كۆڕۆنا، په‌یوه‌ندییه‌ كومه‌لایه‌تییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ئه‌بات؟

كۆڕۆنا، په‌یوه‌ندییه‌ كومه‌لایه‌تییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ ئه‌بات؟

هه‌ر كاتێ مرۆڤایه‌تی زاڵ بوو، به‌سه‌ر جه‌نگی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، وه‌ جاڕی چاره‌سه‌ری و ڕێگری درا، كۆئه‌ندامی به‌رگری كه‌وته‌ گه‌ڕله‌ دژی هه‌ژموون و لێكه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ ڤایرۆسه‌یه‌، ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ گۆرانكارێكی جۆری، به‌تایبه‌تیی له‌ پێكهاته‌ی كومه‌لایه‌تی و ته‌نانه‌ت داب و نه‌ریته‌كانیش دێنته‌ كایه‌وه‌.
گۆرانكارییه‌كان، جۆراو جۆرن كه‌ ده‌رهاوێشته‌ی راسته‌وخۆی ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌یه‌، له‌ وه‌تێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كانی حكمداری ولاتان داناوه‌. به‌تایبه‌تیی لایه‌نی ئابوری چونكه‌ زۆر له‌دام و ده‌زگاكانی ئابوری و دامه‌زراوه‌كان به‌ره‌و وه‌ستان و ئیفلاسبوون هه‌نگاویانناوه‌، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ مه‌ترسی جددی هه‌بووه‌، به‌سه‌ر سست بوون و له‌ كاركه‌وتن و پاشه‌كشێكردنی چه‌ندین كۆمپانیای زه‌به‌لاح و نێو ده‌وله‌تیی وملیۆنان كرێكار بێ كار مانه‌وه‌.

قه‌یرانی ئابوری، ده‌رهاوێشته‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و جۆره‌ ڤایرۆسه‌یه‌، هه‌میشه‌ بارگرانی پشت شكێن بووه‌، به‌سه‌ر ده‌وله‌تان چونكه‌ تای ته‌رازووی هێزو هه‌ژموون و سێكته‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌ چوونی بژێویی و پێگه‌ی ئابوری تاك و ده‌وله‌ت به‌ره‌و ته‌فروتوونا بردن ئه‌بات وگیانی گۆرانكاری كومه‌لایه‌تی زۆر به‌هێزو خێرا ئه‌كات، وه‌ ته‌نانه‌ت زۆر له‌ لایه‌نه‌كانی ژیانمان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نادیار ئه‌بات.
هه‌ركاتێ شه‌پۆڵی نوێخوازی هاته‌‌كایه‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ ئاكامی قه‌یرانی ئابوریه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، به‌هه‌ر دوو دیوی ئابوریه‌وه‌، ڕاسته‌ به‌ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری خۆیه‌وه‌ی هه‌نگاو داوێ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دابنێت، چونكه‌ قه‌یرانی ئابوری زیاترله‌ هه‌موو قه‌یرانه‌كانی تر، كاردانه‌وه‌ی ئه‌بێت، وه‌ هه‌ڕه‌می كومه‌لایه‌تی درزی تێ ئه‌كه‌وێ وه‌ لێكه‌وته‌كانی به‌روون و ئاشكرا به‌دیار ئه‌كه‌ون.

وه‌ توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی هه‌ندێ لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تیی ژیانمان له‌ دوای وه‌ستانی جه‌نگی كۆڕۆنا یه‌كسه‌ر به‌دیار ئه‌كه‌ون چونكه‌ گۆرانكاریه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ڕێژه‌یه‌ن ، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ له‌ خێزانه‌كان و پێكهاته‌كان وتاكه‌كان له‌ حاله‌تی یه‌كه‌م زۆر به‌ ئاسانی هه‌زمی شه‌پۆڵی گۆڕانكارییه‌كان بكات ئه‌مه‌ش به‌هۆی هۆشیاری تاكه‌وه‌یه‌، به‌لام له‌ حاله‌تی دووه‌م ‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ له‌ خێزانه‌كان و پێكهاته‌كان
تاك په‌سندی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ نه‌كات چونكه‌ ئاستی هۆشیاری نزمه‌ و ماوه‌و كاتێكی درێژ خایه‌نی تری ده‌وێ تاكو تاك و خێزانه‌كان له‌گه‌ل شه‌پۆڵه‌كان خۆیان ئه‌گونجێنن ، كه‌ هه‌میشه‌ به‌ئاراسته‌ی گۆڕانكاریه‌كان، ئاراسته‌ی ئه‌رێ و نه‌رێ وه‌رده‌گرێ.
شه‌پۆڵی گۆڕانكاریه‌كان زیاتر له‌ جیهانی سییه‌م سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و وه‌ گوندو شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌،وه‌ خۆی ئه‌خزێنێته‌ نێو هه‌موو كه‌لێن وكایه‌كانی ژیانه‌وه‌،ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌كی قه‌یراناوی ئه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ كومه‌لگای كوردی و شارۆچكه‌كه‌مان، وه‌ زۆر له‌ داب و نه‌ریته‌كانی وولاتمان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و توانه‌وه‌ ئه‌بات و ئاسه‌واریان نامێنێ.
گۆڕانكاری پرسه‌دانان و شێوازی ژن وژنخوازی و سه‌ردان و گردبوونه‌وه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و گه‌لێك بابه‌تی تر، ته‌واو گۆڕانی بنه‌ره‌تیان به‌سه‌ر دێ، له‌ شوێن ئه‌مانه‌ گه‌لێك له‌ شێوازه‌كانی ژیان و كرانه‌وه‌و وه‌رگرتنی داب ونه‌ریتی نوێی گه‌ڵان و تێكه‌ڵاو بوون به‌ كولتوری گه‌ڵان و شاره‌زایی په‌یداكردن ده‌رباره‌ی ژیانی ولاتان و وه‌رگرتنی لایه‌نی باشه‌ی كولتوره‌كان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئامانجه‌كان ئه‌بێت چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ نه‌ریتانه‌ له‌ ولاتی ئیمه‌دا، هه‌ندێكیان ته‌واو تاكی كومه‌لگای ماندوو وهه‌راسان كردووه‌، بۆیه‌، وای بۆ ئه‌چم تاكه‌كان به‌ته‌واوی ده‌سبه‌رداری ئه‌م جۆره‌ نه‌ریتانه‌بن، له‌ شوێن ئه‌مانه‌ هه‌ندێ كولتور و شێوازی نوێ له‌ دایك ببن، وه‌ شوێنگره‌وه‌ی نه‌ریتی له‌ ناو چووی ده‌ڤه‌رو شارمان بێت.
دروستبوونی سه‌ده‌ها سنوری به‌رته‌سك و بچووك له‌ نێوان پێكهاته‌كان و درز تێكه‌وتنیان، هه‌موو ئه‌و سنورانه‌ ڕۆڵ ئه‌گێڕن، له‌ خێرا كردن و هه‌ڵته‌كاندنی پێگه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، چونكه‌ سنوری ده‌روونیی تاك له‌م هه‌ڵومه‌رجه‌دا، دروست ئه‌بێت.
حكومه‌تی كوردستان ئه‌گه‌ر له‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌دا چاودێری و كۆنترۆڵی ته‌واو به‌سه‌ر بارودۆخه‌كان نه‌كات، ئه‌وه‌ كۆمه‌لگا له‌و قوناغه‌دا، ئاراسته‌ نه‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ،ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تۆماتیك تووشی چه‌ندین بوومه‌له‌رزه‌ی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌بێ، وه‌ ئه‌م جۆره‌ بوومه‌له‌رزانه‌ش حه‌تمه‌ن بێ قوربانیدان نابێت چونكه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ ڕێگه‌خۆشكه‌ره‌ بۆ ده‌رگا كردنه‌وه‌ به‌رووی چه‌ندین قه‌یرانی تر، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ بارته‌قای قه‌باره‌و هێزی خۆیه‌وه‌، كاریگه‌ری و مه‌ترسیداری هه‌یه‌، به‌سه‌رمانه‌وه‌.
ئه‌گه‌رسه‌یری ئاراسته‌ فكرییه‌كانی حكومه‌تی كوردستان بكه‌ین زیاتر لایه‌نی ئابوری و ته‌ندروستی ڕاچاو كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی وه‌ر گرتنی زانیاری ڕۆژانه‌ زانیاری ته‌ندروستی به‌ هاولاتیان ئه‌دات. ئه‌م دوولایه‌نه‌ زیاتر هه‌ناسه‌ی حكومه‌تی كوردستانیان سواركردووه‌.
ڕاسته‌ له‌ هه‌ندێ ده‌ڤه‌رو زۆن، خۆپێشاندان رووی داوه‌، به‌لام ئه‌مانه‌ سروشتیی نه‌بوون و هه‌رزوو بارگه‌و بنه‌یان ئه‌پێچایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ یاخوود په‌لاماری باره‌گاو باخچه‌و شوێنه‌گشتییه‌كانیان ئه‌دا.
به‌لام میلله‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ش هێشتا هه‌ر نه‌رمی ئه‌نوێنێ به‌رامبه‌ر به‌ده‌سته‌لات، چونكه‌ جه‌ماوه‌ر ئه‌زانێ، قه‌یرانی ئابوری سروشتیه‌، بۆیه‌، میلله‌ت زیاتر مامه‌له‌یه‌كی سروشتی له‌ گه‌ل خوودی قه‌یرانه‌كان ئه‌كات. وه‌ گوێڕایه‌ڵی تاكه‌كان هه‌میشه‌ وه‌كو خالێكی هه‌ستیار هه‌ستی پێ كراوه‌، بۆیه‌، ڕاهاتن له‌ گه‌ل ڕه‌وتی قه‌یرانه‌كان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌، شتێكی سروشتیی و وه‌رگیراوه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یان جار قه‌یرانی له‌م جۆره‌ به‌رۆكیی ڕاسته‌قینه‌ی حكومه‌تی گرتووه‌.
حكومه‌تیش بۆ رووبه‌ رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان هه‌میشه‌ توانا و ووزه‌كانی خستۆته‌ گه‌ڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان زاڵ بێت، له‌م باره‌یه‌وه‌ خه‌ڵكی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زایه‌كی له‌ بن نه‌هاتوون، ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌كان.
Top