حكومه‌تی هه‌رێم، نابێت سه‌ربه‌خۆیی ئابوری له‌ ده‌ست بدات

حكومه‌تی هه‌رێم، نابێت سه‌ربه‌خۆیی ئابوری له‌ ده‌ست بدات

مشت ومڕی سیاسی وئابوری و بواره‌كانی تری نێو كایه‌ حكومڕانیه‌كه‌ی كوردستان به‌ درێژایی حه‌ڤده‌ ساڵ، له‌ گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌رله‌ قه‌یرانێكی توندی دابوون و به‌رده‌وامی هه‌یه‌، هه‌ر جاره‌ له‌ به‌ر‌گێك و شێوازێكی نوێ له‌ په‌یره‌و كردنی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ ده‌هه‌مبه‌ر گه‌لی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌بووه‌،چونكه‌ ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ند له‌ سه‌رده‌می هه‌موو سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی به‌غدا، خۆیان تاقیكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارتانه‌ی له‌ ده‌ستی ئه‌واندان، هه‌میشه‌ به‌كارێبھنن به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تانی كوردستان، تاكو ئه‌و مه‌رامانه‌ی هه‌یانه‌ بۆیان بێته‌جێ و به‌بێ به‌زه‌ییانه‌ وه‌كو گورگێكی هار به‌رببنه‌وه‌، گیانی خه‌لكی كوردستان.
هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان، له‌ سه‌رده‌مه‌كانی حكومڕانیی به‌غدا، جۆرێك له‌ بیركردنه‌وه‌ی چه‌په‌ڵ و نه‌گریس به بیرو ‌خه‌یاڵی هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی بالای ناوه‌ند داهاتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان كارته‌كان دووباره‌ به‌كاریان بێنه‌وه‌ له‌ دژی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌راپای ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له‌دوای ڕزگاركردنی عیراق هه‌میشه‌ لاسه‌نگی پێوه‌رو بنه‌ماكانی ئابوری پێوه‌ دیاره‌و كاریگه‌ری و مه‌ترسیی خۆی به‌سه‌ر كومه‌لگای كوردی داناوه‌. چونكه‌ حكومه‌تی به‌غدا، هه‌میشه‌ جه‌نگێكی ده‌روونیی به‌هێزو كاریگه‌ری له‌ گه‌ل خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێ شه‌رێكی ده‌روونیی له‌ گه‌ل جه‌ماوه‌ر بكه‌ن و به‌ره‌و دابڕانێكی مه‌ترسیداریان به‌رێ.هه‌ر هیچ نه‌بێت، خه‌لكه‌كه‌ی به‌ره‌و بێزاری و دروستبوونی رق و كینه‌یه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تی كوردستان.
دروستبوونی په‌یوه‌ندی و كرانه‌وه‌ی هه‌رێم به‌رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ زیاتر پێگه‌ی هه‌ریمی كوردستانی به شێوه‌یه‌كی كاراو كاریگه‌رو به‌توانا به‌ دیار كه‌وتن له‌ نێو پرۆسه‌ی سیاسی و دبلۆماسی له‌ نێو ولاتانی ڕۆژ ئاوادا
ته‌واو بارستایی هێزو تواناكانی به‌ روون و ئاشكرا به‌ به‌دیار كه‌وتن.
ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزو كاریگه‌ر بوو بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ به‌ژدار بوونی حوكومه‌تی هه‌رێم له‌ داڤۆس ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی زێرین و گه‌وهه‌ری بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم حیسابی تایبه‌تیی له‌ ڕوانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ئابوری جیهان‌ به‌چاوێكی گرینگ و پڕ له‌ هه‌ستیار سه‌یر بكرێت.
هه‌رێم نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا، بكات، چونكه‌ هه‌رێم گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن و قوربانیی سیاسی داوه‌ له‌ پێناو دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ گه‌ل گه‌وره‌ترین كومپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهانی، ئه‌مه‌ بۆته‌ بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ دامه‌زراندنی ژێر خانی ئابوری نیشتیمانی،وه‌دامه‌زراندنی پردی په‌یوه‌ندی بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و ڕه‌گه‌زه‌كانی تری ئابوری بۆدونیای ده‌ره‌وه‌،
هه‌ر كاتێ مه‌له‌فی فرۆشتن و ڕاده‌ست كردنی نه‌وتیان ڕاده‌ستی به‌غدا كرد، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌ ‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێم داده‌نێ، چونكه‌ هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی سیاسی نیشتیمان به‌ره‌و پووكانه‌وه‌و له‌نێو بردن ئه‌بات، وه‌ دواكه‌وتنێكی زه‌مه‌نی نادیار بۆ سیاسه‌تی هه‌رێم دێته‌ پێشه‌وه‌، بۆیه‌، كوردستان ده‌بێت سه‌ربه‌خۆی ئابوری له‌ ده‌ست نه‌دات، تاكو سه‌ربه‌خۆی سیاسی یه‌كجاره‌كی به‌ده‌ستدێنێ.
Top