جه‌نگ هه‌ر ڕوو ئه‌دات.
January 1, 2021
وتار و بیروڕا
دونیای تاك جه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریكا، دونیایه‌كه زیاتر گه‌وهه‌ری سیسته‌مه‌كه له‌سه‌ر پێكدادانی شارستانیته‌كان بونیادنراوه، چونكه ئه‌م سیسته‌مه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌نگی ئاینیه‌كان ئه‌كاته‌وه. چونكه ئاین پێوه‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڵان بخاته ژێر هه‌ژمۆنی تایبه‌تیی خۆیه‌وه
ئه‌و جه‌نگه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌بێته‌وه، به پڵه‌ی یه‌كه‌م ئاینیی پیرۆزی ئیسلامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر به قووڵی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ناخ و قوڵایی دڵ و ده‌روونیی تاكه‌كانی دونیای ئیسلام چۆته خواره‌وه و ڕه‌گی داكوتاوه.خاڵێكی تر، ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م ئاینه له‌به‌رده‌م ڕۆژهه‌ڵات واته شوێنگه‌ی جوگرافیای ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر ڕێگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵ بهاوێت به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات.
یه‌كه‌م پێكدادان له نێوان ئه‌مه‌ریكا وئاینیی ئیسلام و دونیای ئیسلام رووده‌دات ;چونكه ئه‌مه‌ریكا، خاوه‌ن په‌یامێكی تایبه‌ت و روون و ئاشكرایه، ده‌بێ وڵاتانی عه‌ره‌بی سونه‌تی و شیعه‌گه‌ری پێان خۆشبێت یاخوود پێیان ناخۆشبێت، هه‌رده‌بی پێشوازی له‌گه‌وهه‌ری سكوڵاریزم بكه‌ن، له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ربگرێ.
بێگومان، ئه‌م سیسته‌مه هه‌میشه قوربانی و هه‌وڵ و هیمه‌تی زۆری ئه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی له نێو سنوری جوگرافیای هه‌ر ده‌وله‌تێ هه‌رێمێك بۆخۆی موتوربه بكات.
موتوربه‌كردنی هه‌ر هه‌رێمێكیش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، له سه‌رجۆری سیاسه‌ت وئاین و په‌روه‌رده و یاسا‌و لیبڕالی و چه‌ك و ته‌كنۆلۆژیاو وه‌به‌ستنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی به هه‌موو جومگه‌كانی هه‌ستیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی باڵا ده‌ستی ته‌واو به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان بسه‌پێنێ.هه‌میشه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ئاشكرا‌و نهێنی ئه‌مه‌ریكا بووه.
بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می تاك جه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریكاش، بوونی گرووپه‌كانی تیڕۆریستی و تلیاك و خۆته‌قاندنه‌وه‌ی گرووپه جیهادییه‌كان،گرفتن له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت له بازنه‌ی دونیای ئیسلام، چونكه یه‌كه‌م روووبه‌رووبوونه‌وه له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست رووده‌دات به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.