پەکەکە بۆ وا دەکات و چی لە هەرێمی کوردستان دەوێت؟

پەکەکە  بۆ وا دەکات و چی لە هەرێمی کوردستان دەوێت؟
پێش ھەموو شتێك ئەبێت بزانین کە ئەوان و دامەزرێنەریان خەڵکی باکوری کوردستانن واتە خەڵکی سەر بە تورکیان .
بەلام کاتێك دەبنە میوانت یەکسەر خۆیان دەکەن بە خاوەن مال تۆش دەکەن بە میوان و ڕەشماڵی لێ هەڵدەدەن ئەمرت لێ دەکەن کە بەراستی شتێکی عەجێبە !

ئەوان کە دامەزران بۆ ئەوە بو کە خاك و خەڵکی کوردستانی باکور رزگار بکەن لە دەستی دەوڵەتی تورکیا ھەر بەمەش نەوەستان بەلکو موزایەدەیان بەسەر پارتە کوردیەکانەوە دەکرد دەیان گوت ئێمە کوردستانی گەورە دروست دەکەین . بەس پەندێکی کوردی ھەیە دەلێت ( دەزدانی بەردی گەورە نیشانەی نەھاوێشتنە ) .

سەیر لەوە دایە ھەموو شتێك و کارێك دەکەن تەنھا ئەوە ناکەن کە بۆی دامەزراون کە ئەویش ئازاد کردن و رزگار کردني کوردستاني باکورە !!!

بەداخەوە لە رابردوو لە ئێستادا پەکەکە بونەتە ھێزي تحتەالطلب واتە ھەر کەس و لاینێك بیەوێت ئەوان بەکار بێنێت بۆ کارو ئامانجێکی تایبەت ئەوان ئامادەنە بۆ جێ بە جێ کردنی بێ گوێ دانە ھیچ لایەنێك .

ئێستا با بزانیین کاري ئەوان بەرامبەر ھەرێمی کوردستان چیە .....

١— جێ بە جێ کردني ئەجێندای عێراق و ئێران و تورکیا ، کە نەھێلن کوردستان ببێت بە دەولەتێکی ئازاد و سەربەخۆ تایبەت کە لە ئێستا زیاتر باس لە گۆڕانکاری ناوچەکە دەکرێت.

٢— لە خاکی کوردستان چالاکی بکەن دژی تورکیا و ئێران بۆ ئەوەی بیانویان بدەنێ بێنە ناو خاکی ھەرێم یان ھەرێم تۆپ باران بکەن و گوند و ماڵی خەڵکی وێران بکەن .

٣— تێکدانی ئاسایشی ھەرێم .

٤— دروست کردنی ھەرێمی سێبەر لە ناو ھەرێمی کوردستان و سەپاندنی دەسهڵاتی خۆیان بە سەر خەلکی کوردستان بێی گوێ دانە دەسھلاتی شەرعی ھەرێم .

٤— دروست کردنی ئاستەنگ لە بەردەم حکومەتی ھەرێم بۆ جێ بە جێ کردنی رێکەوتنی شنگال و ناوچەکانی تر .

٥— ئاستەنگ دروست کردن بۆ ئاوەدان کردنەوەی گوندە سنوریەکانی کوردستان ، وە نە ھێلن خەلکەکەی بگەرێتەوە .

بەداخەوە لە بەر ناکۆکی سیاسی ھەندێك لە پارتە کوردستانیەکانی ھەرێم ھاوسۆزن لە گەلیان بێی گوێدانە پاشەڕۆژی ھەرێم و خەلکی کوردستان وە بە ھیچ شێوەیەك ئیدانەی پەکەکە ناکەن . با باش بزانن تاکە ھێز لە بەردەم پەکەکە پارتیە ئەگەر خوا نەخواستە بە سەر پارتی زال بون دلنیایان دەکەمەوە کە پەکەکە ناھێلێت یەك پارت لە ھەرێم بمێنێت مەگەر بەخزمەت کاریان نەبێت . نمونەش باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانن کە دەرفەت بەھیچ پارتێك نادات ھاوبەشیان بن لە حوکمڕانی .

بەلام شتێکی سەیرتر ئەوەیە زۆر خەلك و لایەن ھەن بە بەژن و بالایان ھەلدەدەن و ئیبرازیان دەکەن و بە جەنگاوەري ئازا ناویان دەبەن !

من پرسیاریان لێ دەکەم ئەگەر وایە ئەوەندە ئازاو بە چەڵەنگن بۆ چي تاکو ئێستاشی لەگەل دابیت یەك بست لە خاکي کوردستانی باکوریان لە دەست دانیە !؟

بۆیە من دەلێم پەکەکە تۆ خەڵکی کوردستانی باشور نیت وازمان لێ بێنن وبرۆنە دەرێ لە ناو خاك و ولاتمان بەس گێچەل بە خەڵکەکمان بکەن وە نارحەتیان بکەن چونکە ئێمە لەسەر مال و حالي خۆمانیین نە ھاتوینە سەر مالي ھیچ کەس وە ئەم ولاتەمان بە خوێنی ھەزاران شـەهید رزگار کردوە ئیدی بەسە داگیرکاری .

داگیر کار ھەر داگیرکارە جا چ کورد بیت یان عەرەب یان فارس یان تورك بۆیە ھاوزۆزی لە گەڵ داگیرکاران خیانەتە لە گەل و ولات و خوێني شەهیدان .

ئەواني بانگەواز بۆ شەڕی برا کوژی دەکەن با بۆ ئیمە نەکەن با بۆ پەکەکە بکەن چونکە ئەوانن داگیرکاری و خۆ سەپاندن بەسەرمان دەکەن ناشکرێت یەك تەعەدات لێ بکەت تۆش خۆت بێ دەنگ کەیت و ھیچ نەکەي واللە چیە شەری براکوژی دەبێت! بەراستي ئەمە منطق نیە ! .

لە کۆتایی ئێمە ئاشتی خوازین و شەر خواز نیین چونکە شەر مال وێرانیە و حەزیش ناکەین ببییت بەلام ئەگەر دەرگاشی لێ گرتين خۆ دەبێت لە خۆتی بەدور بێخیت .

براینە ئەمانە لە ھەر جێگایەك بن ژیانی لێ نیە چونکە خوایان لەگەل نیە و بێ باوڕن و لە سەر هزری مارکسیەت دامەزراون و باوەریان بە ھیچ ئاینێك نیە .

بەرزۆ سوورچی
Top