سێكته‌ره‌كان ئابوری عیراق دوكه‌ڵی گه‌نده‌ڵیی لێ ئه‌چێت.
December 24, 2020
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی پڕله هه‌ورازو نشێوی سه‌ختی عێراق بكه‌ین، هه‌میشه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆته قۆچی قوربانی هه‌موو ته‌نگه‌ژه ئابورییه‌كان وسیاسیه‌كان وكارگێڕیه‌كانی ، كه به‌دریژایی مێژووی كاره‌ساتاویی و شوومی نه‌گریسی وولاته‌كه، ناوه‌به‌ناوه ئه‌م جۆره كاره‌سات و هه‌ڵچوون و داچوونه‌ی جۆره‌كانی كایه‌كانی حكومداری به‌خۆیه‌وه بینیووه.
به‌ڕێوه‌بردنی كومه‌ڵگای عیراقی له‌سه‌ر بنه‌مای توند‌و تیژی خێڵه‌كیی و تایفه‌گه‌ری و یه‌كتر په‌سند نه‌كردن دامه‌زراوه، بۆیه، سنوری پیكهاته‌ی جیاواز‌و بیری وشكی جیاواز‌و تایفه‌ی جیاواز و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و ئایدۆلۆژیای جیاواز و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و ده‌سته‌ڵاتی خۆسه‌پێنی جیاواز له ناوه‌ند هه‌میشه بوونی هه‌یه و په‌یڕه‌وی لێوه كراوه به‌درێژایی دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراقی.
به‌ڵام چاره‌سه‌ركردن و كۆتایی هێنان به‌و هه‌موو مه‌رگه‌ساتانه هه‌میشه هێزێكی سه‌ركوتكه‌ری ڕه‌های گه‌ڕه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێزو تاكڕه‌وی ئه‌م جۆره كێشانه یه‌كڵایی بكاته‌وه، چونكه ئاریشه‌كان هه‌میشه جۆراو جۆرن كه‌سه‌رچاوه‌یان له هه‌ناوی پێكهاته‌كانی كومه‌ڵگای شێواوی عیراقی گرتووه.
كۆی هه‌موو ئاریشه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌و زه‌به‌لاحن كه كاریگه‌ری و مه‌ترسیان به‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ئابوری هه‌یه، وه ڕۆژ به ڕۆژ سێكته‌ره‌كان به‌ره‌و دارووخان و داته‌پینی ئابوری ئه‌چیت.ئه‌م به‌ره‌و هه‌ره‌س چوون و له نێو چوونه‌ی ئابوری نیشتیمانی هه‌میشه بوون و به‌رده‌وامی گه‌وره بوونی قه‌باره‌ی كێشه‌كه‌ی لێ ئه‌خوێندرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌ت و مه‌یڵ و ئاره‌زووویان بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كه ناچێت بۆ ئه‌وه‌ی بازنه‌ی گه‌مارۆدان و دیوارێكی كونكریتی به‌ده‌وری بابه‌ته‌كه بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده هیزو توانا مرۆییه‌كان، له هه‌موو بواره‌كاندا، له نێو كومه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ن به‌ڵام وه‌كو پێویست به‌كارنه‌هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرن و به‌هه‌موو لایه‌ك ڕێگه له گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران بگیرێ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی زیاتری ئابوری نه‌بێت و وه به‌ره‌و بی ئۆمیدی زیاتری خێرای داته‌پینی ئابوری نه‌كات.
گه‌نده‌ڵی بوون و به‌رده‌وامی هه‌یه له نێو هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ده‌وله‌تی عیراق، بۆیه، به‌شێوه‌یه‌كی سیستیماتیك گه‌نده‌ڵی جێ به‌جێ كراوه، ته‌نانه‌ت پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌كرێ. بۆ ئه‌وه‌ی به ناشه‌رعی داهات و ده‌سكه‌وتی جۆراوجۆر به‌ده‌ست بهێنن، هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانیش له پێناوی خۆیان به‌كاربهێنن.
ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌كری له ئابوری عیراق، هه‌موو سێكته‌ره‌كانی سه‌رچاوه‌ی داهات، هه‌میشه دوكه‌ڵی لێ ئه‌چێت، چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر دڵنیایی لێ ئه‌كرێت، كه ئاگرێكی گه‌وره ئابوری حكومه‌ت بگرێ و كوژانه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت ئه‌بێت، وه ئه‌م ئاگره‌ش ئه‌په‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری دراوسێیه‌كانی و كه به‌هه‌مان ئاگر ئه‌بنه خۆڵه‌مێش و به‌ره‌و سوتماكی ئه‌چن