کوردستان بەرێ هەر تشتەک

کوردستان بەرێ هەر تشتەک

گەلێک بە خوێنی خۆی داری ئازادی ئاودابێت، تا ئەبەد بە سەربەستی دەژیت. سەد ساڵ دەبێت گەلی کورد خەبات دەکات، تێدەکۆشێت، ئازار دەدرێت لەبەر ئەوەی نایەوێت تەسلیمی ئیڕادەی نەیارانی ببێت، نایەوێت خۆی بداتە دەستی دەرەکی، نایەوێت ببێتە دار عەصای دەرەکی.
سەد ساڵ تێکۆشان و خەبات بۆ ئازادی و بوون بە دەوڵەت، بوون بە مرۆڤێکی کامڵ، مرۆڤێک کە خۆی بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات، گەلێک کە ئیڕادەی خۆی چێدەکات و دەیەوێت ئازاد بژیت، ڕیفڕاندۆم دەکات و دەنگی ئازادی خۆی دەدات بە گوێی جیهان، دەیەوێت وەک مرۆڤێکی ئازاد گوزەر بەنێو جیهاندا بکات.
ئەوەی ئێستا گوزەر دەکات چەند پرسیارێکی جددی لەخۆ دەگرێت:
کێ بەرپرسە لە برسی کردنی خەڵک ؟
ئەوانەی یاری بە هەست و سۆزی خەڵک دەکەن کێن ؟
ئاخۆ کێ شایستە داراییەکانی هەرێمی بڕیوە ؟
ئاخۆ مەنطقە هێزی سیاسی سواری شەپۆڵی ناڕەزایەتی خەڵکی بێت ؟
دەستی دەرەکی دەیانەوێت چی لە هەرێم بکەن ؟
وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانەو پرسیارگەلێکی تر لە داهاتوویەکی نزیک دیار دەبن، بۆ هەمووان ڕوون دەبێتەوە کە کێ خاوەنداریەتی ڕاستەقینەی داواکانی ئەوان دەکات و کێش ئەوان بۆ مەرام و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەکار دێنێت.
Top