ئاشتیخوازی نەک ملکەچی بۆ دوژمن

ئاشتیخوازی نەک ملکەچی بۆ دوژمن

کورد بە بەردەوامیی لە پێناو سەربەخۆیی و ئازادی و ئاڵا و نیشتیماندا ھەزاران قوربانی داوە، رێز گرتن لە دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستان، رێزگرتنە لە گەلی کوردستان .
لەم چەند ساڵەی دوواییدا بەزەقی شەڕ فرۆشتن و گێچەڵ کردنی پ ک ک وەک گروپێکی تیرۆریست بە باشووری کوردستان و خستنی کۆسپ و تەگەرە بەرامبەر سەقامگیری کوردستان زیاتر بووە، ئەم ھێرشانە کە پ ک ک بە سەر رۆلەکانی میللەتی خۆی دەکات جێگای شەرمەزارییە و بە تووندی ئیدانە دەکرێت لەلایەن ھەر کەس و لایەنێکی دڵسۆز، ئەم شەڕ فرۆشتن و گێچەڵیە ھیچ سوود و پەیوەندییەکی بە دۆزی کوردەوە نییە، بەڵکو ئەم گرووپە بوویتە ئامرازێک لە دەستی داگیرکەران و رێزی ھیچ کەس و ھێز و لایەنی کوردی لەبەرچاو ناگریت و لە ھەوڵە ھەوڵی ھێنانە ئارای شەری برا کوژی، بەداخەوە ھەڵویستیان بەرامبەر کورد تەنیا زیانگەیاندنە بە پارتی ، بەڵام خۆشە \ویستی رۆڵە دلسۆزەکانی کورد بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان وای کردووە ئەم گرووپە تەنیا شەرمەزاری بۆ بمێنێتەوە.
بەھەموو شانازییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بە درێژایی مێژووی خۆیدا لە ھەوڵ دایە ببێتە ھەوێنی ئاشتی و تەبایی نەتەوەی کورد و پارێزەری سەروەری و شکۆیی ھەرێمی کوردستان. جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی ھەمیشە دژی شەڕی کوردو کوردن و برا کوژیشیان حەرام کردووە .
ئەزموونە تاڵەکەی خەڵکی کوردستان لە براکوژی کە تەگەرێکی گەورە بوو لە پێش ئاوەدانی و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان و شەھیدبوونی سەدان رۆڵەی کورد و زەرەرێکی زۆری مادی و مەعنەوی بە کورد گەیاند.
پێویستە پ ک ک ئەم ئەزموونە دووبارە نەکاتەوە و رێزی دەسەڵات و دڵ فراوانی خەڵکی باشووری کوردستان بگری، رێزی خەڵکی ئەو ناوچانە بگری کە ھەواری خۆی لێی ڕاخستووە.
لەم کات و ساتە ھەستیارەی کوردستان، کە ئەم ھەموو دەردە سەرییە بەرۆکی کوردستانی گرتووە و ناچاری دۆخێکی نەخوازیارو قەیرانێکی دارایی گەورەی کردووە، ئەویش بەھۆی ئیدارەو سیاسەتە ھەڵەکەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، کوردستان لە ئێستادا و لە ھەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە لەبەرچاو گرتننی دۆخەکەیەتی لە ایەن ھەموو لایەن و ھێزە کوردییەکان، گرنگە پ ک ک لە جیاتی بەکارھێنانی ھێز، روو لە ئاشتی و سیاسەتێکی نیشتمانی و کوردپەروەر بکات و بەرپرسیارانە لەگەڵ خواستی کورد ھەڵوسوکەوت بکات و سوود لە ئاشتیخوازی پارتی دیموکراتی کوردستان وەربگرێت، ئەویش بۆ خزمەتی گە لی کورد، با ئاشتیخواز بێت نەک ملکەچی بۆ ئەجێندای دوژمن و بێگانە بکات، چونکە چارەسەری کێشەکانی بە جێبەجێ کردنی ئەجێندای دوژمن و خۆ فەرزکردن و عەنتەراتی و بەموڵکی خۆزانینی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان نابێت.
Top