سنورەکان گڕیان گرتووە.
November 24, 2020
وتار و بیروڕا
ئەگەر سەیرى سنورى نەخشەى جوگرافیاى تورکیا بکەین, دوو جۆر ئاگری پێچه‌وانه‌ی دژ به‌یه‌ك بەربۆتە هەیکەڵى سیاسى و کارگێرى و سەربازى دەولەتى تورکیا، هه‌ر دوو جۆری ئاگره‌كه‌ش كاریگه‌ریه‌كانی خۆی داده‌نێ. له‌سه‌ر جومگه هه‌ستیاریه‌كانی ئابوری ده‌وله‌تی توركیا.
وە ئەو ئاگرەى بەشێوەیەکى رووبە روو یەخەى دەولەتى تورکیای گرتووە, هێواش هێواش ئەیسووتێنێ كه بریتی یە لە شەرى چەندین نەتەوە، وه‌ك کورد‌و ئەرمەن وهتد.
ئەمانە هەمیشە هۆکارى نائارامى و خولقاندنى درزخستنى نێو دام و دەزگاکانى ئەمن وئاسایش و سه‌ربازی دەوڵەتى تورکیان.
وه ئاگرێكی پێچه‌وانه‌ش له لایه‌ن خوودی ده‌وله‌تی توركیاوه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، ده‌ستی بۆدرێژ ئه‌كات بریتی یه له هێرش بردنی بۆ سه‌ر كوردستانی رۆژ ئاوا و باشوری كوردستان وه چه‌ندین ناوچه‌ی تری سوریا.به‌ڵام شێوه نهێنیه‌كه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌ست دریژ ئه‌كات بۆ نێو كێشه‌ی لیبیا و ئازه‌ربایجان وئه‌رمه‌نیا ،تاد.
بێگومان، هه‌موو ئه‌و ئاگرانه ژێر خانی ئابوری ده‌وله‌تی توركیا ئه‌سووتێنێ و توركیا به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی هه‌زاری به‌ر هه‌زار ئه‌بێته‌وه.
وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئاگرانه هه‌میشه ئابوری توركیا ئه‌بێته قۆچی قوربانی و چاره‌نووسی شومی ئه‌و ده‌وله‌ته به‌ره‌و داته‌پین و پووكانه‌وه ئه‌چێت، وه گه‌وره‌ترین گورز به ئابوری توركیا ئه‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر بارودۆخی توركیا وا بڕوات، ئه‌وه توركیا له ساڵی ئاینده تووشی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی كاره‌ساتاوی به‌هێزی ئابوری ئه‌بێت. چونكه قه‌رزی ده‌ره‌كیی رۆژ به‌ڕۆژ كاریگه‌رو مه‌ترسیی گه‌وره‌ی هه‌مه‌لایه‌ن به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه زیاد ئه‌كا، وه توركیا رووبه‌روو سه‌دان كێشه‌ی ئالۆزی جۆراوجۆر ئه‌كاته‌وه. ته‌نانه‌ت كێشه‌كان وه‌ها قوول ئه‌بنه‌وه، هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆی فریای ناكه‌وێ.
ساڵی ئاینده، ساڵێكه بنیسبه‌ت توركیا، مه‌ینه‌تیی ونه‌هامه‌تیی به‌رۆكی ده‌وله‌تی توركیا ئه‌گرێ، هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژێر خانی ئابوری حكومه‌ت به‌ره‌و شه‌قبوونێكی قوولی مه‌ترسیداری ئه‌به‌دی هه‌نگاو ئه‌نێ. ڕاستبوونه‌وه‌و چاكبوونه‌وه‌ی مه‌حاڵه چونكه قه‌رزی ده‌ره‌كیی دێوه‌زمیه‌كه فشاری كاریگه‌ریه‌كانی ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌دیار ئه‌كه‌وێ.
وه هه‌ڵگرتنی ئه‌و باره قورسه‌ی قه‌رز له توانای حكومه‌تی توركیادا نییه، چونكه بارستایی ئه‌و قه‌رزه، یه‌كسان نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ل داهاتی توركیا، چونكه توركیا زیاتر سێكته‌ری گه‌شتوگوزاری به‌هێزتره، نه‌ك لایه‌نه‌كانی تری ئابوری.