بەغدا و هەولێر، دانوستان لەسەر چی دەکەن ؟

بەغدا و هەولێر، دانوستان لەسەر چی دەکەن ؟

لە روو کەش هەمووان وا تێگەیشتوون کێشەی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە و موچە و هەندێ شتی ترە، بەلام لەناوەرۆكدا کێشەکان گەورەترن.
زۆر دوور نا، مێژووی سەد سالەی عێراق، نزیکتریش دوای سالی 2003 و بەتایبەتیش رووداوەکانی دوای ریفراندۆم، پێمان دەلێن هیچ کات عەرەب چ لەسەر ئاستی سیاسی و تاكیش کوردیان قبول نەبوە و نابێت، ئەگەر رۆژێكیش لەسەر مێزی گفتوگۆی کورد دانیشتبن یان لە ناچاری بوە، یان پیلان گێریەك لە ژێری مێزەکە هەبووە !

دوای سالی 2003 کورد بە نیاز پاکی و ئاواتی بونیادنەوەی عێراقێکی دیموکراسی، فیدرالی، مالی لەگەل عەرەب تێکەل کردەوە، ئەو کات هەولێر شوێنی ئاشتەوای ،، سولحی ،، سونە و شیعەکان بو، لە هەولێر کێشەکان یەکلا دەکرانەوە، ئەمە تا ئەوکاتە بەردەوام بو لەسەر پێی خۆیان وەستان و چاویان کرایەوە، ئیتر کۆتای هات بە هەموو ئەو رێکەوتنە دەستووری و ئەخلاقیانەی لە نێوان بەغدا و هەولێر هەبوون.

بۆچی پشت لە رێکەوتنەکان کرا ؟

ئەوان ،، عەرەبەکان بە شیعە و سوننە ،، لەوە تێگەیشتن گەلی کوردستان و سەرکردایەتیەکەی ئامانجی گەورەیان هەیە، دەیانەوێ هاوشێوەی پێشکەوتنی سەردەم هەنگاو بنێن، قەرەبووی هەموو ئەو ئازار و ئەشکەنجە و زەحمەتیانە بکەنەوە، کە بە دەست رژێمە یەك لە دوای یەکەکانی عێراق چەشتبویان، ئەمەش پێچەوانەی ئەو هزرە بو لای ئەوان ،، عەرەبەکان ،، وە ترسێكی گەورەی لایان چێکرد لەبەرئەوەی پێشکەوتنی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی تری عێراق چەند هێندە بو .


ئێستا چی روو دەدات ؟

یەکێك لە ژیرانەترین بریارەکان لە مێژووی کورد، ئابووری سەربەخۆیە، سەرەرای هەموو تێبینیەکان ئابووری سەربەخۆ دۆزی کورد بەرەو قۆناغێکی باش برد، ئەگەر بریاری ئابووری سەربەخۆ نەبوایە ئەوەی ئێستا هەیە بەناوی هەرێمی کوردستان، هیچ ئاسەوارێکی نەدەما.

بەغدا و هەولێر دانوستان لەسەر چی دەکەن ؟

دوای برینی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان لەسەدەمی سەیدا مالیکی، بەردەوام لەبەغدا کار بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان کراوە، بە ئامانجی ئەوەی دواجار چۆك بە هەولێر دابنێن و شتێك نەمێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش سوودیان لە پشتگیری ئیقلیمی و ناوخۆی هەرێم وەرگرتووە .
کێبرکێی نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر مانەوە و بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان و لاواز کردن و سرینەوەی تا دێ زێدەتر و قولتر دەبێت .
راستە لە رووکەش کێشەکان لەسەر بودجە و مووچە و هەندێ شتی تری دەستووری و ئەخلاقیە، بەلام لە ناوەرۆکدا کێبرکێی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مانەوە و نەمانی هەرێمە ‌!


کێ سەردەکەوێت ؟

سروشتی کێبرکێ وایە ئەبێ دواجار لایەنێك سەرکەوێت، ئاماژەکان پێمان دەلێن عێراق لە نێو ئەو هەموو گێژاوی گەندەلی و کانیاوی سەرهەلدانی بیری توند ئاژۆی، تەسفیە حسابی مەزهەبی، بەرەو چارەنوسێکی نادیار هەنگاو دەنێت.
بەپێچەوانە لە هەرێمی کوردستان سەرە رای بونی ناکۆکی سیاسی و جیاوازی بیرورا، عەوام لەگەل تەوژمی پێشکەوتن و چاکسازی و پێشخستنی سیستمی دیموکراسین، بۆیە لەگەل بونی بەربەستی زۆری ناوخۆی و دەرەکی، ئاسۆیەکی رووناك چاوەرێی هەرێمی کوردستان دەکات .
Top