ئه‌گه‌ر جیاواز نه‌بییت.

ئه‌گه‌ر جیاواز نه‌بییت.
نیشتیمان، هه‌ر چه‌نده‌ دانیشتوانی زۆر بێت، بیروڕای جیاواز زۆر ئه‌بێت، هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ش ئه‌بێته‌ چه‌قی كۆكردنه‌وه‌ی جوانترین ده‌ربڕینی شیاو، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ئاسایشی به‌هێزی یه‌كگرتوو له‌بواری دارشتنی هێڵی سیاسیه‌ت و چاره‌نووسی گه‌ڵ ولاتمان دابڕێژین.
بێگومان هه‌ر جۆرێ له‌ دارشتنی هێزه‌كان، كه‌ به‌رهه‌می جۆراوجۆری ئه‌قلی جیاوازیه‌كانه‌ و هه‌میشه‌ گه‌ڵ و ولات به‌ره‌و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری كاراو كاریگه‌ر ئه‌بات، بۆیه‌، ئه‌و زۆریه‌ش بنه‌مایه‌كی بنچینه‌یی و پته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كانێكی فكری و زانستی و هه‌مه‌لایه‌ن به‌ خزمه‌تی جیاوازییه‌كانی نیشتیمان بگه‌ینێت.
بوونی هه‌ر تاكێ له‌سه‌ر خاكی نیشتیمان، كه ‌ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نی ئه‌و نیشتیمانه‌ی هه‌یه‌، مانای وایه‌، ڕۆڵه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و خاكه‌یه‌ و ‌ كه‌ له‌سه‌ری ئه‌ژی و گوزه‌ری تیا ئه‌كات.
ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌می ده‌سته‌ڵات، هێزی بیركردنه‌وه‌ی به‌كاربێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزترین هێز، له‌ هێزه‌ جیاوازییه‌كان دروستبكات، هه‌ر به‌و هێزه‌ش ئه‌توانێ هێزه‌ جیاوازه‌كان له‌ سنوری هه‌موو شوێنێك پردی په‌یوه‌ندی بۆدروستبكات.
فه‌لسفه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت شۆڕبێته‌وه‌، بۆنێوسێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌ كردنی تاكه‌كان، چونكه‌ پێویستیان به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌یه‌، كه‌ سۆزو خۆشه‌ویستیان بۆ نیشتیمانی دایك هه‌بێت. بۆئه‌وه‌ی به‌جوانترین شێوه‌، خزمه‌تی نیشتیمان بكه‌ن.
هه‌تا تاك ئاماده ‌و په‌روه‌رده ی‌ ته‌ندروست نه‌كرێت، ئه‌وه‌ ئینتیمای بۆ خاك نابێت، بۆ حكومه‌ت نابێت، بۆ ئه‌وه‌ی تاك له‌هه‌موو چركه‌ ساته‌كانی ژیان، ‌ ئاماده‌كراو بێت، چونكه‌ تاك له‌هه‌ر ئان وساتیكدا، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ووڵات دروست بوون، حكومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای تاك، یه‌كسه‌رتاك ده‌بێ خۆی فیدای پیرۆزی نیشتیمان بكات، تا له‌كاته‌ پێویست و هه‌ستیاره‌كاندا، بۆدواجار تاكه‌كان به‌هه‌موو جیاوازییه‌كانیه‌وه‌، خزمه‌تی جیاوازی ولاتی خۆیان بكه‌ن، وه‌ هه‌موو تاكه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێبده‌نه‌ جیاوازییه‌كان، ده‌بێ خۆیان به‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نیشتیمانه‌ جیاوازه‌ بزانن.
هه‌وڵدان له‌ پێناو كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو بیره‌ جوانه‌كان و جیاوازییه‌كان، هه‌میشه‌ هه‌وڵ و هێمه‌تیی به‌هێزی ئه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی پته‌وی فكری و لۆژیكی هه‌لبژێردراو كۆبكرێته‌‌وه‌، تاكو له‌كاته‌ هه‌ستیاره‌كان و گرینگه‌كاندا، ده‌كاریان بێنین وه‌گه‌ڕیان بخه‌ن.
ڕۆحی جیاوازییه‌كان، گه‌وره‌ترین خزمه‌ت و به‌ها ی مرۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی پرۆگرامی سوود و قازانج ئه‌گه‌ینین به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان كه‌ ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كیی و بونیادنه‌ری شكۆمه‌ندی نیشتیمانن كه‌ زۆر به‌چڕی ووڵات پێویستیان پێیه‌تی، كه‌ به‌جوانترین شێوه‌ خزمه‌تی جیاواییه‌كانی ژیانی تاكی پێ بكه‌ن، كه‌ هه‌میشه‌ سه‌رچاوه‌یان له‌ كولتوری جوانی جیاوازه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.
ژیان جوانه، شیرینه‌، پڕه‌ له‌میهربانی و پیرۆزیه‌كان، پڕه‌ له‌ جیاوازیه‌كانی خوایی و دانایی و سۆزو خۆشه‌ویستی عاریفان ودینداران و پیاوانی به‌ساڵاچووی نێو كومه‌ڵگا، پڕه‌ له‌ گۆته‌ و گه‌وهه‌ری شیكاركردنی ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان و سونه‌ته‌كان و به‌خته‌وه‌ری كه‌ له‌ پێناوی ژیان و پێگه‌یاندنی تاك و گه‌وهه‌ری جوانی مرۆڤایه‌تی خولقاوه‌ن.
هه‌رتاكێ دڵی پڕله‌ جیاوازی نه‌بێت، ناتوانێ چه‌ترێ دروستبكات،پێی بلێت چه‌تری جیاوزیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ نوانێك بۆ له‌ ئامێزگرتنی هه‌موو جیاوازییه‌كانی ڕه‌نگ و ده‌نگ و زمان و بۆچوون و نه‌ته‌وه‌كان له‌ ژێریا گردبكاته‌وه‌.
گه‌وره‌یی و به‌هێزی نیشتیمان به‌جیاوازییه‌كانه‌وه‌، به‌دیارئه‌كه‌وێ ، هه‌ر چه‌نده‌ خاوه‌ن رێژه‌یه‌كی به‌رزی جیاوازی بێت، زیاتر به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ژموونی ڕه‌های سنوری بیركردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی بۆدروست ئه‌بێت له‌ چوار چێوه‌ی نیشتیمانێكی پڕ له‌ جوانی وجیاوازی.
جیاوازییه‌كان هه‌میشه‌ قه‌ڵایه‌كه‌ن،‌ بۆ گه‌شه‌ كردنی پڕۆسه‌ی دیموكراسی و كولتوره‌كه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ ته‌كان و هێزئه‌به‌خێشته‌ كۆی جوانییه‌كانی جیاوازی له‌ بازنه‌ی رووبه‌ری ده‌وڵه‌تداری.
جیاواز به‌، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كانی ده‌وروبه‌ر رووت تێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌موو جیاوازیه‌كان وه‌كو شه‌پۆلی ده‌ریا به‌ره‌و تۆ هه‌ڵبكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناری وشكی مێشكت ته‌ڕ بكا و حه‌سانه‌وه‌ی میشك و ناخ و دڵ و سه‌راپای هه‌سته‌كان بكه‌ونه‌ ژێر سێبه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی دره‌ختی جیاوازیه‌كان.
Top