، خۆت بە

گوزەری ژیان یادگاری خۆش و ناخۆشمان بۆ چێدەکات، ئاشنامان دەکات بە مرۆڤ گەلێکی باش و خراپ.
چەند خاڵێکی کورت بۆ ئازادبوونی خوود لە زیندانی ئەوانی تر :
۱:- ئەوە بزانە کە ڕۆژێک دێت شانۆی شاردنەوەی ڕاستی و ماسکی دروهینی تۆ بە کۆتا دێت.
۲:- لەسەر کاسەیاتی خۆت ڕوونکردنەوە بۆ کەس مەدە، لێیان گەڕێ ئازادانە لەسەرت بێنە دەنگ و باست بکەن، ئەو کات تۆ مەزن دەبی.
۳:- هەموو کات ئەوانەت لەبیر بێت کە لە ناخۆشترین ساتەکانی ژیان دەستیان گرتی، ئەوان چێکەری ئەمڕۆی تۆن.
٤:- بەو پەڕی ئارامییەوە بژی، کەرب و کین و ڕق دەتکەن بە مرۆڤێکی شەڕانگێز، ئاگاداری ناخی خۆت بە، جەستەی تۆ ڕۆبۆتێکەو ناخت ڕووحی هەمیشەیی.
٥:- چیت بۆ خۆت پێ خۆشە، ئەوەشت بۆ بەرامبەرەکەت بوێ بێ جیاوازی، ئەوە بزانە خودا سەیری دڵەکانمان دەکات.
٦:- متمانەت بەوە هەبێت کە دەتوانی باشترینەکان بکەی، تنێ هێز بەخۆت ببەخشەو بەخۆت بڵێ (من دەتوانم).
ڕێگە بدە با زەمەن کەسەکانت پێ ئاشنا بکات، زمان دەتوانێت ناشرینترین مەخلوقی سەر زەمین جوان بکات و پێچەوانەش، بۆیە بە قسەی بریقەدارو شانۆی درەوین هەڵسەنگاندن بۆ چوار دەوری خۆت مەکە، هەموو شتێک بە کاتی خۆی جوانەو هەموو کەسێک ڕۆژی خۆی هەیە.
Top