پەكەكە و شەڕی كورد و بێنازیی باكور

پەكەكە و شەڕی كورد و بێنازیی باكور
کارو کردوە خراپەکانی پەکەکە رۆژانە بۆتە مانشیتی میدیاکان و تەواو خەلکی ئێمەی بێزار کردوە رۆژیک بوری نەوت ئەتەقێنەوەو قوتی ئەو خەلکە دبرن رۆژیک لە سنورەکان رۆلیکی ئەو ھەرێمە شەھید دەکات تا ھەرێمی کوردستان دروست نەبوو پەکەکە لە ھیچ سنوریکی ھەرێمی کوردستان بونی نەبوو ئەو کات کە پارتی دیموکرات سەرکردایەتی بەرەیکی فراوانی دەکردو مەفرەزەی دەناردە شارەکان پەکەکە لە سوریا لە خزمەتی بەشار ئەسەدا بوون لە نێوان ململانێی سوریاو تورکیای ئەو کاتەدا دەوریکیان پێدرابوو لە بەرامبەردا چەند بنکەیکی ژیانی ئاساییان بۆ دابین کردبوون.

‏کە راپەرین روویدا پەکەکە ھاتە سەر حازری و دەستی کرد بە جولە لە سنورەکانی ھەریمی کوردستان لەبەر کورد بونیان ھیزە کوردستانەیەکان وەک خاوەن مال مامەلەیان لەگەل دەکردن بەلام پەکەکە ئەوەی بە ھەل زانی و لەبری سوپاس و پاداشتی ھەرێم ھات شەری دروست کرد لە بەرامبەر چاکەکانمان و گوێی نەیدا بە خوێن و قوربانی دەیان سالەی ئێمە سەدان رۆلەی ئەو ھەرێمەیان لە شەری براکاندا شەھید کرد.

‏سەرۆک بارزانی بەردەوام بە زمانی کوردانە دەدوێت کە چەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە شەری براکان حەرامە نابێت کەس ئەو ریگایە تاقی بکاتەوە بەلام دیارە پەکەکە لای گرنگ نیەو بریاری خۆی داوە کە بەردەوام دەبێتە کێشەو ریز لە سەرەوەریەکانمان ناگرێت ئەگەر پەکەکە بۆ کورد تیدەکۆشێت و ئێمە رەت دەکاتەوە فەرموو مەیدانی شەری ئێوە ھەرێم نیە برۆن ئەو شوێنە بکەنە مەیدان کە خۆتان بۆی دروست بوون جاریکی تر شەر مەھینە مالەکانمانو مەبەنە سەبەبی شەھید کردنی رۆلەکانمان ئێمە پێوستمان بە ئێوە نیە ئێوە لێرە نەبوون کە ئێمە دروست بوین.
Top