گرنگی جولە سیاسیەکانی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان

گرنگی جولە سیاسیەکانی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان

لە پێناو هەنگاوێکی سەرکەتوو کە بۆ ئایندەی دور و نزیک ئامانج بپێکی، پێویستی بە لەبەرچاو گرتنی چەند خالێک هەیە.

- خوێندنەوەی واقعی سیاسی
- پێشبینیەکان بۆ قۆناغی داهاتوو
- هەنگاوی گونجاو لە کاتی گونجاو

روون و ئاشکرایە بە پێی پێگەی بەهێزی ئەمریکا لە جیهاندا، ئەمریکا کاریگەری خۆی لەسەر تەواوی رووداوەکان هەبووە و لە زۆربەی کاتەکانیشدا ئەمریکا یاریکەری سەرەکی و بریار بە دەست بووە.

قۆناغی هەرە گرنگ و هەستیار کە پێویستی بە پێداچونەوە و دووبارە دارشتنەوەی سیاسی و دیبلوماسی و رەچاو کردنی بەرژەوەندییەکان، لە کاتی هەلبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکایە، بە تایبەت کاتێک سەرۆکێکی تر دەستهەڵات بگریتە دەست.

ئەو قۆناغە بۆ خودی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا زۆر گرنگە، ئەگەر سیاسەتی گشتیش گۆرانکاری بەسەر نەکرێت و ئامانجەکان بە هەمان ئاراستە بن، بەڵام سەرۆکی نوێ دەتوانیت بە پێی بەرنامەی خۆی گۆرانکاری لە نەخشە رێگادا بکات.

ئەم راستیە، وا لە تەواوی وڵاتانی جیهان دەخوازێت پێداچونەوە بە سیاسەت و پلانە ستراتیجیەکانیاندا بکەنەوە، چ ئەوانەی دۆست یان نەیاری ئەمریکان، بەو پێیەی کە ئەمریکا نە دوستی بەردەوام و نە نەیاری بەردەوامی هەیە، بەڵکو بەرژەوەندی بەردەوامی هەیە.

جولەکانی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لەم ساتەدا بە هەمان ئاراستەن، ئەو جولانە لە چوارچێوەی سێگۆشەیەکدا بە دی دەکرێن و بە چەند ئاراستەیەک دەستیان پێ کردووە، مەبەستیان پاراستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پتەو کردنیانە، پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانە، بە هێزکێدنی خاڵەکانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

جەنابی رابەر و سەرۆک مسعود بارزانی لە رێگای دیدار و پەیوەندییەکانی لەسەر ئاستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی کە سەنگ و کاریگەری خۆی هەیە.

جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە پێناو نەهێشتنی بەربەستەکان، کە دوایین هەنگاوی لە چوارچێوەی کوبونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بووە، جگە لە رۆڵی کاریگەری لەسەر ئاستی عیراق و وڵاتانی دەوروبەر.

جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵەکانی لە پێناو پتەو کردنی پەیوەندییەکانی سیاسی و ئابوری لە پێناو کوردستانێکی بەهێز و بەدەست هێنانی متمانە و پشتگیری، کە دوایین هەنگاو یان دەستپێکردنی گەشتێکی دیبلوماسی بۆ ئەوروپا و چەند و ڵاتێکی تر.

وەکو دیارە هەریەک لەم هەنگاوانە، هەگبەیەکی پر لە ئامانجیان پێ یە، کە هەر یەک بە ئاراستەیەک ئامانج دەپێکێ و لە کۆتاییشدا ئەنجامەکان دەگەرێنەوە بۆ یەک سەرچاوە، کە ئەویش بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی و ئایندەیەکی گەشتر و کوردستانێکی بەهێزن.
Top