خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستووريی ڕێگەپێدراوە
December 7, 2020
وتار و بیروڕا
گرژیەكان و خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایەی سلێمانی كە خەڵکانێکی زۆر لە چین و توێژە جیاوازەكان دێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی لە بەرامبەر سەختی و زەحمەتی ژیان و گوزەرانی خۆیان دەردەبڕن، كە لە ڕاستیدا هۆکارەکانی هاتنە سەر شەقامی هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری زۆرو فرە رەهەندن، لە تەنها یەک داواکاریدا خۆی نابینێتەوە، بگرە دواکارییەکان هەمە چەشن و جۆراو جۆرن كە پاڵنەریانن بۆ ناڕەزای و خۆپیشاندان، كە هەر لە گۆڕینی سیستمی سیاسی و شێوازی حوکمڕانییەوە بۆ باشترکردنی باری ئابوری و کۆمەڵایەتی، لەوێشەوە بۆ دابینکردنی هەرە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانێکی سادە، رێزگرتن لێیان و بەرقەرار كرنی مافەكانیان، كە وازع ئەبینین هاوڵاتیانی كوردستان بەدەست نەبونی موجەو ایمتیازە پێداویستیە سەرەتایەكانی خۆیان دەناڵێن، بەشی هەرە زۆری هاوڵاتیانیش بێزاربوون لە حاکم و دەسەڵاتدارەکانیان، بۆیە لێرەوە هاوڵاتیانی سلێمانی و دەورووبەری بۆ چاککردنی ژیان و بارودۆخی خۆیان هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نییە، ئەوە نەبێت بێنە سەر شەقامەکان و بە دەنگی بەرز گوزارشت لە داواکارییەکانیان بکەن شەقامەکان بکەن بەو شوێنەی لێیەوە هاوارو ناڵەیان بگەیەنن بە گوێی دەسەڵاتداران و داوای مافە رەواکانیان بکەن،كە خۆپیشاندانیش مافە و بەشێکە لە مافی ئازادی را دەربڕین و خەڵک گوزارشت لە هەڵوێستی کۆمەڵایەتی یان سیاسی یا کەلتووری خۆیان دەکەن و ئامرازێکە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و داواكاریەكانیان، بەڵام ئەمەی ئێستا ئەبینرێت ئاقاری خۆپیشاندانەكان بە ڕێڕەوێكی توندوتیژدا ئەبرێت كە تێیدا پەشێوی و ئاڵۆزی گەورە رویداوە، موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت دەسوتێنرێن، بارەگای حیزبی و دەزگاکانی حکومەت گڕیان تێبەردەدرێت شەقام و رێگاو بانەکان بە تایەی سوتاو، بە بلۆک و بەردو دارو تەختە دەگیرێن، ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتیان و دەزگاکانی حکومی و کۆمپانیاکان دەشکێنرێن، ئەمەش دورە لە رەفتاری کۆمەڵایەتی دەستەجەمعی یاسای خۆپیشاندان و گرد بونەوە دورە لە بەهاكانی ئازادی ڕادەربڕین ، بۆیە پێویستە خۆپیشاندران و ڕێخەرانی دەستبەجێ هەمو ئەو کەسانە دووربخەنوە کە لە پلانی پێشوەختی خۆپیشاندانەکە دەردەچن و دەیانەوێت خۆپیشاندانەکە بە لایەکی دیکەدا بەرن، بۆ نموونە ئەوانەی دەیانەوێت و بەنیازن پێکدا هەڵپژان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دروست بکەن، یاخود دەست بۆ موڵكی گشتی چونکە دواجار ئەو موڵکە گشتییە بۆ میللەت دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئەو موڵکە گشتییە تێکدراو وێرانکرا، ئەوا زەرەرمەندی یەکەم و کۆتایی هەر میللەتە.