لە ڕووداوی تیرورستی دژ بە هەولێری پایتەخت ، (بەهێزی و گرنگی) پێگەی هەرێمی کوردستان روونتر بەدیارکەوت و هەمو ئەو دەنگە پێچەوانانەی ناشتەوە، هەر زوو زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە وەک بەرگریکار بەدەنگەوە هاتن و هەڵوێستیان نواند ، بە پێی لێدوانی بەرپرسانی پایە بەرزەکان و بەدواداچونی دەزگا هەواڵگرییەکان چاوەرێ دەکرێت وەڵامێکی گونجاوی کردەییان هەبێت ، بویە پێویستە سەرجەم لایەنەسیاسیی و رێکخراو و پێکهاتە کومەڵایەتییەکانی کوردوستان ، لە ئاستێکی بەرزی یەکگرتویی و هەماهەنگیدا بن ، بەرپرسانە پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانیدا ، بو ئەوەی هاودەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر دوزی رەوای گەلەکەمان بەردەوام و بە رهەمدارتر بێت. هەر وەها پێویستە کاری دیبلوماسی کاراتر بکرێت و دوزەکەمان بەرەو ناوەندەکانی بریاری نێودەوڵەتی ئاراستە بکەین و تەنها قەتیسنەکرێت لە چوار چێوەی پەیوەندییەکانی هەنوکەیی نێوان هەولێرو بەغدادا ، کە حکومەتەکەی هیچ دەسەڵاتیکی نییە بەسەر هێزە سیاسییە مەزهەبییەکانی( دەوڵەتی قوڵ) و میلیشیا چەکدارەکانیاندا .